چەند هەنگاوێک بۆ هێنانە دی ئاواتەكانت

0

ئا: هانا عبد القادر

مرۆڤ هەمیشە خەون وخەیال و هیوای زۆرە چ لە بواری كار چ لەبواری ژیان وحەزو خولیا ،بەڵام كاتێك لە هەنگاوێكدا شكست دەهێنێت پێی وایە ئیتر كۆتایی هات وورە ی دادەبەزێ وناوێری لە ترسی شكست هەنگاوی نوێ‌ بنی  !

هەست دەکەیت ئەو ئامانج و هیوایەت و خەیاڵەی لە مێشکتدایە ناتوانیت بەدەستی بهێنیت؟ باوەڕ بە خۆت بهێنە کە دەتوانیت و کاری بۆ بکە،  ئەمانەی خوارەوە ٧ خاڵن کە یارمەتیدەرت دەبن لە نزیکبوونەوە لە خەونەکانت :

• ببە چاودێری بیرکردنەوەکانی خۆت، پێش ئەوەی بیرۆکەکانی یەکێکی تر وەربگریت یاخود پۆستێک بکەیت پڕی بکەیت لە وشەی بریقەدار، بییری لێ بکەوە ئاخۆ خۆت باوەڕت پێیەتی، باوەڕ هێنانی خۆت سەرەتای هەموو شتێکە.

• پێش ئەوەی رێگا بدەیت هەست و نەستت بەلایەکدا بتبەن، تێبینی بکە ئاخۆ ئەوەی کە بە خۆتی دەڵێیت ڕاستە و قسەی خۆتە ، نەک کەوتبیتە ژێر کاریگەری یەکێکی دیکەوە بەبێ ئەوەی خۆت باوەڕت پێی هەبێت.

• دەستپێکی بەیانی رۆژەکانت بگۆڕە بەرەو ئومێدێکی گەش،  بە بیيری خۆتی بهێنەوە کە شتەکان باش دەسوڕێن، بەرەو باشی دەچن، ژیان لە بەرژەوەندی تۆدایە.

• نەک تەنها ببە چاودێری بیرکردەوەکانت بەڵکو بییر لەوەش بکەوە ئەنجامەکەی چین، ئایا کارەکەت سوودبەخشە و وزەی ئەرێنی بڵاودەکاتەوە یان کارێکی ناپەسەندە و وزەی خراپ بڵاو دەکاتەوە.

• ڕێزی باشییەکانی ژیانت بگرە و ستایشی دەستکەوتەکانت بکە، هەنگاوی بچووک باشترە لە هیچ. هەروەکو دایکە تێرێسا گوتوویەتی: “بڕوات بە شتە بچووکەکان بێت چونکە لەواندا هێزت جێگیر بووە “.

• با مێشکت و بیرکردنەوەت زاڵ بێت، توێژینەوەکان دەریان خستووە کە بیرکردنەوەکان دەەتوانن بینین، لەش رێکی و هێزی لەش بەهێزتر بکەن، ئەی نەوتراوە هەندێک نەخۆشی هەیە بیرکردنەوە و خەیاڵ دروستی دەکەن؟

• سوپاسگوزاری یارمەتیت دەدات لە دابەزین و کەمکردنەوەی ڕێژەی سترێس و دوودڵی و ڕاڕایی، بەردەوام بوون و دووبارەکردنەوەی ڕۆژانەی سوپاسگوزاری ژیانت لە ماوەیەکی کەمدا رێک دەخاتەوە.

لەبیرت نەچێت زۆرێک لەو شتانەی بە خۆتی ئەڵێیت رەنگە قسە و بیرکردنەوەی خۆت نەبن و ڕەنگە لە لایان خەڵکەوە پێت گوترابن، ئێستا کاتی ئەوەیە بیر لە خۆت بکەیتەوە کە چی ئامانجێکت هەیە و ژیان چی مانایەکی هەیە بۆ تۆ.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!