Find anything you need on Yalla

کاری خۆبەخشی بكە، خۆش بەخت وئاسوودەتر دەبیت

0

هانا عبدالقادر

• كارى خۆبەخشی وات لێ دەکات هەست بکەیت کاتت زیاتر هەیە :

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەوانەی کاری خۆبەخشی دەکەن هەست دەکەن کاتی زۆرتریان هەیە، ئەمەش هاوشێوەی ئەوانەیە کە پارە دەبەخشن، هەست دەکەن دەوڵەمەندترن.

• خۆبەخشی بەهرەی نوێت پێدەدات :

کاری خۆبەخشی دەرفەتێکی باشە بۆ پەرەپێدانی تواناکانت و فێربوونی بەهرەی نوێ، ئەمە بەتایبەتی بۆ کەسانی گەنج و سەرەتای کاری ژیان زۆر گرنگە،  تەنانەت بەشێک لە کۆمپانیاکان فێربوون کە کاری خۆبەخشی دەکەنە یەكێك لە کاری فەرمانبەرانیان.

• خۆبەخشی تەندروستیت باشتر دەکات:

توێژینەوەکان دەری دەخەن کە خۆبەخشان خاوەن تەندروستییەکی باشترن و کەمتر تووشی دڵەراوکێ دێن لە کۆتایی ژیانیان و توانای خۆگونجاندنیان باشترە، ئەمە جگە لەوەی بەشێکی زۆری کاری خۆبەخشی جوڵەیەکی زۆری فیزیکی تێدایە.

• بەخشینی ئەزموونەکەت، کاری باشترت دێنێتە پێش:

ئەمە بۆ کەسانی خاوەن ئەزموونی کاری دەوڵەمەندیش ڕاستە، هەروەها بەخشینی ئەزموونەکەت بۆ بوار و کەرتێکی نوێ ڕەنگە یارمەتیت بدات لە گواستنەوەت بۆ کەرتێکی تر، بەتایبەتی ئەگەر بتەوێت سەرەتا تەنها وەکو تاقیکردنەوە کاری تێدا بکەیت.

• خوشەویستی بەخشین، بەختەوەری وخۆشەویستی زیاترت بۆ فەراهەم دەكات:

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە پەیوەندییەکی پتەو هەیە لە نێوان خۆبەخشی و ڕادەی خۆشبەختی، ودەرکەوتووە کە ئەوانەی زیاتر کاری خۆبەخشی دەکەن، خۆشحال ترن چونکە ئەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی هاوسۆزی، بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وپێکەنین.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!