کوشتن و خۆکوشتن لە ئامارێکدا!

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

توندوتیژی دژ به‌ مرۆڤ به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی دژ به‌ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤه‌ له‌هه‌ر وولاتێکدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌کارهێنانی به‌ هه‌موو جۆره‌کانی جه‌سته‌یی، ده‌روونی و سێکسییه‌وه‌، سنوری جوگرافی، ره‌گه‌زی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدۆلۆژی به‌زاندووه‌ و هۆکاری جیاوازی هه‌یه‌.

ئاماره‌کانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان ده‌ریان خستووه‌ ئاماری له‌ ماوه‌ی ته‌نها (شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵه‌کاندا )  بۆ نموونه‌ له‌ ساڵی 2016دا  16 حاڵه‌تی کوشتنی ژنان هه‌بووه‌‌ و بۆ ساڵی 2017 بریتیی بووه‌ له‌ 23 حاڵه‌ت، له‌کاتێکدا  خۆکوشتن 46 حاڵه‌ت بووه‌ له‌ 2016 و 35 حاڵه‌ت بووه‌ له‌ 2017دا .

بێگومان عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی ، كه‌می ئاستی هۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ، به‌ كه‌م زانینی ره‌گه‌زی مێ، لاوازی باری ئابووری، خراپ به‌كارهێنانی سیسته‌می ته‌كنه‌لۆژیا، جێبه‌جێنه‌کردنی یاسا، نه‌بوونی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی، نه‌بوونی هێزێكی یه‌كگرتووی رێكخراوه‌كانی ژنان وداب و نه‌ریت و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه هه‌ریه‌ک به‌شیوه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ک رۆڵ و کاریگه‌ری هه‌یه‌.

چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و کێشانه‌ فره‌لایه‌نه‌،  وه‌ک پیاچونه‌وه‌ به‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ هه‌ر له‌ خێزانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پنته‌كانی كۆمه‌ڵ، ‌په‌یڕه‌وکردنی ریفۆرمی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی ، ره‌خساندنی بواری زیاتر بۆ ژنان  تا بتوانن رۆڵیان له‌ نه‌خشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵدا هه‌بێت،  هه‌ماهه‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی له‌ نێوان سه‌رجه‌م رێكخراو وسه‌نته‌ره‌كانی ژنان له‌سه‌ر مافه‌ ره‌واكانی خۆیان، پلانی تۆکمه‌ی حكومه‌ت  بۆ هه‌لی كاركردنی ژنان، جێبه‌جێکردنی یاسا، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاک وکارکردنی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، به‌مه‌به‌ستی هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌ ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان و هێنانه‌کایه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دروست و مرۆڤ دۆست.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!