گەنجە خۆبەخشەكەی كەلار بناسە

0

ئا: دلشاد سەید عەلی

له‌هه‌ر شارو ناوچه‌یه‌ك كۆمه‌لیك كه‌س، حه‌ز به‌كاری خۆبه‌خشی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌ویت هاوكاری ئه‌وكه‌سانه ‌بكه‌ن كه‌چاویان له ‌ده‌ستی خیرخوازان و خۆبه‌خشانه‌، بۆئه‌وه‌ی پیداویسته‌كانیان دابینبكه‌ن، له‌ئیستاشدا به‌هۆی ئالۆزیه‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتوو كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خۆبه‌خش له‌زۆربه‌ری شاره‌كانی كوردستان هاتونه‌ته‌‌ پیشه‌وه‌و، هاوكاری كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یگه‌یه‌نه‌ ئاواره‌كان ، بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت كه‌مێك له‌ ئازاریان كەمبكەنەوەو پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكەن.

له‌شاری كه‌لار گه‌نجیكی ته‌مه‌ن 23ساڵ به‌ناوی “حمه‌ی حاجی عه‌لی” هه‌رله‌سه‌رتای هاتنی ئاواره‌كان كه‌مپینیكی به‌ناوی (حه‌مه‌ی حاجیبۆ كاری خێر خوازی ) ڕاگه‌یاند، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان كۆمه‌ك و هاوكاری كۆكردوه‌ته‌وە وگه‌یاندویه‌تیه‌ ئه‌و ماڵ و خێزانانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌هاوكاری به‌په‌له‌ هه‌یه‌.

حمه‌ی‌ حاجی عه‌لی گه‌نجێكی دانیشتوی قه‌زای كه‌لاره‌ و تەمه‌نی 23 ساڵه‌ له‌به‌ر هه‌ستكردنی به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و هاتنی ئاواره‌كان له‌م كاته‌دا، ده‌ستی به‌ كاری خێرخوازی كردوه‌.

“حمه‌ حاجی عه‌لی” بۆیەلڵا قسه‌ی كردو وتی : هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئاواره‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دووزخورماتو، وه‌كو گه‌نجێك هه‌ستم به‌به‌رپرسیاریەتی كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باری كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ درووست بوه‌، بۆیه‌ به‌پیویستم زانی هچ نه‌بێت بتوانم به‌دابینكردنی خۆراك و جلوبه‌رگ هاوكاری برا ئاواره‌كان بكه‌م.

“حمه‌ی حاجی عه‌لی” له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی بۆ‌یەڵلا باسی له‌وه‌كرد: به‌ته‌نها بۆزۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان چوه‌و كۆمه‌ك و هاوكاری كۆكردوه‌ته‌وه‌ و دواتر گه‌یاندویه‌تی به‌ئاواره‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ تائیستا هاوكاری گه‌یاندۆته‌ زیاتر له‌ 19 هه‌زار خێزان ، هەروەها‌ داوای له‌ كلینكه‌كانی ده‌رمانكردوه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌ن و ده‌رمان و پیداویستی پزیشكی كۆبكه‌نه‌وه‌و بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشن له‌نێو ئاواره‌كان ، وه‌ك خۆی باسی لیوه‌كرد دوای هه‌وڵ و ماندوبونیكی زۆر هاوكاری پزیشكییان گه‌یاندۆته‌ زیاترلە 1800 كه‌سی نه‌خۆش له‌نێو ئاواره‌كان.

لە كۆتاییدا  ئەو دەڵێت وه‌كو گه‌نجیك هه‌میشه‌ حه‌زم له‌كاری خێرخوازییه‌و ده‌مه‌ویت هاوكاری ئه‌وكه‌سانه‌ بكه‌م كه‌پێویستیان به‌هاوكارییه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانین هیچ نه‌بیت كه‌مێك له‌خه‌م و ئازاره‌كانیان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ و داوام له‌گه‌نجان ئه‌‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ كاتیك كۆل نه‌ده‌ن له‌وكاره‌ی كه‌ حه‌زیان لێیه‌و ده‌یانه‌ویت ئه‌نجامی بده‌ن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!