کەسە سەرکەوتووەکان کە گەنج بوون چییان دەکرد؟

0

کەس نازانێت گەنجێک دوای چەند ساڵیک دەبێت بە چی و چۆن پێدەگات. زۆربەی کەسە سەرکەوتووەکان لە گەنجێتیاندا سەرقاڵی وردە کاری دیکە بوون پێش ئەوەی سەربکەون و ناوبانگی جیهانی بەدەست بهێنن. بزانین چەند کەسێک لە تەمەنی بیستەکانی ژیانیاندا چییان کردووە:

  1. بیل گەیتس

بیل گەیست خەریکی نووسینی کۆدی کۆمپیوتەر بوو. ئەو لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لە قوتابخانەی ناوەندیدا ئارەزووی خۆی بۆ کۆمپیوتەر بینییەوە. گەیتس چووە زانکۆی هارڤارد بەڵام لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە ١٩٧٥ وازی لە خوێندن هێنا تاوەکو تەرکیز بکاتە سەر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە کردی بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان.

  1. جێف بێسۆز

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئەمازۆن، کە ئێستا دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، سەرەتای کاری ژیانی بە کارکردن لە زنجیرە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵد دەستی پێکرد وەکو برژێنەری هەمبەرگەر و گۆشت کە بە قسەی خۆی تێیدا زۆر باش نەبوو.

  1. ئۆپرا ڤینفری

پێشکەشکار و ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی تەلەفزیۆنی لە تەمەنی ١٤ ساڵان بۆی دەرکەوت کە ئارەزووی میدیا دەکات. لە ١٦  ساڵان وەکو پێشکەشکار لە کەناڵێکی رادیۆیی ناخۆیی لە ناشڤیل لە ئەمەریکا کاری کرد. لە تەمەنی ١٩ سالاندا وازی لە خوێندنەکەی هێنا بۆ ئەوەی بە دوای  کارەکەیدا بگەڕێت. لە ساڵی ١٩٧٧ لە پێشکەشکاری هەواڵەکانی کاتژمێر ٦ لە تەلەفزیۆنی WJZ دەرکرا. ئەو دەڵێت: “نەمدەزانی ژیانم واتای چییە و نەمدەزانی ئەمە دەبێتە گرنگترین قۆناغی ژیانی پێگەیشتنم. بە تەواوی رایچەڵەکاندم و ئەوکاتیش ئەوەم نەدەزانی.”

  1. جەی-زی

ئەم راپەرە بەناوبانگە لە تەمەنی ٢٠ ساڵان ئەم ناوەی لە خۆی  نا. بۆ چەند ساڵێک لەگەڵ راپەرەکانی دیکە گۆرانی دەگوت و نەناسراو بوو. دەگوترێت کە سی دییەکانی بە ئۆتۆمبیلی خۆی  دەفرۆشت. لە ١٩٩٦ لەگەڵ دوو هاوڕێیدا تۆمارگایەکی دانا کە لەوێوەوە ئەستێرەی ژیانی دەرکەوت.

  1. باراک ئۆباما

لەم تەمەنەدا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی هارڤارد دەیخوێند. ئەو بە منداڵی لە هاوای ژیاوە و لە قوتابخانەدا لە باسکێتبۆل باشووە و یەکێک لە سێ قوتابییە رەشپێشستەکەی قوتابخانەکەی بووە کە کاریگەری کردووە سەر ژیانی و هۆشیاری کردووەتەوە بە جیاوازی رەگەزایەتی لە ئەمەریکا.

  1. مۆرگان فریدمان

یەکێک لە بەناوبانگترین و دەوڵەمەندترین هونەرمەندانی هۆلیوودە کە لە بیستەکاندا کێشەی هەبوو لە دۆزینەوەی کاری هونەری. دوای ئامادەیی، چووەتە کۆلێژی هێزی ئاسمانی تاوەکو ببێتە فرۆکەوانی فرۆکەی شەڕکەر. ئەو فلیمەی کە ژیانی گۆڕی (Driving Miss Daisy) لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا رۆڵی تێدا گێڕا.

  1. ئاندی مورای

باشترین یاریزانی تێنسی جیهان لە ١٨ ساڵیدا ٢٨٧ قۆناغ لەسەر ئاستی جیهان پێشکەوت. هەر ئەوکات گوتی: “لە سەرەتای ئەمساڵ، من خۆم گوتم من دەچمە ریزبەندی ١٠٠ یەکەمەکەی جیهان بەڵام زۆر کەس گوتیان ناتوانیت. من هەمیشە باوەڕم وابوو دەتوانم و ئەوەشم سەلماند. من خۆم سەرسامم و هیوادارم ساڵی داهاتووش بەردەوام بم.” دوای چەند ساڵێک بە بەردەوام ریزبەندی یەکەمی جیهانی بردەوە.

  1. ئێلۆن مەسک

دامەزرێنەری پەیپال، تێسلا مۆتۆرز و سپەیز ئێکس، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا کۆدی بەرنامەیەکی یاری ڤیدیۆیی نووسی. لە ١٧ ساڵیدا چوو بۆ کەنەدا تاوەکو لە زانکۆی (کوینس) بخوێنێت بەڵام دواتر خۆی گواستەوە بۆ زانکۆی (پەنسلڤەینیا) بۆ خوێندنی بزنس و فیزیا. دواتر سەرقاڵی دکتۆرا بوو لە زانکۆی (ستانفۆرد) لە بابەتی فیزیای وزەدا بەڵام دوای دوو رۆژ دەستبەرداری خوێندنەکەی بوو تاوەکو ببێتە بەشێک لە پێشکەوتنەکانی ئینتەرنێت لە ساڵانی نەوەدەکاندا.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!