Find anything you need on Yalla

گۆگڵ ئاهەنگی ساڵیادی لەدایکبوونی  دۆزەرەوەی جۆری خوێن لاندشتاینر دەگێڕێت

0

 

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٨٦٨ کارل لاندشتاینر، زانای زیندەوەرزانی و پزیشکی نەمساوی لە دایک بوو.

لاندشتاینەر لە بواری زیندەوەرزانی و پزیشکیدا رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و لە دیارترین ئەو دۆزینەوانەش کە لە بواری پزیشکیدا ئەنجامی داوە دۆزینەوەی هەر چوار جۆرەکەی خوێنی مرڤبوو. هەروەها دۆزینەوەی ڤایرۆسی ریزۆس بە هاوبەشی لەگەڵ پزیشکێکیتردا لە ساڵی ١٩٣٧ و دۆزینەوەی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە ساڵی ١٩٠٩.

 

کارل لاندشتاینر لە زانکۆی ڤییەنا خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٨٩١دا بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پزیشکیدا بەدەست هێناوە و وەکو مامۆستای باسۆلۆجیا لەهەمان زانکۆداکاری کردووە، ئەم زانایە لە ژیانیدا و لە پاش مردنیشی چەندین خەڵاتی بەنرخی جیهانی بەدەست هێناوە و  لە نێویشیاندا خەڵاتی نۆبڵە کە لە ساڵی ١٩٣٠ بەدەستی هینا و خەڵاتی لاسکر کە لە پاش مردنی بەدەستی هێنا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!