ژیان جوانە 

0

کاتێک لەگەڵ مردویەکدا ئەڕۆیت بۆ سەر قەبران ، گرنگ نیە لە پێش مردووەکە ئەڕۆیت یان لە دوای مردووەکە بەڵکو گرنگ ئەوەیە لەناو تابوتەکەدا نەبیت، لە ڕاستیدا هەر ئەمەیە کورتترین فەلسەفەی ژیان،   هەڵبەز و دابەز هەیە، پاش کەوتن و پێش کەوتن هەیە، شکست و سەرکەوتن و شادی و دڵتەنگی هەیە، بەڵام  ژیان چونە ناو تابووت و تەسلیم بوون نیە، تەسلیم بوون واتا بەزین ، تەسلیم بوون واتا بەزیندوێتی مردن.

هەموو بەیانیەک خۆرهەڵدێ، گوڵەکان چاوەڕێی هەنگەکان دەکەن ، ئاوەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەکانیان، منداڵەکان هێشتا نازانن ڕق و کینە چیە ئەوان هەموو بەیانیەک هۆیەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی پێبکەنن، منداڵەکان کە بەیانی هەڵدەستن بیریان دەچێتەوە دوێنێ لە گەڵ کێدا شەڕیان کردووە ، تۆ بۆچی یارمەتی منداڵەکەی ناخت نادەیت تا بەبێ هۆ پێ بکەنێت ؟ بۆچی یارمەتی منداڵەکەی ناخت نادەیت تا بەبێ هۆ دڵخۆش بێت ؟

لە قوڵايی هەر گریانێکدا تۆ پێکەنینێک بدۆزەرەوە ، لە خراپترین بارودۆخدا مەهێڵە پێکەنینت بیر چێتەوە  هەمیشە هۆیەک هەیە بۆ ئەوەی تۆ بە زیندوێتی نەمریت، تەنها ئەوەیە تا ئێستا تۆ پەیت پێ نەبردووە.

بەڵام هەتا نەبیتەوە بەمنداڵێکی چوار پێنج ساڵان هەستی پێناکەیت، هەتا سەیری فیلم کارتۆن نەکەیت، هەتا دەموچاوی خۆت لە شیرینی وشوتی هەڵنەکێشیت، هەتا لەسەر عەرەبانە شێلم نەخۆیت و چەقۆ و چەتاڵ و بۆینباخ و شێوازی دانیشتن و مامەڵە کردنت سانسۆرت بکەن ناگەیتە خۆشنودی.

 هەتا لەگەڵ منداڵەکەی ناخت یاری نەکەیت هەتا ئەو غرورەی ناخت نەشکێنیت ناگەیت بە ئاسودەگی، هەتا ئەو “ئیگۆ” فوتێکراوەی دەروونت فش نەکەیتەوە کە بۆ خۆتت دروست کردووە ناتوانیت خۆشبەخت بیت، هەتا پێت وابێت تۆ لەوانی تر جیاوازتری لە پلەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستی ، ئارامی لە ژیانتا پێت ناڵێت مەرحەبا.

ئەم ژیانە سزا نیە، ئەوە تۆیت هەمیشە سزای خۆت دەدەیت….

بە دەستکارییەوە لە هەژماری ” هێمن عەبدولقادر”ەوە وەرگیراوە لە فەیسبووک

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!