ژیانت لە مەترسی ڕزگار بكە

0

ئا: پۆڵا رەئوف

ئەم چەند زانیارییەی کە دەیانخوێنیتەوە لەوانەیە بەگرنگی نەزانیت، بەڵام بیخوێنەرە وە با لات بمینێ‌،  ودڵنیابە ڕۆژێ لەرۆژان بەکەڵکت دێت:

١- هەرکە لەناو فڕۆکە دادەنیشیت دەست بکە بەژماردنی کورسییەکان.

کاتێک کە لەناو فڕۆکە بوویت هەوڵبدە خێرا نزیکترین دەرگای فریاکەوتن لێتەوە دەست نیشان بکەیت و بزانە چەند کورسی لێتەوە دوورە، بەڵام ئەمە سوودی چییە؟

ئەگەر هەر گرفتێک وەکو ئاگر کەوتنەوە یاخود گرفتیتر ڕوویدا وبووە هۆی تاریکبوونی ناو فڕۆکەکە ئەوا کاتێک لە شوێنی خۆت هەڵدەستیت دەتوانیت بەدەست لێدان لە پشتی کورسییەکان و ژماردنیان دەرگای فریاکەوتنەکە بدۆزیتەوە.

 

٢-  کاتێک خۆت لەکەسێک دەدەیت، داوای لێبوردنی لێ بکە.

ئەگەر داوای لێبوردنیشت نەکرد چونکە خەتای تۆی تێدانییە ئەوا هەڵ مەچۆ، بەڵکو بەرێگای خۆتدا بڕۆ و مەیکە هەڵڵا، دەزانی بۆ؟

چونکە تۆ نازانیت لەوانەیە ئەو کەسێکی خراپ بێت، لەوانەیە مەترسیدار بێت و چەکی پێ بێت یان بێ هۆش بێت و تووشی گرفتێکی گەورەت بکات،  بۆیە لە حاڵەتی لەم چەشنە ئاسایی وەری بگرە وخۆت تووشی بەڵای گەورە مەکە.

 

 ٣ – سێ شتە گرنگەکە لەیاد مەکە .

پارە، مۆبایلی تەواو شەحنکراو، کلیلەکانت، بەر لەوەی لەماڵ دەرچێت دڵنیا بە لەوەی ئەم سێ شتەت پێیە یان نا، چونکە هەر کە لەماڵ دەرچوویت پێویستت بەپارە دەبێت، بەڵام لەهەمووی گرنگترمۆبایلەکەتە کە دەبێت بەر لەدەرچوونت شەحنت کردبێتەوە، چونکە ئەگەر پێویستت بەهەر یارمەتییەک بوو ومۆبایلەکەت لا نەبوو ئەوا ئەو ڕۆژە دەبێتە ناخۆشترین ڕۆژی ژیانت.

 

 ٤ – پیاوە مۆنەکە بدۆزەوە .

ئەگەر لەسەفەر بوویت یاخود لەشوێنیکی قەرەباڵغ بوویت، وهەستت بە بێزاری یان مەترسی کرد، ئەوا یارییەکی خۆش هەیە کە هەم کاتت بۆ دەکوژێت وهەم لە مەترسیش دوورت دەخاتەوە، من خۆم بەمنداڵی زۆر ئەم یارییەم کردووە، بەدوای مۆنترین کەس بگەڕێ و هەوڵبدە لێی دووربکەویتەوە،  چونکە دڵنیابە ئەم جۆرە کەسانە یان کەتنێکیان کردووە یان خەریکی کەتنێکن، ئەوەت لەیادبێ کە هیچ کات هەستی مرۆڤ هەڵە ناکات.

 

٥ – سەرت بەرز بکەوە و هێواش هەنگاو بنێ .

زۆرینەی مرۆڤەکان کاتێک کە هەست بە مەترسی دەکەن سەریان نزم دەکەنەوە و بەخێرایی هەنگاو دەنێن، بەڵام ئەمە زۆر هەڵەیە و لەبری ئەمە بەهێواشی هەنگاو بنێ و سەریشت بەرزبکەوە، بەڵام تۆ بڵێیت رۆیشتنی هێواش لەکاتی هەستکردن بە مەترسی باش بێت؟

بەڵی، کاتێک بە هێمنی هەنگاو دەنێیت مێشکت لەشلەژان دووردەخەیتەوە و دەتوانیت باشتر بەردەوام خۆت ببینیت و هەوڵی خۆڕزگارکردنت زیاتر دەبێت، ئەمە جگە لەوەی ئەو کەسە یان ئەو گیانلەبەرە دەزانێت کە تۆ بەهێزیت وناترسیت.

 

٦-  ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت کەوتە ناو ئاوەوە دەرگاکان مەکەوە.

کاتێک ڕووداوی نەخوزراو ڕوودەدەن مێشکی مرۆڤ ناتوانێ بەرێک وپێکی بییربکاتەوە، بەڵام ئەگەر پێش وەختە زانیاریت هەبێت ئەوا مێشکت دەست بەجێ زانیارییەکەت وەبیردێنتەوە، بۆیە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت کەوتە ناو ئاو، ومەترسی خنکان هەبوو ئەوا دوو شت بکە:

قایشی سەلامەتی بکەوە و لەبری دەرگا جامی سەیارەکەت بکەوە، چونکە بەهۆی تەوژمی ئاو زۆر زەحمەتە بتوانیت دەرگا بکەیتەوە،  لەبری ئەوە خێرا جامەکە بکەوە یان بەشتێ بیشکێنە وخۆت نەجات بدە و واز لەدەرگا بهێنە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!