Find anything you need on Yalla

ڕاپۆرتێك عێراق لە پلەی شەشەمين دادەنێت لەسەر پێوەری کۆيلايەتی كردن

0

كردارەکانی داعش لە سەرەتای ٢٠١٤ ەوە لەگەڵ نەتوانينی سەپاندنی  ياساكانی كۆيلايەتی كرێكاری مەحكوم دەكرێت لەلايەن دامەزراوەی بە ئازادی بڕۆ (وۆڵك فری فاوەندەيشن)

نزيكەی لە %١٠ ەی ئەو كەسانەی كە وەك كۆيلە دەژين لە جيهاندا بەو شێوەيە دەژين لە عێڕاق بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كە لە ٣١ ی ئايار بڵاوكراوەتەوە، لەو كاتەی كە ڕاپۆرتەكە داعش بە تاوانباری سەرەكی دياريدەكات بۆ كۆيلايەتی كردن تيشكيش دەخاتە سەر حالەتی كرێكارە بيانييە ئاسياييەكان كە لەژێر ترس ماونەتەوە سەڕەڕای ئەو ياسايانەی كە دەرچووە بۆ پارێزگاريكردن لێيان، وە هەروەها ئەو گرفتانەی كە ئاوارەكان بەرەنگاريان دەبنەوە.

مەزندە دەكرێت كەوا ٤٠٣٨٠٠ كەس (%١.١٣ ەی دانيشتوان) بژين لەژێر كۆيلايەتی هاوچەرخ لە عێڕاق زۆربەيان بەهۆی داگيركاری و ڕووبەڕووبوونەوەكانی داعش بۆ ماوەی زياتر لە دوو ساڵ. ڕاپۆرتەكە تيشك دەخاتە سەر كێشەی زياتر لە ٣٠٠٠ ئافرەت و منداڵی ئێزيدی كە فرۆشراون بۆ كۆيلايەتی لە ٢٠١٤، وەهەروەها بەسەربازكردنی منداڵان بۆ ڕووبەڕووبونەوە چەكداريەكان لەلايەن گروپە توندڕەوەكە. ئەو منداڵانە ناچاركراون بۆ خزمەتكردن وەك خۆكوژی خۆتەقێنەرەوە و هەواڵبەر و دروستكەری بۆمب و درعی مرۆڤی.

وەهەروەها منداڵان بەسەرباز دەكرێن لەلايەن هێزەكانی حەشدە شەعبيەكان، هەرچەندە ڕاپۆرتەكە ڕوون نيە دەربارەی ئەوەی ئايا تا چ ڕادەيەك ئەو منداڵانە پەيوەندی دەكەن شان بە شانی خزموكەس و چاودێريكەرەكانيان لە بەرامبەر ئەوانەی كە بەزۆر سەربازدەكرێن.

وۆڵك فری فاوەندەيشن لە ڕاپۆرتەكەدا دەڵێت هەندێك لەو منداڵانە وايان زانيوە كە پەيوەندی دەكەن بە پۆليس دواتر خۆيان دۆزيوەتەوە لە كەمپەكانی ڕاهێنانی حەشدی شەعبی.

گروپی سێيەم كەوا دەست نيشان كراون كەوا لەژێر ترسی كۆيلايەتی كردن دابن كرێكارە بيانييەكانن بەتايبەتی ئەوانەی كە لە بەنگلادش و ئەندەنوسيا و نيپال و فلييپينس و سريلانکا و هيند و تايلاند هاتوون.

يەڵڵا قسەی كرد لەگەڵ ئێلماڕ كاتۆ بەرپرسی باڵوێزخانەی فلييپينس لە بەغداد. ئەو ووتی بەهۆی سەلامەتيانەوە هاوڵاتيە فلييپينيەكان بەشێوەيەكی زۆر سنوردار كراون لە هەڵی كاركردن لە عێڕاق.

لە ئەنجامی هێرشەكانی دەوڵەتی ئيسلامی لە ٢٠١٤ دا فلييپين ناچار بوو عێڕاق جگە لە هەرێمی كوردستان بخاتە ژێر ئاستی هۆشياری ٤، ئەم ئاستەش داوادەكات فلييپينيەكانی بەغداد و بەسرە و بەشەكانی تری عێڕاق بە ناچاری بگەڕێنەوە، جگە لەوەش ڕاگرتنێكی كاتی دەخاتە سەر ناردنی كرێكاری نوێ بۆ عێڕاق.

“بەشێوەيەك كە لە ٢٠١٤ ەوە ڕێگەنەدراوە هيچ كرێكارێکی تازەی فلييپينی بنێردرێت بۆ عێڕاق و هەر كرێكارێکی فلييپينی لە عێڕاق بگەڕێتەوە مانێلا ڕێگەی پێنادرێت بگەڕێتەوە بۆ عێڕاق. ئەو كرێكارانەی كە بەخشراون لەو بڕيارە ئەو كرێكارە فلييپينيانەن كە كۆنتراكتی بەسەرنەچوويان هەيە لە هەرێمی كوردستان.”

لەكاتی شەپەرزەييەكانی ٢٠١٤ دا ژمارەكی زۆر كرێكاری بيانی بێهيوا دەيانويست عێڕاق جێبهێڵن بەڵام گيريان ببو لەبەر ئەوەی دامەزرێنەرەكانيان پاسپۆڕتەكانيان لای خۆيان هێڵابەوە. ئەمە سەڕەڕای ياسايەكی سەرمايەخستنەگەڕ كە لە ٢٠٠٦ پەسەندكرا كە مافی دەستەبەر كرد بۆ كرێكارە بيانيەكان دەربارەی هەڵوەشێنانەوەی موچەكانيان.

كرێكارەكانی ئەو بەشە (كاتۆگەريە) بەتايبەت ناسكن بەرامبەر چەوسانەوەی سێكسی و مامەڵەپێكردن بە مرۆڤ (ترافيكينگ).

كاتۆ ئاشكرای كرد كەوا هاوكاری كردن لەنێوان حكومەتی عێڕاقی و فلييپينی هەندێك سەركەوتنی بەدەست هێناوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەی مامەڵەكردن بە مرۆڤ (تڕافيكينگ).

“فلييپين بە نزيكی كاری كردووە لەگەڵ حكومەتی عێڕاقی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامەڵەكردن بە مرۆڤ. بە يارمەتی حكومەتی عێڕاقی و لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە هاوكاری ڕێكخراوی كۆچبەری نێو دەوڵەتی توانيمان ١٢ كەسی قوربانی مامەڵەكردن بە مرۆڤ لە هەولێر ڕزگاربكەين و بيانگەڕێنينەوە بۆ فلييپين. لە مانگی شوبات دوو هاوڵاتی فلييپينی كە داواكراوبوون لە فلييپين بە تۆمەتی حيلە و مامەڵەكردن بە مرۆڤ دەستگيركران لە هەولێر و چاوەڕێی ديپۆرتكردنەوەن.”

بەندی ٣٧ لە دەستوری ٢٠٠٥ دەڵێت “كرێكاری بەزۆر، كۆيلايەتی، مامەڵەكردن بە كۆيلە، مامەڵەكردن بە ئافرەت و منداڵ و مامەڵەكردن بە سێكس قەدەغەكراوە”. وەزارەتی كار و كێشە كۆمەڵايەتيەكان ستافی شارەزای نيە بۆ پشكنينی شوێنی كارەكان ئەمەش مانای ئەوەيە كە خاوەنكارەكان بارودۆخی كار دياريدەكەن بەبێ ترس.

ڕاپۆرتەكە دەڵێت كۆيلايەتی هاوچەرخ لە بەرز بونەوە دايە لە عێڕاق بەهۆی ئەو “حالەتە بەرهەمهێنەرەی” كە دروست بووە لە ڕێگەی چەند كێشەيەكەوە. ئاوارەبوونی دووروودرێژ، بەرەوكەمی سەرچاوەی دارايی، كەمی هەلی كار و لەدەست دانی سامان و موڵك ڕێگە خۆشكەرن بۆ بەكارهێنانی خراپ.

ڕێگرێكی گەورە لە پێش وەرگرتنی يارمەتی كەمی يان نەبوونی ناسنامەيە چونكە زۆرجار وون دەبێت لەكاتی ڕاكردن. دەربارەی ئەو ئافرەتانەی جيابوونەتەوە لە مێردەكانيان يان بێوەژن بوونە دووبارە كێشەكە سەختە چونكە زۆربەی جار ناسنامەكان بەناوی سەرخێزاندارێكی پياو تۆمار دەكرێت كە بەبێ ئامادەبوونيان وەرگرتنی خزمەتەكان و يارمەتيەكان نزيكە مەحاڵە. لە ئەنجامدا ئافرەت و كچ ناسك دەبن بەرامبەر كاری سێكسی بەزۆر و هاوسەرگيری بەزۆر لە تەمەنێك زۆر كەمتر لە تەمەنی ياسايی كە ١٨ ساڵە. نەبوونی هەڵی خوێندەواريش هيوای داهاتووی گەنجان سنوردار دەكات بەتايبەتی كچان.

وٶڵك فری فاوندەيشن كە دامەزرێندراوە لەلايەن ملياردێری ئوستڕاڵی ئاندروو فۆرێست چەندين ڕاسپاردەی پێشنياركردووە لە كۆتايی ڕاپۆرتی ووڵات دەربارەی عێڕاق.

خاڵی سەرەكی ئەوان ئەوەيە كە زانا ئيسلاميە لێهاتووەكان كە ڕێگەيان پێدراوە ياساكانی شەريعە لێكبدەنەوە دەبێت قسە بكەن دژی بەكۆيلەكردن و فرۆشتنی كچ و ئافرەتان لەلايەن داعشەوە. حكومەت دەبێت ئەو منداڵانەی بەناچاری كەوتوونەتە ناو ڕووبەڕووبونەوەی چەكداری ڕزگاربكات و چاكسازيان بكاتەوە. وەهەروەها ڕاسپێری ئەوە دەكات كە ڕێكخراوێكی خێرخوازی نا حكومی دابمەزرێندرێت تايبەت بە كاركردن لەسەر كێشەكانی كۆيلايەتی هاوچەرخ.

  

    

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!