Find anything you need on Yalla

کەشخەیی بە شێوازی عێراقی

0

ڕێکپۆشیی بە شێوازی عێراقی
لە دێر زەمانەوە سەرباری هەموو بارودۆخە ناخۆشەکان، عێراقییەکان بە کەشخەیی و رێکپۆشی و بە زەوقی  لە هەڵبژاردنی جلوبەرگەکانیان و پێشکەوتنیان لەگەڵ دوایین مۆدێل و جلوبەرگ و فاشنی جیهانییدا لە بۆنە جیاوازەکان ناسراون.

هەر لە کۆنەوە عێراقییەکان هەوڵیانداوە بایەخ بدەن بە ئەتەکێت لە جلوبەرگ و ژیانیاندا بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەت لە بۆنە فەرمییەکاندا.

نمایشی جلوبەرگ لە هۆڵی شا فەیسەڵ (‌هۆلی گەل) لە باب المعظم لە بەغدا/ ١٩٥٦

نمایشی جلوبەر لە هۆتێل رەشید/ بەغدا ٢٠١٥

جلوبەرگی فەرمی: زۆربەی عێراقییەکان بەتایبەت (چینی رۆشنبیر) بە شێوەیەکی گشتی وشەی (بلاک تای Black Tie )دەزانن چییە کە لە ئەتەکێتی جلوبەرگەوە هاتووە و بەمانای بۆینباخی رەش دێت لەگەڵ  قەمیسی سپی و قاتێکی رەش. دەکرێت کەرەستەی قۆپچەی کانزایی یان زێر لەگەڵ قەمیسەکە لەبەر بکرێت. هەروەها ملپێچ و هێلەک کە لەگەڵ پاپیۆنەکەدا بگونجێت و هەروەها گۆرەوی ڕەشی لۆکە یان حەریر و پێڵاوی ڕەشی بریقەدار. بەڵام هەمان وشەی Black Tie بۆ خانمان واتا لەبەرکردنی پۆشاکی شیفۆن لەگەڵ خشڵی بە بەها. وریابە با خشڵەکان بە جۆرێک بریقەدار نەبن کە سەرنجی هەموان ڕابکێشن، بەڵکو دەبێت بە زەوق و سەلیقەوە ڕێکبخرێت لەگەڵ پۆشاکەکەدا.

رەنگە پێت وابێت وێنەی ئەم خانمانە لە یەکێک لە ئاهەنگە راقییەکاندا گیرابێت، بەڵام لە راستیدا ئەمە تەنها گروپێک مامۆستای سەرەتایین لە قوتابخانەی عەدلی سەرەتایی لە بەغدا/ ١٩٦٠

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

وێنەیەک لە ئاهەنگی شاجوانی عێراق ٢٠١٥

کۆمەڵێك گەنجی هەولێر کە  بایەخ بە فاشین دەدەن

 جلوبەرگی نافەرمی: جلوبەرگی نافەرمی و سادەش جوانن بەڵام رەنگە نەکرێت لە هەموو جێگایەکدا لەبەر بکرێت بە گوێرەی یاساکانی ڕێکپۆشیی. ئێستا پانتۆڵی کاوبۆ بە شێوەیەک بەر بڵاوە کە لە هەموو بۆنەیەکدا لەبەر دەکرێت .

لە جلوبەرگی خانماندا: بلوز و پانتۆڵ و تەنورە و کراس و جلوبەرگی لۆکەی سوک باوترین ئەو جلانەن کە لە مێژەوە  لەنێو ژنانی عێراقدا باون و بەتایبەتی لە نێو گەنجەکان.

قوتابیانی زانکۆی بەغدا ١٩٧٠

 ئارۆ رواندزی و مێژوو لە کورستانی عێراق / هەولێر

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!