ژنە كوردێك مزگەوتێکی جیاواز لە بەرلین دروست دەكات

0

سەیران ئاتەش ژنە فێمێنیستی بە ڕەگەز کورد مزگەوتێکی ئازادی دروست کردووە کە دەنگدانەوەیەکی ئێجگار گەورەی لە جیهان بە گشتی و لە وڵاتە ئیسلامییەکان بەتایبەتی لێکەوتوەتەوە، ئەم مزگەوتە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە و یەکەم مزگەوتە لەم شێوەیە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
مزگەوتەکە ناونراوە مزگەوتی (ئیبن ڕەشید – گویتە) لە دوای محەمەدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی ڕەشیدی ئیندەلوسی فەیلەسوفێکی سەدەکانی ناوەڕاستە، ئەوەی کە جیاوازە لەبارەی ئەم مزگەوتەوە ئەوەیە کە تێیدا پیاو و ژن، سونی و شیعی، حیجاب و بی حیجاب بەیەکەوە نوێژ دەکەن.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
سەیران کە ژنە چالاکێكی مافی مرۆڤە هەشت ساڵە هەوڵ دەدات بۆ بنیاتنانی شوێنێک کە موسڵمانان هەموو جیاوازییەکی مەزهەبی و ڕەگەزی بەلاوەنێن و بەیەکەوە لە ژێر سەقفێکدا کۆببنەوە و نوێژ بکەن.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

سەیران ئاتەش لەم بارەیەوە دەڵێت: ( ئەم پڕۆژەیە  لە مێژە لە ژێر کاردایە و سەرچاوەی ئەم پڕۆژەیە ئەو کارە تیرۆریستی و نامرۆڤانانەیە کە لە ژێر ناوی (دینی من) ئەنجام دەدرێن چونکە ئەمە زۆر گرنگە کە موسڵمانی مۆدێرن و ئازاد بیرکردنەوەکانی خۆیان نیشانی جیهان بدات.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
شتێکی دیکە کە زیاتر ئەم مزگەوتە جیاواز دەکات ئەوەیە کە ژنانیش دەتوانن مۆڵەتی مەلایەتی وەربگرن و ببنە پێش نوێژ، تەنانەت سەیران وتویەتی ئاکادیمیایەکی ئیسلامی دادەمەزرێنن بۆ پەروەردەکردنی ژنان و پیاوان.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم مزگەوتە لە جیهانی ئیسلامیدا کاردانەوەی جیاوازی هەبووە، لە میسر (جاميعەی ئەلئەزهەر) دژی ئەم مزگەوتە فتوایان داوە، لە تورکیا و ئێرانیش چەندین کەسایەتی مەزهەبی دژەکردەوەیان نیشانداوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!