Find anything you need on Yalla

یەکەم یەکەی چارەسەری گرێ لە عێراق

0

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند کە یەکەم یەکەم چارەسەریی گرێی مێشک و ئاوسانی دەمار و شێواوی زگماکی لە مێشک بەبێ نەشتەرگەری کردووەتەوە. (عادیلە حەمود) وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دوای کردنەوەی یەکەکە لە نەخۆشخانەی زانستی مێشکی لە بەغدا، گوتی ئەمە یەکەم ئامێرە کە دێتە عێراقەوە و پێشکەوتووترین ئامێری رۆژهەڵاتی ناوەراستە لە چارەسەری گرێی مێشک بە سیستەمی تیشک. ئەم پرۆژەیە لە لایەن کۆمپانیای کالکوتا-ی سویدییەوە جێبەجێکراوە بە گوژمەی 23 ملیۆن لەگەڵ  راهێنانی سێ دەزگای پەیوەندیداری چارەسەر لە سەرتاسەری وڵات. وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم کارە هەنگاوێکی گەورەی بەرەوپێشـچوونە لە بواری دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هاووڵاتیان و کەوا بوونی ئەم ئامێرە زۆر سوودی دارایی بە وەزارەت دەگەیەنێت لەبەر ئەوەی چی دیکە عێراق پێویست بەوە ناکات خەڵک لە دەرەوە چارەسەر بکات.

دیمانەی رۆژنامەوانی لەگەڵ وەزیری تەندروستی و ژینگە

شێوەی کارکردنی ئامێری (گاما نایف)

ئامێری چارەسەرکردنی (گاما نایف) بۆ چارەسەری گرێی مێشک پشت دەبەستێت بە دیاریکردنی سنووری دەرەوەی گرێیەکە لە مێشک بەهۆی بەکارهێنانی ئامێری جەراحی چاککردنەوەی جێگیرکراو لەسەر سەری بە ئەنجامدانی بەنجی بابەتی و وێنەگرتنی بە دەرکردنی شەپۆلی موگناتیزی. ئەنجا هەڵدەستێت بە دیاریکردنی سێ رەهەندی وێنەکە و ئاراستەکردنی تیشکی گاما بەرەو گرێیەکە بە دەقیقی بە مەبەستی نەهێشتنی بە یەک دانیشتن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە مێشک بگەیەنێت.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!