کۆکۆ شانێل، براندێکی تەمەن سەد ساڵە

0

ئامادەکردنی: دیاری حەمە سەعید
(هیچ ناوێک لە جیهانی مۆدەدا نییە کە ماوەى زیاتر لەسەد ساڵ بەردەوام بێت، وهێشتا برەوی هەبێت، ئەمەش دەسکەوتێکی گەورەیە، گەورەترە لە ناوی شانێل کە دەستى پێکردووە، ئەمڕۆ ئەو پرۆژەیە بەردەوامە و ئێمە و کەسانی تریش تیایدا کاردەکەین، وبۆتە نموونەیەکی باشی ئیشکردن) کۆکۆ شانێل بەو جۆرە دوا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ناوی کۆکۆ شانێل ناوێکە کە بۆتە مایەى ڕاکێشانی سەرنجی بەکارهێنەران لە سەرەتاکانى 1900ەوە، دیزانین و مۆدە شیکەکانى شۆڕشێکی بەرپاکرد و ژنانى لە دیزاینە ئاڵۆزەکانى سەدەى نۆزدەهەم رزگار کرد،  بۆ ئەوەش پەنای بردە بەر جلوبەرگی سادە، چەندین مۆدێلی ژنانەى دروستکرد لەعەزیەو بەدلەو پانتۆڵ و چەندین پارچەى تر.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

قاتی سەرنجڕاکێشی شانێل بە دیاریکراوی لە ساڵى 1920 دا دروستکرا،  بەوەش دەرگاى لە بەردەم دیزاینی ئایندەدا کردەوە، قاتەکە پێکهاتبوو لە تەنورەیەکی تا سەر ئەژنۆ و چاکەتێکى هاوشێوە کە لەخوری دروستکراوە لەگەلڕ ملوانکەیەکی مروارى گەورە، بەوەش گابریێل کۆکۆ شانیل بووە یەکێک لەگەورە دیزاینەرانی جلوبەرگ.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بە بەکارهێنانى دیزاینی سادەو سەرنجڕاکێش وبەنرخ، شانێل بووە یەکێک لە پشتیوانە گەورەکانى دیزاینی نوآئەویش بە تایتڵی: دەبێت جلوبەرگ هاوشێوەى
لە بەرکەرەکانیان، لە جوڵەدا بن، دیزاینەکان جۆراوجۆر بوون، هەندێک لە وانى تر جوانتر بوون، بەڵام هەموویان پێکەوە بوونە مایەى سەرنجی خەڵک، هەمووشیان پێکەوە بوونە جلوبەرگی مۆدە.

بۆ جوانترکردنی مۆدیلە نوێیەکانى جلوبەرگ، شانێل کۆمەڵێک پشتوێن و ملوانکە و ئیکسسوارات و هەروەها پێڵاویشی دروستکرد.
نمایشەکانى شانیل، هەمیشە دەبنە جێگەى گرنگیدان، ئەستێرەکان و بەکارهێنەران و رۆژنامەوانان بەشداریی نمایشەکان دەکەن و ئەو بوارەش بووە بوارێکى گەورەى وەبەرهێنان.
شانێل هەموو وەرزێک کۆمەڵێک جلوبەرگ و مۆدیلی نوآ دەخاتە بازاڕەوە، کەهەمووان تووشى سەرسامی دەکات و ناچاری نوێبوونەوەمان دەکات، لەنمایشی ساڵى 2008 دا نمایشێکی تایبەتیان بۆ جانتا و پشتوێن و جلوبەرگ کردەوە کە لە ناوەڕاستی شانۆکەدا بە بەردەمی بەشداراندا دەسوڕایەوە، بەوەش دیزاینەر کۆکۆ شانێل ویستی شتێکمان پێ بڵێت.
دواى دروستکردنى زنجیرەی جانتاکانى شانێل و بۆنی شانێل (پێنج) کەپڕ فرۆشترین بۆنە لەسەرتاسەرى جیهاندا، هەستمان بەمەزنی و گەورەیی ناوی شانێل کرد و بووە خاوەنی لۆگۆیەکی تایبەتى، دوو پیتی سیی ئینگلیزی بەپێچەوانەى یەکترییەوە بووە بڵاوترین لۆگۆ لەجیهاندا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ریکلامی بۆنی کۆکۆ مادۆ مۆزێل، ئەکتەرى بەریتانی (تیرا نایکی) دەرکەوت وبووە ریکلامێکی سینەمایی بۆ شانۆکانى نمایش لە سەردەمی کۆن و نوێدا.
ئەو کاتەى کارڵ باگرفێڵد کرایە بەڕێوەبەرى هونەریی جلوبەرگ و ئیکسسواراتی شانێل، شانێلی بوژاندەوە و بە زەوق و سەلیقەى باڵاى خۆى ژیانی بۆ گەڕاندەوە، بۆیە لەگەڵ تێڕوانینی بۆ شانێل بوارەکەى خستۆتە چنگییەوە.

کۆکۆ شانێل بەشدار بووە لە دانانى پێوەرەکانى مۆدە لە سەدەی بیستەمدا.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!