Find anything you need on Yalla

گەنجێکى عەرەب چۆن باسى هەولێر دەکات!

0

محمد عمر موسەیی- یەڵڵا- هەولێر

حەیدەر عبدالکریم ئەو گەنجە تەمەن بیست ساڵەى لە دایکبووى شارى بەغدایە و ئێستا لە خانەقین ژیان دەکا، دەرفەتى بۆ ڕێککەوتبوو کە لە گەڵ هاوڕێ و خزمەکانى گەشتێک بۆ هەولێر بکا کە پێشووتر بارودۆخى ژیانى بوارى نەدابوو هەولێر ببینێت.

وەک پەیامنێرى یەڵڵا بە ڕێکەوت ئەم گەنجەم بینی لە باغى شار خەریکى سێڵفى و وێنەگرتنى هاوڕێکانى بوو، بە خۆشییەکى زۆر و شۆکەوە سەیرى هەموو شتێکى دەکرد، دواندم و دەستمان بە گفتوگۆ کرد وحەیدەر دڵى خۆى بۆ یەڵڵا کردەوە، ووتى ئەمە یەکەم جارە هەولێر ببینم کە پێشووتر زۆر حەزم هەبوو بۆ بینینى و هەر لە شاشەى تەلەفزیۆنەوە ئەیبینم کە هەموو شتێک نیشان نادات، حەیدەر دەڵێ هەولێر لە میشکم شتێک بوو و ئێستا شتێکى ترە زۆر جیاواز لەوەى کە لە مێشکم بوو جیاواز لەوەى لە گێڕانەوى خەڵک دەمبیست، سەرەتا کە بەڕێ کەوتین ترسم لە بازگەکان هەبوو چونکە دەیانگووت گەشتیار زۆر ڕادەگرن ،بەڵام وا نەبوو بەڵکو زۆر بە سانایی دەربازمان بوو بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵمان کرد.

حەیدەر بەردەوامى بە قسەکانى داو گووتى هەولێرم بینی تووشى شۆک بووم زۆر پێشکەوتوو دەردەکەوێ ئاوەدانى زۆرى بۆ کراوە سەیرى هەر شوێنێک دەکەم جۆرێک جوانى هەیە و تەنانەت شەقامەکانى زۆر خاوێنن، وە ئاماژە بەوە دەکات لە هەولێر هەستێکى جوانى پێکەوە ژیان هەیە و خەڵکەکە بە جۆرێک مامەڵە دەکەن هەستم نەکرد لە شوێنێکى غەریب دام، و هەستم کرد لە بەغدام، ئەوەم بینى کە لە هەولێر هەموو چین و نەتەوەیەک دەبینم تەنانەت خەڵکى عەرەب کە بەوپەڕى ئازادى و بەجلى خۆیانەوە بە پارێزراوى پیاسە دەکەن، خەڵکى سلێمانى و کەرکوک و بەسڕە و مەسیحى هەموویانم بینى و کەس نەیدەگووت تۆ کێیت.

من کەسێکى شیعە مەزهەبم بەڵام کەس پێى نەگووتم تۆ چ ئاین و مەزهەبى هەر بۆیە هەولێر جوانى ئاسایشى هەیە، وە حەیدەر دەڵێ دیمەنى گفتووگۆى عەرەبێک و کوردێک هەریەکەیان بە جلى نەتەوەییى خۆى زۆر سەرنجى ڕاکێشام و پێم جوان بوو و تێگەشتم پێکەوە ژیان لە هەولێر بە ڕادەى زۆر بوونى هەیە و بەهیوام هەموو عێراق وابێت.

حەیدەر گووتى ئێمە وەک نەتەوە زۆر لەگەڵ یەک تەباین هیوادارم بە دواى ناتەبایی سیاسیەکان نەکەوین کاتێک بیانەوێ ناکۆکى نەتەوەیی دروست بکەن و بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەکارى بێنن، ئەو دەڵێت من گەنجێکى ئاشتیخوازم و پێم وایە هەموو کەسێک ئازادە لە بیروڕاو ئاین و عیبادەتکردن و دەڵێ پێویستە ئاگادارى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بین چونکە زۆر لە بابەتەکانى ڕاست نین من زۆر شتم لەسەر هەولێر دەبینى بە خراپى بەڵام بینیم و وانەبوو و زانیم تەنها مەرامى کەسەکانە و دروست دەکرێ.

ئێمەى گەنج دەبێت بیروهۆشمان زیاتر کراوە بێت و لەگەڵ یەک تەبا بین و کار لەگەڵ یەک بکەین بۆ خزمەتکردن و پێشکەوتن لەو خاکەى لەسەرى دەژین دوور لە هەموو فکرێکى تایەفى و مەزهەبى و ڕەگەز پەرستى بۆ ئەوەى تێیدا ئاسوودە بژین.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!