چەند زانیارییەک لەسەر فیلمی ژانی گەل

0

ئا: داهات زرار

فیلمی ژانی گەل فیلمێکی تراژیدیە، باس لەخەبات و تێکۆشانی گەلی کورد دەکات لەسەردەمی زووڵم و ستەمدا، باس لە کوڕێک دەکات بە ناوی جوامێر کاتێک (کاڵێ) یخێزانی دووگیانە و ژانی ھەیە، جوامێر ئەچێت مامانێک بھێنێت، بەڵام  بەڕێکەوت ئەکەوێتە نێو خۆپیشاندانێکی کوردەکانەوە کە داوای ئاشتی و برایەتی لە نێوان کورد و عەرەب دەکەن. جوامێر ئەیەوێت لە خۆپیشاندانەکە دەرچێت بەڵام سەرانی ڕژێمی ئەوکات دەیگرن و دەیخەنە زیندانەو، بە دوایەوە چەندین ڕووداوی تر دێنە پێش.

ئەم فیلمە ئازارو نەهامەتیەکانی گەلێک نیشان دەدات کە چەندین ساڵ چەوسێنراوە لەژێر دەستی ڕژێمێک کە هیچ مافێکی پێ ڕەوا نەبینیوە، ئم فیلمە بووە جێ سەرنجی زۆر لە وڵاتانی بیانی و چەندین جار لە سینەماکان نیشاندرا.

زۆربەمان كەچەندین جار ئەو فیلمەمان دیووە هەست و سۆزی نیشتیمانپەوەریمان لەگەڵی خرۆشاوە،  بەڵام هەندێك زانیاری هەیە لەسەری کە ڕەنگە نەیزانین:

۱- ژانی گەل لە دەرهێنانی (جەمیل ڕۆستەمی)ە، کە سیناریۆی فیلمەکەی  لە ڕۆمانی ( ژانی گەل) ی نوسەری گەورەی کورد (ئیبراهیم ئەحمەد)وەرگرتووە.

۲ـ بەرهەمهێنانی فیلمەکە هی کۆمپانیای (سولی فیلم) ە .

۳ـ وێنەگرتنی فیلمەکە ماوەی ساڵێکی پێچووە، لە ۲۳ی حوزەیرانی ۲۰۰٦ دەست بە بەرهەمهێنانی کراوە، لە ۱٤ی تەمموزی ۲۰۰۷ کۆتایی هاتووە.

٤ـ ماوەی فیلمەکە ۱۰۰ خولەکە،ولە ۱۰ وڵاتی عەرەبی و، لەندەن و چەندین وڵاتی تری دونیا پێشکەش کراوە.

٥ـ دیمەنەکان هەموو لە کوردستان گیراون.

نواندن و کەسایەتیەکان:

نزار سەلامی : جوامێر .

ڕێناس وریا : کاڵێ .

ژیان ئیبراھیم: دایکی جوامێر.

ئاسۆ عومەر: ئامۆزای جوامێر.

عەبدول حەمە جوان: کاربەدەستی حکوومەت .

نەوزاد مجید .

بەھادین ھەڵەبجەیی .

ئەحمەد مەحموود مام ھەژار.

سۆلاڤ مەحەمەد غەریب .

خەڵات و پاڵاوتنەکان:

خەڵاتی باشترین دروستکەری فیلمی نێودەوڵەتی، ڤیستیڤاڵی فیلمی بۆستن، ٢٠٠٨.

خەڵاتی کۆڵومباین، ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی مووندانس، ٢٠٠٨.

هەروەها نێردرا بۆ ٨٠ یەم خەڵاتی ئەکادیمی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەکادیمی باشترین فیلمی زمانی بیانی، بەڵام وەک پاڵێوراوێک وەرنەگیرا.

٨ـ ڕووداوی فیلمەکە باس لە ساڵانی ۱۹٤۷ـ ۱۹٥۷ دەکات.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!