ڕاستە تەمەنی كورتە، بەڵام بزانە چەند سوودی جوانی هەیە!

0

  پۆڵا ڕەئوف

ئەوانەی کە حەزیان بەپاییز نییە و پێیان وایە کە ئەمە وەرزێکی ناخۆش و خەماویە، ئەمانە شەش هۆکارن بۆ ئەوەی ئەم وەرزەيان خۆشبوێ:

١- بۆ کەسانی تووڕە باشە: ئەوانەی بەدرێژایی هاوین هەر خەریکبوون شەڕیان بەدارو بەرد دەفرۆشت، ئەوا لەم وەرزە بەهانەتان نەما چونکە جوانی ڕەنگەکانی سرووشت لە پاییزدا باشترین هێمن کەرەوەن و تەنانەت ” سوور و زەرد و پرتەقاڵی”  بە ڕەنگی هێمن کەرەوە و هەندێکێشیان وەکو سوور بە ڕەنگی پڕ ئەنێرژی دادەنرێ، بۆیە پێویست دەکات زوو زوو بچیتە ناو سرووشت یان ناو باخچە گشتییەکان وخۆت هێمن بکەیتەوە.

٢-هەمووان شاعیری دەبن:  ئەم وەرزە توانایەکی سەیری تێدایە بۆ جوڵاندنی بەهرە و هەستی ڕۆمانسیانە، تەنانەت زۆربەی ئەوانەی کە نووسەرن لەم وەرزە زیاتر دەنووسن و ئەوانەش کە وێنەکێشن لەم وەرزە حەزی وێنە کێشانیان زیاتر دەبێ لەوانەیە هی ئەوەبێ کە لەناکاو دەرونی مرۆڤ خاو دەبێتەوە دوای ئەوەی گەرمای هاوین لە شێت بوونمان نزیک دەکاتەوە،  بەڵام هەرچی ئەوانەی کە فۆتۆگرافەرن ئەوا ئەم وەزە هەلێکە و لەدەستی خۆتانی مەدەن.

٣-واز لە سێلفی دەهێنیت: ئەگەر لەم وەرزە واز لە سێلفی نەهێنیت و کەمێ لە دەموچاوت دوور نەکەویتەوە ئەوا من هیچ ئومێدێکم نییە کە دەست لەم خووەت هەڵبگریت، چونکە ڕەنگی پاییز ئەوەندە سەرنج ڕاکێشە ئەگەر لەحاڵەتی نەرجسیەتت دوور نەخاتەوە و کەمێ ڕووی کامێرای مۆبایلەکەت لەسرووشت نەکەیت ئەوا هەرگیز ئەمە ناکەیت.

٤-باشترین وەرزە بۆ وێنەی جوان: ئەگەر ئاهەنگی هاوسەرگییری  یان هەر بۆنەیەکت کەوتە پاییز هیچ خەم مەخۆ بەڵکو شوێنیکی باش بدۆزەوە  کە پڕبێ لەداروگەڵا، دڵنیابە وێنە لەم ورزە زۆر جیاواز دەردەچێ.

٥- باشترین کاتە بۆ گەشت: دەزانم کە بەلاتەوە سەیرە چونکە خەڵک واڕاهاتووە کە لەهاوین یان بەهاردا گەشت بکات، بەڵام دڵنیابە کە کەش و هەوا لەم وەرزە زۆر گونجاوە بۆ گەشت، ئەمە جگە لەوەی پارەیەکی باشیشت بۆ دەگەڕێتەوە چونکە هۆتێلەکان چۆل و بێدەنگن و نرخیشیان دادەبەزێت.

٦- کولەکە  و گۆیژ: سەیرترین شت لەم وزرە ڕەنگی میوەکانییەتی کە یان سوورە یانیش زەرد و پرتەقاڵی، واتە رێک لەرەنگی سرووشت دەچێت، کە ئەمەش جۆرێکە لە هاوئاهەنگی سرووشت لەگەڵ دەروونی بوونەوەرەکان بەگشتی.

بییرت نەچێ‌ پاییز تەمەنی كورتە ، لەبەر ئەوە چێژ لەو هەموو جوانییەی وەربگرە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!