Find anything you need on Yalla

کوشەندەترین نەخۆشی لە عیراقدا، هۆکارەکانى لێرە بخوێنەوە

0

شکار رەزا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ساڵانەیەی کە رێکخراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە، ساڵانە لە عیراقدا 155 هەزار کەس گیانیان لەدەست دەدەن و سەرەکیتیرین هۆکاری مردنیش دەگەرێتەوە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ کە کوشندەترینیان نەخۆشی (Ischemic Heart Disease ).

خوێنبەرەکانی دڵ هەڵدەستن بە گواستنەوەی خوێنی پر ئۆکسجین بۆ ماسولکەکانی دلڕ و لە ئەنجامدا دلڕ بە شێوەیەکی ئاسایی فەرمانی خۆی بەجآ دینێت ، بەڵام کاتێک خوێنبەرەکانی دلڕ تەسک دەبنەوە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ماددەی چەوری تێیاندا ئەوا دەبێتە هۆکار بۆ نەگەیشتنی خوێنی پر ئۆکسجینی پێویست بە دلڕ و لە ئەنجامدا جەڵتەی دلڕ ڕوودەدا.

 

بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بریتیە لە:

1- ئازار لە سینگ کە بڵاودەبێتەوە بۆ شان و قۆل

2- هەناسە تەنگی

3- ساردبوونەوەی ڕووی دەرەوەی پێست

4- هێڵنجدان

ئەم نیشانانە بۆ ماوەی کەمتر لە 5 خولەک بەردەوام دەبن و زیاتریش لە کاتی چالاکییەکی جەستەییدا دەردەکەون ،بەلام هەندێک حاڵەتیش هەیە کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بە هیچ شێوەیەک دەرناکەون.

 

ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشیە:

1- جگەرە کێشان

2- بەرزبونەوەی پەستانی خوین

3- بەرزبونەوەی چەوری خوین

4- بەرزبونەوەی شەکرە

5- قەڵەوی

6- ئەنجام نەدانی چالاکی جەستەیی

7- هەبوونی هەمان نەخۆشی لەناو خێزاندا

باشترین رێگا بۆ پێشگیری کردن و چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشیە کوشندەیە بریتیە لە کۆنترۆڵ کردنی ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی سەرهەلدانی ئەم نەخۆشیە وەک کۆنترۆڵ کردنی ( پەستانی خوێن – چەوری – شەکرە –کێشی لەش ) هەروەها ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی بە شێوەیەکی بەردەوام.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!