Find anything you need on Yalla

کورد بوون وەکو قەرزاری وایە

0

ئەو قەبیلانەی کە لە دارستانەکانی ئەمازۆن و بیابانەکانی ئەفریقا ئەژین و تا ئێستاش بە دەوری ئاگردا ئەسوڕێنەوە کاتێک وورچێک یان پڵنگێک هێرشیان بۆ ئەهێنێت دەست بەجێ هەر هەموویان یەک ئەگرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان، بەڵام ئێمەی کورد

(حەشد) هات یەکمان نەگرت

(داعش) هات یەکمان نەگرت

ئەنفال کراین یەکمان نەگرت

کیمیاوی باران کراین یەکمان نەگرت

ئاوارە کراین، هەر یەکمان نەگرت

شێرکۆ بێ کەس هەموو جارێک ئەی ووت:

(لە سەر تەپۆڵکەیەک دەیان هەزار گەنجمان دا بە کوشت، تەنانەت قەلەباچکەش ئامادە نەبوو لە و شوێنە ڕیقنەش بکات) دروست ئەمەیە کورد بوون.

رۆژی سەد پەیام بۆ بەغداد ئەنێرین هەر جوابیشمان نادەنەوە کەچی پێمان عەیبە تەنازول بۆ براکانمان بکەین کە لە گۆشت و خوێن و ڕەگەز و پشتی خۆمانن!

ئامادەین سازش بۆ هەرچی دوژمن هەیە بیکەین وەلێ پێمان شەرمە دەست بکەینە ملی یەکتری، سەد وەرەقەی سپی بۆ دوژمنەکانمان ئیمزا ئەکەین وەلێ یەک دێڕی باش لە یەکتری وەر ناگرین.

………….

ئەم دۆخە پێش ئەوەی مەحکوم بێت بە لێکدانەوەی (سیاسی) و لێکدانەوەی (ڕۆژنامە نووسی) مەحکومە بە لێکدانەوەی (کۆمەڵناسی) و (مرۆڤناسی).

نا … تۆ دیقەت بدە بزانە لە ناو خزمەکانتا لەگەڵ چەند کەسیان قسەت نیە ؟

بزانە چارەی چەند دراوسێت ناوێت !

لەو شوێنەی کاری لێ ئەکەیت بزانە ڕقت لەچەند کەسە؟ بزانە ڕۆژانە لەگەڵ چەند کەسدا لە گرفت دای ؟

بزانە لەناو هاورێکانی فەیس بووکتا ڕۆژانە لە ژێر لێوەوە جنێو بە چەندیان ئەدەیت ؟

بزانە کەسێک کە لە من و تۆ دەنگی خۆشترە، یان جوانترە، یان خوێنەوار ترە،بزانە ڕۆژانە چەند جار ئەیشکێنین، چەند تۆمەتی بۆ دروست ئەکەین، تەنها بۆ ئەوەی کەمێک ئەو دەروونە نە خۆشەی خۆمان لەسەر حیسابی ئەوانی تر تیمار بکەین.

ڕێک و دروست ئەمە ئەو دیوەی تری (کورد بوون)ە، کە تا ئێستا کەس پێتی نەوتووە،

بۆیە ئەو قەبیلانەی کە تا ئێستاش بە گەڵای (مۆز) و (مانگۆ) عەورەتیان دا ئەپۆشن لە من و تۆ و دەسەڵاتدارەکانی کورد عاقڵتر و فامیدە ترن.

(کورد بوون وەکو قەرزاری وایە ڕۆژێک زووتر بیدەیتەوە شەوێک زیاتر بە ئارامی ئەخەویت).

 

* وەرگیراوە لە پەیجی هێمن عەبدولقادر

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!