8 شوێنی پیرۆزی ئایینەکان لە کوردستان کە شایەنی سەردانی کردنن.

0

ئامادەکردنی : لێڤی کلانسی

وەرگێڕانی : داستان محمد

بەشی یەکەم

لێڤی کلانسی کە دانیشتوویەکی بیانی هەرێمی کوردستانە بە زمانی ئینگلیزی بابەتێکی دەربارەی چەند مەزارگە و شوێنێکی ئایینی لە کوردستان بڵاو کردۆتەوە کە بە شایەنی ئەوەی دەزانێت سەردانیان بکرێت.

لێڤی دەڵێت، هەشت شوێنی پیرۆز لە کوردستان هەیە کە پێویستە سەردانیان بکەیت بۆ ئەوەی لە بایەخی لایەنی ڕۆحی  زۆرینەی موسڵمان و یەزیدی و ئاشووری و کلدان و سریان و کەمینەکانی دیکە کە کوردستان نیشتیمانی دێرینی پیرۆزیانە تێبگەیت.

1- لالش

لالش پیرۆزترین جێگایە بۆ یەزیدیەکان، سروشت و شێوەی جێگاکە  سیبمولی  ئایینى  ئیبراهیم، و زەردەشتی و ئایینە کۆنەکانی خاکی مێزۆپۆتامیای کردۆتە توخمێک لە ئایینەکە.

مەزاری نێردراو شێخ ئادی، گەورەترین مەزارە لە نێو مەزارەکان، پیرۆزی ئەو مەزارە و مەزارەکانی دیکە بە جۆرێک گرنگە کە قەدەغەیە لە تەواوی دۆڵەکە هیچ شتێک لە پێتدا بێت پێویستە بە پێی ڕووتی بە مەزارەکەدا هاتوچۆبکەیت.

لە خوار مەزاری شێخ ئادی، چیای عەرەفە هەیە کە یەزیدیەکان بە چەقی زەوی دەزانن ، ناوکی گەردوونیش دیاریکراوە بە تەپۆلکەیەکی سپی کە میحرابێکی لەسەرە بۆ چرایەک.

بەسەدان پاشماوەی مۆم لە ناو پەرستگای لالش و گردەکان و ئەشکەوتەکان و مۆنۆمێنتەکانی ناو مەزارگەکە دەبینیت ، دەڵێن هەر یەکێک لەوان بۆ ڕۆژێکی ساڵە و هۆیەکی پەرستشی ڕۆژە لای یەزیدیيەکان، هەموو ئێوارەیەک لە کاتی خۆر ئاوابوون دایاندەگیرسێنن.

لالش دەکەوێتە نزیک قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک

2- تەکیەی شێخ عەبدولعەزیز

مەزارگە و تەکیەکە ( شوێنی کۆبوونەوەی سۆفیەکان ) دەگەڕێتەوە بۆ شێخ عەبدولعەزیز کە هاوتای سەڵاحەدینی ئەیوبی بووە و لە دواین شەڕی قودسدا بەشداری کردووە، شێخ عەبدولعەزیز کوڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانییە کە بەناوبانگترین کەسایەتی ڕێبازی سۆفیگەرییە لە کوردستان و عێراقدا و لە ساڵی 1205 زایینی کۆچی دوایی کردووە.

هەموو هەینییەک شوێنکەوتوانی تەریقەتی گەیلانی کۆدەبنەوە و دەست دەکەن بە زیکر و سروتی خۆیان ، سۆفیەکان بە دەم دەف لێدان ووتنەوەی زیکر و تەکبیراتەوە دەگەنە حاڵەتی ڕۆحی فەنابوون.

ئەم تەکییەیە یەکێکە لەچەندان تەكیەی دیکە لە کوردستان کە جوگرافیایەکی پیرۆزی ڕێبازە سۆفیگەرەکانە لە ناوچەکە.

تەکیەی شێخ عەبدولعەزیز دەکەوێتە ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک.

3- مەزاری ناثان

ناثان ئەلقوشی کەسایتیەکی  ناو ئینجیلە (کتێبی پیرۆزی کریستیانەکان) ، کە پێشبینی وێران بوونی نەینەوای کردبوو ، بۆیە هیچ سەیر نییە کە مەزارگەکەی لە لێواری دەشتی نەینەوا و لە گوندی ئەلقوشە.

هەرچەندە لە دوای ناوەڕاستی سەدەی 19 ەوە هیچ جولەکەیەک لە ئەلقوش ناژی و هەرگیزیش هیچ  ڕێبازێکی یەهوودی و پەرستگایەکیان لە ئەلقوش نەبووە، بەڵام مەزارگەکە بۆ کۆمەڵگای یەهوودی گرنگیەکی زۆری هەیە، دوکان و بازاڕو شوێنی مانەوە لە دەوروبەری مەزارگەکە دروست کرابوو بۆ سەردانیکەرانی جولەکە کە ساڵانە لە کاتی (شاڤۆتدا )كە جەژنێكی یەهودییەكانە پێی دەوترێت جەژنی هەفتانە  دەهاتن ،  گەڕیدەی یەهوودی بنجامینی دووەم لە ساڵی 1859 تێبینی ئەوەی کردووە کاتێک میوانخانەکان پڕ دەبن و جێگای سەردانیکەرانی تێدا نەدەمایەوە، خێزانە مەسیحیەکان سەردانیکەرە یەهوودیەکانیان بۆ ماڵەکانین دەبردەوە و شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین دەکردن.

ئەمڕۆش نووسراوە عیبریە  زۆرەکان هەرچەندە کۆن بوون و شێواون بەڵام گەواهیدەرێکی بێدەنگن بۆ پیرۆزی ئەم مەزارگەیە بۆ شوێنکەوتوانی ئایینی یەهوودی و شایە دیشن بۆ ئەو ڕێبوارە سەرکێشە یەهوودیەی دەیەوێت لەوێ نوێژێک بکات.

کلیلی مەزارگەکە بەدەست کەسێکی مەسیحیە بە ناوی ناسیر کە لە باوک و باپیرانیەوە کلیلەکەی بۆ بەجێماوە، مەزارگەکە دەکەوێتە گوندی ئەلقوش سەر بە قەزای تلکێف لە دەشتی نەینەوا.

4- دێری سەینت ماثیو

دێرەکە مێژوویەکی تراژیدی هەیە ، لە لوتکەی شاخێکەوە دەڕوانێتە سەر دەشتی نەینەوا، هەروەها دێرەکە بۆتە هۆکارێکی گرنگ بۆ هەبوون و مانەوە و ژیانی کریستیانەکان لە ناوچەکە.

دێرەکە بە یەکێک لە کۆنترین دێرەکانی جیهان دادەندرێت کە تا ئەمڕۆ ماوەتەوە ،  دێرەکە دەکەوێتە سەر لوتکەی شاخێک کە لای کریستیانەکان بە (کێوی هەزارەها ) ناسراوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هەزاران ڕەبەنە گۆشەگیرەی لە دێرەکە ژیاون. 

بەدرێژای مێژوو دێرەکە چەندان جار ڕوبەڕوی وێران کردن بۆتەوە ، لە سەدەکانی ناوەڕاست لەسەر دەستی مەغۆلەکان و لە سەدەی 19 هۆزەکانی ڕەواندز ، هەموو جارێکیش دانیشتوانی کریستیانی ناوچەکە دێرەکەیان ئاوەدان کردۆتەوە ، لە ئێستاشدا مەزارگەکە بە شێوەی مۆدێرنە ئاوەدان کراوەتەوە.

هەرچۆنێک بێت لە ئێستاشدا دەتوانی پاشماوەی دیوار و مەزارگە و بینا کۆنەکانی دێرەکە ببینیت لە دەوروبەری شوێنی ئێستای دێرەکە.

باوکە یوسف ڕەبەنی سریانی ئۆرثۆدۆکسی  لە ئێستادا سەرپەرشتی دێرەکە دەکات، لە دامێنی چیاکەش کانێکی بەرد هەیە و بەردی بۆ بیناکردن و جوانکاری لێ بەرهەمدەهێنرێت.

دێرەکە دەکەوێتە سەر چیای مەقلوب لە نزیک بەرتلە لە دەشتی نەینەوا.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!