چۆن خۆت لەم وەزعە قوتار دەكەی؟

نینار سەروەر

دەڵێن خەو دەم و ژەمی نییە و کات و شوێن نازانێ، خۆم زۆر جار لەناو پاس و لەشوێنە گشتییەکان تووشی ئەم حاڵەتە بووم، نازانم بۆ لەناکاو ملت خواردەبێتەوە و ناتوانیت چاوەکانت بکەیتەوە،  ئیتر یان ئەوەیە حەیات دەچێت ولەشوێنكی نەشیاو خەوت لیدەکەوێ یانیش فێڵێک دەدۆزیتەوە تا خۆت لەم وەزعە قورتاربکەیت.

بەگوێرەی زانست ئەم حاڵەتە لەناکاوە هۆکاری زۆرە وەکو ” قەڵەوی، خەمۆکی، کەمی خوێن ، کەمی ڤیتامین دی، کەمی ئاو لە جەستە ، نەخۆشی دڵ ، گەرمی کەش و هەوا ونەخۆشی شەکرە” هەموو ئەمانە وادەکەن لەناکاو  و بەڕۆژی ڕووناک خەوت لێبکەوێ.

ئەمانە هەندێک فۆتۆی سەیرن کە دەری دەخەن کە خەوی لەناکاو کات نازانێ، بەتایبەتی فۆتۆی هونەرمەندی ئەمەریکی مۆرگان فریمان، کە لە یەکێ لەبەرنامە تەلەڤزیۆنیەکان و لە پەخشی راستە وخۆ خەوی لێکەوت!

 

جا بۆ ئەوەی لەم خەوە لەناکاوە ڕزگارت بێ دەتوانیت دەست بۆ هەندێ چارەسەری خێرا ببەیت وەکو:

١- هەوڵبدە هەموو کات بنێشت بەتامی نەعنا یان شیرینی نەعنا لەناو جانتا و گیرفانت هەڵبگریت و هەر کە خەوت هات دانەیەک بخەرە دەمتەوە.

٢- دەکرێ تۆزێک خۆت بدەیتە بەر هەتاو یان پیاسەیەکی کورت بکەیت لە شوێنی کار .

٣- ئەگەر کرا قاوەیەکی گەرمت دەست کەوت خراپ نییە  یان پەرداخێک ئاوی سارد بخۆوە ئەویش بەئاگات دەهێنیتەوە.

٤- دەگوترێ کە شکوڵاتەی تاڵیش باشە بۆ ئەم حاڵەتە.

با لە دەرەوەى زیندان سزایان نەدەین! – بەشی دووەم

زیندان شوێنێکە بۆ سزادان لە سەر هەڵەیک، هەرچەندە هیچ پاساوێک نیە بۆ دەست درێژى کردنە سەر خەڵک یاخود دزى وکوشتن وهەر تاوانێکى تر ،  بەڵام  هەندى جار دوور لەویستى خۆى ولە ژێر کاریگەرى بارودۆخى ژیان مرۆڤ دەکەویتە زیندانەوە، هەڵبەت لەوێش سزاى خۆى وباجى هەڵەکانى دەدات، بەڵام ئایە دواتر شایەنى ئەوەیە کە دەرچوو سزایەکى هەتا هەتایی وقورسترى ڕوبەڕوو بێت لە لایەن کۆمەڵگەوە یاخود دەبێت یارمەتى بدرى بۆ ئەوەى ژیانێکى تەندروستر بژى  وناچار نەبێت جارێکى تر ولە ژێر دۆخى دژوارتر هەڵە بکاتەوە؟

ئەم نوسراوە خاتوو ئاڤان فارس لە یەکێک لە زیندانەکان لە شارى هەولێر دەستى کەوتوە وبەدەستى زیندانییەکە نوسراوە، وگوزراشت لە ترس لە ڕوانینى کۆمەلگە دەکات دواى بە جێهشتنى زیندان.

“((چاکسازى ئافرەتان))

پ/ کە چویتە دەرەوە حەزدەکەى خەڵک تێڕوانینى چۆن بێت ولە چى دەترسى؟

جواب/ من وەکو زیندانێک حەز دەکەم خەڵک بە تێڕوانینێکى باش سەیرم بکەن

من وەک زیندانێک لە هیچ ناترسم ، چونکە مرۆڤ ئەگەر سیقەى بە خۆى بێ وهیج هەڵەیەک دووبارە نەکاتەوە،ئەوا پێویست بە ترس ناکات،چونکە مرۆڤ پێویستە هەموو کات بییر باش دابنى وکۆمەڵگەى ئێمە هێشتا زۆرى ماوە پێش بکەوێت ،بەتایبەت لە ڕووى مافى مرۆڤ ومافى ئافرەت، ئەنجام دانى هەڵە لە کۆمەڵگە هۆکارى هەیە ، هیوادارم هەموو کەسێک تێڕوانینى باش بێت”

“لەگەڵ رێزدا”

سەیرترین 10 ئاژەڵ لە جیهاندا

پۆڵا ڕەئوف

لەوانەیە زۆر جار فۆتۆی ئاژەڵی سەیروسەمەرەتان بینیبێت،  بەڵام ئەمجارە وێنەی زۆربەی ئەم گیاندارانەمان بۆ کۆکردوونەتەوە و لەگەڵ فۆتۆکانیان هەندێ زانیاری تازەشتان بۆ دەخەینە ڕوو:

١- نەهەنگی بە قۆچ

ئەم نەهەنگە لە جەمسەری باکور دەژی و بە “مۆنۆدۆن مونیسرس” ناودەبرێ، بە یەکێ لە جۆرە دەگمەنەکان دادەنرێ وئەوەی لە فۆتۆکە دەردەکەوێ قۆچ نییە،  بەڵکو دانیەتی کەبەم شێوەیەیە ودرێژیيەکەی نزیکەی ٢ بۆ ٣ مەتر دەبێ.

٢- مەیمونی لوت زل

ئەم مەیمونە زۆر ڕوخسارێکی سەیری هەیە بەم لوتە زلەوە، هەرچەندە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ مەیمونی ئاسایی، بەڵام بەجۆرێکی کۆن دادەنرێ، دەگوترێت کە کاتی خۆی ئەندەنووسییەکان دەمووچاوی داگیرکەرە هۆڵەندییەکانیان بەم جۆرە مەیمونە چوواندووە، چونکە هۆڵەندییەکان لوتیان زل بووە.

٣- مارماسی دەم زل

ئەم جۆرە بوونەوەرە کە هەم ماسی و هەم مارە دەمێکێ زلی ترسناکی هەیە کە لەدەمی قازومەل دەچێت، بەڵام وەکو ماردەتوانێ بوونەوەری لەخۆی زۆر گەورەتر بخوات، چونکە دەتوانێت گەدەی درێژبکاتەوە، ئەم بوونەوەرە سەیرە لە قوڵایی دەژی و هەرگیز هەتاو نابینێ.

٤- گای ئەنکول

ئەم گایە قۆچێکی زۆر سەیری هەیە کە نزیکەی ٢ مەتر و نیو دەبێ و بە تەنها یەک قۆچ دەتوانی یەکسەر بتکوژێ،  چونکە قۆچەکەی زۆر تیژ و قورسە، نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٧٠٠ کلگم دەبێ.

٥- کەروێشکی ئەنگۆرا

کاتی خۆی شاکانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا حەزیان لە خواردنی ئەم کەروێشکە بووە، وهەندێک جاریش بۆ جوانی ڕایان گرتووە، توکەکەی ئەوەندە زۆرە کە وەکو تۆپێک خوری دەردەکەوێ.

٦- هالیکۆپریۆن

 

ئەم جۆرە قرشە سەیرە دانی ٣ ئەوەندی قرشی ئاسایی تیژە و لە ئامێرێکی درووستکراو دەچێ و٢٠٩ ساڵ بەر لە ئێستا بوونی هەبوو و ئێستا لەناوچووە.

٧- کیسەڵی سپی

ئەم کیسەڵە زۆردەگمەنە و ڕەنگی سپیە، و تا ئێستا تەنها چەند دانەیەکی کەمێ لێدۆزاوەتەوە.

٨- مارمیلەکی مەکسیکی

ئەمە یەکێکە لە نازدارترین بوونەوەرەکان، چونکە وەکو منداڵ زەردەخەنەیەکی جوانی هەیە و جاروباریش دەستێکی بەرزدەکاتەوە، هەرچەندە وەکو ماسی لەناو ئاودا دەژی کەچی بە جۆرێک لە جۆرەکانی مارمیلکە دادەنرێ لەبەر ئەوەی ئەگەر کلک یان پەلەکانی لەدەست بدات توانای درووستکردنەوەیانی هەیە.

٩- ماکرۆ

ئەمە جۆرە بۆقێکە کە زۆر کۆمیدیە، چونکە هەندێ جوڵە دەکات کە لە سەمای دیسکۆ دەچێ .

١٠- سەگی زیۆس

ئەمە وەکو لە فۆتۆکە دیارە کە زۆر زل و قەبەیە و هەموو کەسێ حەزناکات بەخێوی بکات، درێژییەکەی ١،١٨ مەتر دەبێ ولە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە و بەدرێژترین سەگی جیهان دادەنرێ.

ئایا ئێمە بەمنداڵی هەڵخەڵەتێنراوین؟

كاوار فەريق

هیچ کاتێک لە خۆت پرسیوە ئایا ئەو شتانەی لەتەمەنی منداڵی پێت ووتراوە هیچ ڕاستییەکی تێدایە؟  ئێمە کاتێ مناڵ بوین هەڵدەخەڵەتاین بەو قسەنای کە پێمان دەووترا، وکاتێ گەورەش بوین تاقەتمان نەبوو بە دواداچوون بکەین وهەر لە سەر ئەم ڕێچکەیە ڕویشتین.

ئەمانە هەندێ‌ زانیاری هەڵەن کە لەمنداڵی بیستومانن،  بەڵام هیچ ڕاست نەبوون

– خواردنی گێزەر چاو بە قوەت دەکات     

– بنێشت ٧ ساڵی دەوێ بو ئەوەی هەرس بکرێ لە ناو لەشماندا   

– ردێنت بتراشە بە هێزتر  تر دەبێت

– خواردنى چوکلێت لەشمان لە ناو دەبات

– مرۆڤ تەنیا ٥ هەستەوەری هەیە

– تەقاندنى پەنجەکانی دەستت هەستیەکەت بێ هێز دەکات

هەڵبەت ئەو شەش زانیارییە هەڵەیەی ئاماژەمان پێ ‌كرد ، بە لێكۆلینەوە سەلمێنراوە كە ڕاست نین ، وتەنها وەكو قسەی پێشینان بۆمان ماوەتەوە وهیچی تر .

چۆن تەمەنی پاتری مۆبایلەكەت درێژ دەكەیتەوە؟

هانا عبدالقادر

تەمەن درێژی و بەهێزی پاتری ناو مۆبایلەکەت گرنگە بۆ وەڕەس نەبوون لە بەکارهێنانی ئامێرەکەت،  بەڵام ئەگەر هاتوو مۆبایلەکەت شەو تا بەیانی لەسەر شەحن بەجێی بهێڵیت، ئەوە هەڵە دەکەیت و زۆر ناخایەنێت پاتری مۆبایلەکەت لاواز دەبێت.

لەبەر ئەوەی زۆربەی مۆبایلەکانی ئێستا، پاترییەکانیان لە جۆری لیسیۆن-ئایۆنە، پێویست ناکات پڕ بارگاوی بکرێت،  ولە ڕاستیدا ئەگەر هاتوو پڕ بارگاوی کرا و شەحنی پێویستی خۆی وەرگرت، ئەوە ڤۆلتەی بەرز بۆی هەیە زیان بە پاتریەکەت دەگەیەنێت.

هەربۆیە، ئەگەر هاتوو پاترییەکەت پڕ بوو،  یەکسەر دەری بهێنە لەسەر شەحن، هەرگیز وا نەکەیت مۆبایلەکەت شەو تا بەیانی لەسەر شەحن بێت، بەڵکو لە بڕی ئەوە باشترە لە ڕۆژدا بە چەند جارێک شەحنی بکەیتەوە.

هەروەها،  بۆپێدانی تەمەن درێژی بە پاترییەکەت، باشترە مۆبایلەکەت لەسەر پلاکی کارەبایی شەحن بکەیتەوە، نەک لاپتۆپ،  لەگەڵ ئەوەشدا،  بۆ بارگاویی کردنێکی خێراتری مۆبایلەکەت بیخەرە سەر مۆدی فڕین (Flight Mode)،  هەموو ئەمانە تەمەنی پاترییەکەت درێژ دەکەن و دەتپارێزێت لە سەر ئێشەی زوو زوو بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت.

بیتکۆین بەهێزترین دراوی ئەلیکترۆنى

 بیلال سەعید

بیتکۆین، بەهێزترین دراوى ئەلیکترۆنى جیهان، کە لە ئێستادا لە ناوەندى دارایى جیهان و زۆرێک لە وڵاتانى جیهان و تەنانەت هەرێمى کوردستان بووەتە بابەتى رۆژ و باس لە ئایندەى دراوى ئەلیکترۆنى و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دراوە دەکرێت..

بیتکۆین، بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 2009ەوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ بوونێکی ماددی هەبێت، دەتوانرێت بۆ کڕین و فرۆشتنیش لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەکاربهێنرێت و لەگەڵ دراوەکانی دیکەش ئاڵوگۆڕی پێ بکرێت.

دوای بیتکۆین دراوی دیجیتاڵی “ئیسەر” زۆرترین لایەنگری هەیە و لەلایەن بازرگانانەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. قەبارەی بازاڕی ئەو دوو دراوە ئێستا گەیشتووەتە سەرووی 300 ملیار دۆلار و بەوپێیەش بە بازاڕێکی زۆر گەورە ئەژمار دەکرێت.

بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنی و ڤایرۆسییەکان، بەتایەتیش ڤایرۆسی واناکرای، کە لەساڵى ڕابردوو لە کۆمپیوتەری زیاتر لە 100 وڵاتی داوە و تەواوی فایلە هەڵگیراوەکانی قوفڵداوە، کە بۆ کردنەوەیان دەبێت بڕێک پارە بدەی، وایکرد بەهای یەک بیتکۆین دوو هێندەی خۆی زیاد بکات.

لەسەر ئاستی جیهانیش هەندێک وڵات رێگەی بە بەکارهێنانی داوە و تەنانەت باجیشی خستووەتە سەر، وەکو ئەڵمانیا، بەڵام بەشێک لە وڵاتان بەکارهێنانییان قەدەغەکردووە و تەنها لە پرۆسە گوماناوییەکانی وەکو بازرگانی قەدەغەکراو بەکاری دەهێنرێت.

بیتکۆین بە ئاسانی دەتوانرێت لە کەسێکەوە بدرێتە کەسێکی دیکە لە رێگەی کڕین و فرۆشتنی ئەلیکترۆنییەوە، بەبێ هیچ نێوەندگیر یاخود بانکێک کە ئەو دراوە حەواڵە بکات، تەنها هێندە نەبێت، کە کۆدی دراوەکە، لە گەنجینەکەی خۆت دەگوازییەوە بۆ گەنجینەی کەسی بەرامبەر.

بانکی ناوەندی عێراق، بڵاویکردەوە کە دراوی بیتکۆین دراوێکی ئەلکترۆنی گریمانەییە و تەنیا لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و هیچ بونێکی بەرجەستەی نییە، ئەوانەی بەکاری دەهێنن بەپێی یاسای سپیکردنەوەی پارەی ژمارە 39ی ساڵی 2015 و یاسا پەیوەنددارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت

بە کۆمپیوتەری کۆن و ناخێرا ناتوانیت بگەیت بە بیتکۆین و بە دەستی بهێنێت، بەڵکو پێویست بە کۆمپیوتەری زۆر تایبەت و پرۆسیسەری زۆر بەهێز هەیە بۆ ئەوەی بە ماوەیەکی کەم و توانایەکی کەم بگەیت بە وەڵامی ڕاست، بۆیە ئەگەر کۆمپیوتەرێکی تەواو بەهێز و پڕ توانات لە بەردەستدا نییە، خۆت ماندوو مەکە، چونکە بەو زانیارییانەی لە ئینتەرنێتیش هەن ناتوانیت وەڵامی هاوکێشە بیرکارییەکان بدۆزیتەوە، ئەگەر بەخێرایی فریا نەکەویت.

تاقیكردنه‌وە: ئه‌سته‌مه‌ بتوانیت زیاتر له‌ ٥ بێنیت!

با لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین

داستان محمد

مانگی پێشوو پرسیاری گەنجێك لە پێشكەشكاری یەکێک لە بەرنامەکانی کەناڵێکی سەتەلایەتی کوردی سەرنجی بۆ بابەتێکی گرنگ ڕاکێشام، دڵنیا نیم باسی سەرەکی بەرنامەکە چی بوو،  بەڵام وا دیار بوو لە تەوەری کارکردنی گەنجاندا دەسوڕایەوە، گەنجەکە لە پێشکەشکاری بەرنامەکەی پرسی  ”….. خان ، بەڕێزتان بۆ لە کەناڵەکەی خۆتانەوە دەست پێناکەن و یارمەتی گەنجان نادەن و لە جێگای ئەو کرێکارە بیانیانە دایانبمەزرێنن کە لەکەناڵەکەتان کاردەکەن” مەبەستی گەنجەکە ئەو کرێکارانە بوو کە کاری خاوێنکردنەوە دەکەن، پێشکەشکارەکە  پێشتر کە بەرگری لە هاندانی گەنجان بۆ کارکردن و ئەو باسانە دەکرد و لە بری ئەوەی پشتگیری  لە  داوای ئەو گەنجە بکات ، بە پێچەوانەوە بەرگری لەو شێوازە کرد کە کەناڵەکەی بۆ دامەزراندنی کرێکارەکان دەیگرێتە بەر ولە وەڵامدا ووتی” گەنجانی ئێمە نایەن ئەو کارە بکەن، چونکە زۆر پارەیەکی کەم دەدرێت بەو کرێکارانە وهیچ گەنجێک ڕازی نییە بەو پارەیە ئیش بکات” ، هەرچەندە گەنجەکە لە وەڵامدا ووتی کە ئێستا زۆر گەنج هەن بەو بڕە پارە کەمەش کاردەكەن، بەڵام گفتوگۆکە لەو خاڵەدا کۆتای پێهات.

لە هێنانەوەی ئەو نموونەیەی سەرەوەدا مەبەستم لەو پێشکەشکارە بەڕێزە و کەناڵەکە نییە،  بەڵکو مەبەستم لە هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیەیە، با لەگەڵ خۆمان ڕاستگۆ بین، لە قسە کردندا ئێمە هەموومان زۆر شت دەزانین و هەزارەها چارەسەر وتێبینی و پێشنیارمان هەیە بۆ باس کردن،  بەڵام ئایا کاتێک ئێمە ڕووبەری بارودۆخێک دەبینەوە ئەوەی هەمیشە دەیڵێین جێ بەجێی دەکەین؟ ئەگەر بێت و لە قازانجی خۆشماندا نەبێت؟

لە ئینگلیزیدا بەم دیاردەیە دەوترێت ( Hypocrisy) کە بە وەرگێڕانێکی ڕووت دەبێت بە (دوو ڕوویی) لە کوردیدا، بەڵام مەبەستی من لێرەدا دوو ڕووی نییە بەڵکو زیاتر مەبستم لەوەیە ئێمە هەموومان لە ئامۆژگاری کردندا لێهاتووین، بەڵام جێبەجێ ناکەین،  لە کوردیشدا پەندێکمان هەیە بۆ ئەم مەبەستە کە دەڵێین ” بە قسەم بکە بەڵام بە کردارم مەکە ”

بۆ هەمیشە دەبێ پێشنیار و ڕەخنەی ئێمە لە کەسانی بەرامبەر بێت ، بۆ بییر نەکەینەوە کەوا دەکرێت ڕەخنە لە خۆمانیش بگرین و ئەو پێشنیارانەی کە هەشمانە سەرەتا لە ژیانی خۆماندا جێ بەجێی و پەیڕەوەیان بکەین دواتر بە بڕوایەکی پتەوتر و ئەزموونێکی باشترەوە دەتوانین یارمەتی کەسانی دیکەش بدەین بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە ئەزموونەکەی ئێمە وەربگرن.

لە کۆتاییدا دەڵێم هیچ کەسێک لە خۆمان باشتر ناتوانێت بڕیار لەسەر خۆمان بدات، خۆمان باشترین دادوەرین بۆ خۆمان،  بۆیە با هەمیشە ئەو دادوەرە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانمان بکات پێش ئەوەی هیچ کەسێکی دیکە جیاوازی لە نێوان وتەو و کردارەکانماندا بدۆزێتەوە.

الأنبار … فسيفساء تعايش تتجدد!

طلاب من الناصرية ومن السليمانية ومن بغداد تحدوا الإشاعات حول الوضع في الرمادي وقرروا الدراسة في جامعة الأنبار، ليكتشفوا أن المشهد مغاير تماما لما حذرهم منه البعض.. قصة تعايش عريق في هذا الفيديو

رەنجرۆڤەر بەسەر دەرگای بەهەشت سەرکەوت

هانا عبدالقادر

کۆمپانیای رەنجرۆڤەری بەریتانی قورسترین تاقیکردنەوەی بۆ ئۆتۆمبیلی Ranger Rover Sports ئەنجامدا کە بریتی بوو لە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکانی (دەرگای بەهەشت) لە چین.

 

(دەرگای بەهەشت) کەوانەیەکی شاخاویی دڵرفێنی سەر لوتکەی چیاکانی تیانمێنە کە لەناو هەوردایە،  بۆ گەیشتن بەم کەوانە شاخاوییە، دەبێت رێگایەکی ١١.٣ کیلۆمەتر بەناو شاخەکاندا ببڕیت کە بە Dragon Road ناسراوە، و دواتر لە کۆتاییەکەدا دەبێت ٩٩٩ پلیکانە بەسەر بکەویت کە گۆشەی بەسەرکەوتنەکەی ٤٥ پلەیە.

لە نمایشێکی تایبەتدا، کۆمپانیای رەنجرۆڤەر ئۆتۆمبیلی مۆدێلی Sports هایبرید، کە خاوەنی دوو مەکینەی 295BHP سوتەمەنی و 114BHP کارەباییە، بەبێ وەستان و کشانە دواوە بەسەر پلیکانە سەختە بەناوبانگەکەی چین سەرخست، ئۆتۆمبیلەکە لەسەر مواسەفاتی  Terrain Response 2 لە مۆدی Dynamic تایبەت بە رێگاوبانی سەخت بەسەرکەوت.

 

(هۆپین تونگ) بە شوفێری تایبەتی ئەم گەشتە دەستنیشانکرا کە چەندین خەڵاتی گەورەی لە پێشبڕکێ گەورەکانی جیهان وەکو F1 و FE بەدەستهێناوە.

https://www.youtube.com/watch?v=rvhKfgpe2yY