گوندێكی كوردستان جگەرە كێشان تێدا قەدەغەیە!

0

ئا: دڵشاد سەید عەلی

پارێوڵه‌ی بچوك،گوندێكی بچووكی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌ ،ماوه‌ی 25 ساڵه‌ ڕێگا نادڕێت هیچ كه‌سێك جگه‌ره‌ی تیدا بكێشێت .

له‌دوای سالی 1991 ،له‌گه‌ل ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان ،گوندی پارێوڵه‌ی بچووكیش ئاوه‌دان كرایه‌وه‌ ،ئیدی هه‌ر له‌و كاته‌وه‌  دانیشتوانه‌كه‌ی بڕِِِِِیاِریاندا له‌ گونده‌كه‌یان جگه‌ره‌ نه‌كێشن ،25 ساڵه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گونده‌كه‌یان بپارێزن و خۆیان به‌دوربگرن له‌ جگه‌ره‌ كێشان.

له‌ گەڵ ئەوەی دانیشتوانی گونده‌كه‌ ‌ماوه‌ی 25 ساڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه، هەروەها رێگه‌یان به‌و كه‌سانه‌ش نه‌داوه‌ كه‌وه‌كو میوان سه‌ردانی گونده‌كه‌یان دەكەن جگەرە بكێشن، سه‌رزه‌نشتیان كردوون و داوایان لێكردون كه‌ واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان بهێنن، و زۆركه‌س كه‌ سه‌ردانی ئه‌وگونده‌ی كردوه‌ به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی و هه‌ڵسوكه‌وتی دانیشتوانی ئه‌وگونده‌ له‌گه‌ل جگه‌ره‌دا ئەوانیش وازیان له‌ جگه‌ره‌ كێشان هیناوه‌ .

جیاواز له‌گونده‌كانی تر كه‌ چه‌ندین جۆر توتن و جگه‌ره‌ به‌كارده‌هێنریت و ته‌پڵه‌كی ناوازه‌ی بۆ ده‌كڕێت ،به‌لام له‌ گوندی پارێوڵه‌ی بچووك  یه‌ك (ته‌پله‌ك) نابینیت له‌ ماڵیكدا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی تێبكرێت ، ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری گونده‌كه‌یه‌ .

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆ گه‌شت یان میوانی دێنه‌ گونده‌كه،‌ ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێش بن و جگه‌ره‌یان پێ نه‌مێنێت ده‌بێت وه‌كو دانیشتوانی گونده‌گه‌ به‌بی جگه‌ره‌ دابینیشن ،چونگه‌  دووكاندارەكانی گونده‌كه‌ جگه‌ره‌ نافڕۆشن و ڕێگه‌ ناده‌ن جگه‌ر‌ە بێته‌ نێو گونده‌كه‌وه‌و كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ بكرێت .

بڕِِیاری وازهێنان یان قه‌ده‌غه‌كردنی كێشانی جگه‌ره‌ له‌ گوندی پارێوڵه‌ی بچووك له‌  سنوری گه‌رمیان له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتوە كه‌ پێش 25 ساڵ چه‌ند پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی گونده‌كه‌ كه‌ جگه‌ره‌ كێش بوونه‌ باری ته‌ندروستیان له‌به‌ر كێشانی جگه‌ره‌ تیك چووه‌، بۆیه‌ وه‌سیەتیان بۆ نه‌وه‌كانیان كردووه‌ كه‌ وازله‌ جگه‌ره‌بهێنن ونه یكێشن ،ئیتر هه‌ر له‌دوای ئه‌و قسانه‌وه‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ وه‌كو په‌ندیك گوێ ڕِایه‌ڵی  قسەكانی ئه‌و پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نانه‌بوون و سه‌رجه‌میان وازیان له‌ جگه‌ره‌كێشان هێناوه‌ وتاوەكو ئیستا پابه‌ندن به‌و بڕیاڕه‌ی كه‌ پیش 25 ساڵ داویانه‌.

له‌ ئێستادا به‌هۆی نه‌كێشانی جگه‌ره‌ تێیدا گوندی پاریوڵه‌ی بچووك له‌ سنوری گه‌رمیان ،ناوبانگێكی گه‌وره‌ی بۆ خۆی په‌یداكردوه‌و، زۆرێك له‌ خه‌ڵَك سه‌ردانی ئه‌و گونده‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌شت بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنابن به‌گونده‌كه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی ، به‌لام هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی ئه‌و گونده‌ بكات نابێت له‌ پێش چاوی دانیشتوانی گونده‌كه‌ جگه‌ره‌ بكێشێت .

گوندی پارێوڵه‌ی بچوك (كه‌ له واوانیشی) پێ ده‌گوترێت ،ده‌كه‌وێته‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان لە سه‌ر ڕێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان، نزیك ناحیه‌ی پێباز ،نزیكه‌ی 50 ماڵ له‌ گونده‌كه‌ هه‌یه‌و،ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی  نزیكه‌ی 300 كه‌س ده‌بێت .

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!