Find anything you need on Yalla

ڤیستیڤاڵی بەفر چۆن بەڕێوەچوو؟

0

محمدعومە‌ر موسەیی-یه ڵڵا

چیای كۆڕەک

بەسەرپەرشتی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان و  بە هاوکاری کۆمەڵگەی گەشتیاریی کۆڕەک، رۆژی ٣-٢-٢٠١٧ ڤیستیڤاڵی بەفر بەڕێوەچوو کە چەندین تیم و گروپی هونەری جیاواز بە چەندین تابلۆی هونەری و نمایشی خلیسکانێ بەشدارییان تێدا کردبوو.

مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە یەڵڵای راگەیاند: “لەم ڤیستیڤاڵەدا چەندین نمایشی جۆراوجۆری زستانە نمایشکرا کە مەبەست لێی ناساندن و پەرەپێدانی گەشت و گوزاری زستانەی هەرێمی کوردستان و راکێشانی گەشتیار و بەرزکردنەوەی د اهاتی گەشتیارییە بۆ هەرێمی کوردستان ، ئێمە لەم ڤیستیڤاڵەدا توانیمان گەشتیارێکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان رابکێشین”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

یەکەم چالاکی ڤیستیڤاڵەکە لە لایەن تیمی شاخەوانی کوردستان لە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیەوە دەستیپێکرد کە هەڵگەڕانبوو بۆ سەر چیای کۆڕەک و  تاکو ٢ی نیوەڕۆ بەردەوامبوو.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دواتریش بە نمایشی چەند تابلۆیەکی هونەری و هەڵپەڕکێ و گۆرانی کوردی ڤیستیڤاڵەکە بەردەوامبوو کە چەندین نەتەوەی جیاواز بەشدارییان تێداکردبوو.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

سەعد محەمەد کە یەکێک بوو لەو هاوڵاتییانەی بۆ بینینی ڤیستیڤاڵەکە ئامادەبوو بەیەڵڵای گوت: “من زیاتر لە ١٠٠ کم بڕیوە تەنها بۆ بینینی ئەم ڤیستیڤاڵە، ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم کە یەکەم جارە لە ژیانم ڤیستیڤاڵی زستانە ببینم، ئەم ڤیستیڤاڵە وای لە من کرد کە ئەم شوێنە دڵڕفێن و ئارامە ببینم”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پاشان نمایشی خلیسکانێی سەر بەفر دەستی پێکرد، تیمەکان بریتیبوون لە: تیمی خلیسکانێی پێنجوێن و هەڵگورد و چەندین نمایشی سەرنج راکێشیان ئەنجامدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەحمەد محەمەد، گەنجێکی خەڵکی بەغدایە و سەبارە بە ڤیستیڤاڵەکە بۆ یەڵڵا گوتی “ئەم ڤیستیڤاڵە بە لای منەوە زۆر جیاوازە، کە ئێمە زانیمان ئەم ڤیستیڤاڵە هەبوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکمدا هاتین بۆ ئەوەی چێژ لەم رۆژە جیاوازە وەربگرین. ئێمە تەنها لەسەر شاشەکانەوە خلیسکانێی سەر بەفرمان دەبینی ئەویش خلیسکانێی وڵاتان بوو نەک هی وڵاتی خۆمان، بەڵام ئیستا لە وڵاتی خۆمان و بە چاوی خۆمان دەیبینین”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

چالاکییەکان بەردەوامبوون و پاشانیش نمایشی پارگلایدەر و پەرە ماتۆڕ و کردنەوەی ئاگر دەستی پێکرد.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە دوایین ساتەکانی رۆژی ڤیستیڤاڵەکەشدا نمایشی یاری ئاگرین ئاسمانی ئەم چیایەی روناککردەوە و خەڵکی بە خۆشحاڵییەوە لە چیاکە دابەزین و ڤیستیڤاڵەکەش کۆتایی هات.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!