Find anything you need on Yalla

گرانترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان

0

 عەقاراتی (ساڤیلیس) هەستا بە دیاریکردنی گرانترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان و کارکردن و لەندەن بۆ ئەمساڵ لە پلەی یەکەمدایە و وەک گرانترین شاری ئەو لیستە هەڵبژێردرا.

ساڤیلیس بەراوردکردنی خەرجی ساڵانەی کرێی شوقەی نیشتەجێبوون و ئۆفیسی تایبەتی کارکردن تاکە کەسێک لە هەندێک لە گەورە شارەکانی جیهان و لیستەکەیان ئامادەکردووە.

 ١. لەندەن

لەندەنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا بە گرانترین وڵات دادەنرێت بۆ ژیان لەسەر گۆی زەوی و خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ١١٢،٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی، کە بە بەراورد ساڵی رابردوو ٢% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

٢.نیویۆرک

خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ١١١،٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی، کە بە بەراورد ساڵی رابردوو ٥% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

٣.هۆنگ کۆنگ

خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ١٠٣،٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی و کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٣% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

٤. پاریس

پاریسی پایتەختی وڵاتی فەڕەنسا لە پلەی چوارەمدا هاتووە و ئەم شارە بە ناوەندی سەرەکی ئابوری وڵاتی فەڕەنسا دادەنرێت.

خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ٧٨،٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی، کە بە بەراورد ساڵی رابردوو ٤% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

٥. تۆکیۆ

خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ٦٩،٨٠٠ دۆلاری ئەمریکییە. کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٥% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

٦. سان فرانسیسکۆ

خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ٦٦،٣٠٠دۆلاری ئەمریکیی و کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٤% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

٧.لاگۆس

لاگۆسی پایتەجتی وڵاتی نایجیریا لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکەدا هاتووە کە خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ٦٣،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە.

٨. سەنغافورە

سەنگافورەی پایتەخت لە پلەی هەشتەمدا هاتووە و خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ٦٠،٦٠٠ دۆلاری ئەمریکیی کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٤% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

٩. دوبەی

پایتەختی گەشتوگوزاریی وڵاتی ئیمارات لە پلەی نۆیەمیی ڕیزبەندییەکەدا هاتووە و خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ٥٨،٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو٤% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

١٠. سیدنی

گەورەترین ناوەندی ئابوری و بازرگانی و ڕۆشنبیری لە ئوستورالیا لە پلەی دەیەمدا دێت لە ڕیزبەندییەکەدا و خەرجی ساڵانەی ژیان بۆ تاکە کەسێک دەگاتە ٤٩،٠٠٠ دۆلاریی ئەمریکی، کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو٤% گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!