شاری وەزیران ، كامە شاری كوردستانە ؟

0

ئا: دڵشاد سەید عەلی

شاری كفری یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ دێرینه‌كانی كوردستان مێژووی بونیاتنانی بۆ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سال لەمەوبەر ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ ،وبه‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی وه‌زیرو به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت دانیشتووی كفری بوون، بۆیه‌ به‌شاری وه‌زیران ناسراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شوێنه‌واریشه‌وه‌ شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڵام  وه‌كو پێویست ئاوڕێكی ئه‌وتۆی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان، بنیاتنانی ئەم شارە بۆ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان و هه‌ندێكی تریش باس له‌سه‌رده‌می ئه‌كه‌دییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ كفری یه‌كێك بووه‌ له‌ئیمپراتۆریای ئه‌كه‌دی و دواتر گۆتی و میتانی و میدییه‌كانیش.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
‌شوێنی یه‌كه‌می كفری له‌و جێگه‌یه‌دا بووه‌ كه‌ ئێستا پێیده‌وترێت ئاسكی كفری، ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژئاوای ئێستای كفرییه‌وه‌ به‌نزیكه‌ی هه‌شت كیلۆمه‌تر، پاشان به‌پێی گۆڕانكارییه‌ مێژوویی، جوگرافیی، وسروشتییه‌كان، له‌سه‌رده‌می ساسانی و ئه‌خمینییه‌كان و دواتریش موسڵمانه‌كاندا كفری له‌شوێنی دووه‌می خۆیدا گیرساوه‌ته‌وه‌ وه‌ك شوێنێك بۆ نیشته‌جێبوون پێی وتراوه‌ (قه‌ره‌ئۆغلان)،كه‌ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌لاتی ئێستای كفرییه‌وه‌، دواجاریش شاری كفری ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا كه‌ هه‌یه .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
شاری كفری سه‌رقافڵه‌ی كاروانی رۆشەنبیریی و خوێنده‌واریی سه‌رده‌می خۆی بوو،له‌ كۆندا شارێك بوو كه‌ ئا‌ین و نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكان تیێدابوون و ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لەسەر ژیان له‌م شاره‌دا هه‌بوه‌ ،وبه‌وپێیه‌ی ئه‌م شاره‌ تاكه‌ رێگه‌ی به‌یه‌ك گه‌یاندنی شام و به‌غدا بووه‌ كاروانه‌ بازرگانیه‌كان به‌م شاره‌دا تیپه‌ریون  و له‌ كاروان سه‌راكانی شاره‌كه‌دا لایانداوه‌و ماونه‌ته‌وه‌ وتێكه‌ڵی خه‌ڵكی بوون ، هیچ گومان له‌وه‌ ناكرێت كه‌ ئاڵوگۆری كلتوریی له‌ نیوانیان دروست بوبێت .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئه‌م شاره‌ له‌روی كلتورو فه‌رهه‌نگه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و له‌كۆنیشدا زۆریك له‌ مامۆستاو روناكبیرو رۆشنبیرو  وه‌زیرو پۆسته‌بالاكانی حكومه‌ت له‌و شاره‌دا ژیاون‌ .

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
له‌سه‌رده‌مانی كۆندا له‌م شاره‌دا هه‌ر كه‌سێك ژنی بهێنایه‌ بۆ ماوه‌ی 7 رۆژو 7 شه‌و ئاهه‌نگ ده‌گێڕاو به‌ به‌رده‌وامی دەهۆل و زوڕِنا لیده‌دراو  به‌ شیوه‌یه‌كی ساده‌ ریزیان ده‌گرت بۆ هه‌لپه‌ركی و له‌ ئاهه‌نگه‌كانیشدا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌لك ئاماده‌ ده‌بوون ،ئه‌مه‌ش بۆ پیكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردنی  خەڵكی شاره‌كه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
سه‌باره‌ت به‌مانای ناوی كفری ڕای جیاواز هه‌یه‌، راستترین بۆچوونیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كفری ناوی دارێكه‌ به‌شێوازی كوردی سۆرانی(كفری) پێده‌وترێت، و به‌كرمانجی خوارووش پێی ده‌وترێت (ته‌روو)، به‌وپێیه‌ی ئه‌و جۆره‌ دارە بەئێستاشەوە له‌ناوچه‌ی كفریدا به‌زۆری ده‌ڕوێت،به‌وپێیه‌ی له‌قۆناغه‌كانی كۆنی مێژووداو له‌ناوچه‌كه‌دا ته‌نها كفری وه‌ك شارێك بوونی هه‌بووه‌و ئاڵوگۆڕو مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مه‌مله‌كه‌ت و شاره‌كانی تردا هه‌بووه‌، گۆڕانكارییه‌ مێژوویی و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووریی و كلتووریی و رۆشنبیرییه‌كانیش له‌م شاره‌دا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و كاریگه‌رییان هه‌بووه .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
له‌ ئیستادا شاری كفری گۆرانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتوه‌و هه‌ر له‌ ژماری دانیشتوان و بیناو فرمانگەكانی  حكومه‌ت له‌و شاره‌دا زیادیان كردوه‌ ، له‌م سالانه‌ی دوایدا  به‌نداوێكی گه‌وره‌ بۆ شاره‌كه‌ دروستكرا ناوی لێنرا باوه‌شاسوار و له‌ ئێستادا بۆته‌ شوینێكی گرنگی  گه‌شتیاری بۆ كفری وسالانه‌ سه‌دان گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و له‌ ڕووی گه‌شتیارییه‌وه‌ شاریكی گرنگی گه‌شتیاریه‌ جگه‌ له‌ كورد له‌ شاره‌كانی خواروی عیراقه‌وه‌ سالانه‌ سه‌دان گه‌شتیاری عه‌رب بۆ گه‌شت سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ده‌كه‌ن .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ئه‌وه‌ی زۆرگرنگه‌ بزانرێت ئه‌وه‌یه‌ كەله‌ناو كفری ئێستادا به‌سه‌دان خانووی نموونه‌یی جوان هه‌ن، كه‌ مێژووی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ 300 ساڵ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان دابین بكات و بایه‌خیان پێبدرێت و رێگه‌ له‌ له‌ناوچونیان بگیریت .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!