Find anything you need on Yalla

بۆچی ئەم هاشتاگە شەقامەکانی ئێمەش ناتەنێ؟

0

بڵاوبوونەی هاشتاگی “خۆبەخشێک”  یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە بۆتە جێگەی سەرسامی دانیشتوانی قاهیرە.
هەرچەندە وڵاتی میسر لە بارێکی ئابووری زۆر سەختدایە و کاری خۆبەخشی و یارمەتیدان لەم وڵاتە ڕووی لەکزییە بە بەراورد بە پێشتر، کەچی ماوەیەک بەرلە ئێستا لە بەشێک لە شەقامەکانی شاری قاهیرە شوێن دەستی کەسێکی خێرخواز دەبینرێت کە لە نزیک کارەکانیشی هاشتاگێک بەناوی ” فاعل خیر” واتە خۆبەخشیک بەجێدێلێت.
چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کارەکانی ئەم خۆبەخشەیان بە کارێکی مرۆیی و زیرەکانە وەسف کرد، چونکە خۆبەخشە نەناسراوەکە دەیەوێت بەرێگەیەکی ناڕاستەخۆ خەڵک لە گەورەیی هەوڵە سادە و بچووکەکان ئاگاداربکاتەوە.
بۆ نمونە لە هەندێک شوێن کە تاسایە و شارەوانی هیچ ئاماژەیەکی بۆ هەبوونی تاسە نەکردوە ئەم خۆبەخشە لەوحەی ئاگاداری هەڵواسیوە، یاخود قاڵدرمەی بچووکی لە هەندێک شوێن داناوە و کورسی دانیشتنی لە شوێنی سێبەر بۆ ڕێبواران داناوە.
کارەکانی ئەم خۆبەخشە دەیسەلمێنێت کە کاری خۆبەخشی بەقەد ئەوەی میهرەبانی و هەستی بەرپرسیاریەتی دەوێت کات و پارەی زۆری  پێویست نییە، بۆیە سەرباری قەیران و گرفتی کەم مووچەیی لە کوردستان دەکرێت ئێمەش سوود لە ئەزمونی خۆبەخشە نەناسراوەکە وەربگرین. 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!