خەو بینین.. پەیامەكانی چیین؟

هێڤار عادل

لە هەزارەی سێیەمی پێش زایندا،  پاشاکانی میزۆپۆتامیا خەوەکانیان و لێکدانەوەی خەوەکانیان لەسەر پەرتوکە مۆمەکان دەنووسییەوە و تۆماریان دەکرد، لەوسەردەمانەوە تا ئێستا مرۆڤ بە بەردەوامی هەوڵ دەدات لەوە تێبگات بۆچی خەو  دەبینێت .

بەڵام مرۆڤ تا ئێستا نەیتوانیوە بە تەواوی وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە و بگاتە ڕاستی بابەتەکە وتەنها توانیویەتی کۆمەڵێک تیۆری هەبێت لەسەر ئەم بابەتە.

ئەمانەش کۆمەڵێکن لەو تیۆریانەی بۆچی ئێمەی مرۆڤ خەو  دەبینین:

١- ئێمە خەو دەبینین تاوەکو بگەین بە ئاواتەکانمان

لە سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ کاندا، “سیگمۆند فرۆید” سەبارەت بە خەو  بینین پێشنیاری ئەوەی کرد هەموو خەوەکانمان و کابووسەکانمان کۆمەڵە وێنەیەکن کە لە ژیانی ئاگایی ڕۆژانەمانەوە وەرمانگرتوون، وەهەموو ئەو وێنانە مانایەکی هێماییان هەیە کە پەیوەندی هەیە بە ئاواتە نائاگاییەکانمانەوە کە دەمانەوێت پێیبگەین، فرۆید ڕای وایە کاتێک ئێمە خەبەرمان دەبێتەوە لە خەوێک و خەوەکەمان بیرماوە، ئەوە پەیامێکی هێماییە لە نائاگاییمانەوە، هەروەها بڕوای وایە ئەگەر بێتو ئێمە هەستین بە شیکردنەوەی هەموو ئەو ڕەگەزانەی کە بیرمان ماوە لە خەو بینینەکەماندا، ئەوا ناوەڕۆک و مانای ئەو خەوانەمان بۆ ئاشکرادەبێت و پەیوەندی ئەو خەوە بە ژیانی ڕاستەقینەی خۆمانەوە ئاشکرادەبێت، وە دەتوانین بەهۆی ئەو لێکدانەوانە کێشە دەروونییە شاراوە و قوڵەکان بدۆزینەوە و ڕیشەکێشی بکەین و چارەسەری بکەین.

٢- خەو دەبینین تاوەکو لەیادمان نەچێت

بۆئەوەی تواناکانت گەشە پێبدەیت بە ڕێگەیەکی دەروونی، خەوتن ڕێگەیەکی زۆر باشە، بەڵام خەو بینین لەکاتی خەوتندا ڕێگەیەکی زۆر باشترە، ساڵی ٢٠١٠،  کاتێک چەند کەسێک دانرابوون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک بە تەواوکردنی یارییەکی فیکری، توێژەرەوەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی  ئەو کەسانەی سەرخەوێکیان شکاند و خەویان بە یارییەکەوە بینی کە بە شێوەی 3D بەناو ڕێگاکانی یارییەکەدا دەڕۆشتن، ئەوا توانییان خێراتر لەو کەسانەی کە سەرخەویان نەشکاند یارییەکە تەواوبکەن، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە ئەوان ١٠ جار لەو کەسانە باشتربوون کە خەویان بە یارییەکەوە نەبینی.

٣- خەودەبینین تاوەکو لەیاد بکەین

نزیکەی دە هەزار ترلیۆن هەستە دەماری گەیەنکە هەیە لە پێکهاتەی مێشکتدا، کە درووست بوون بەهۆی هەموو ئەو شتانەی کە بیری لێدەکەیتەوە و هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەیت،  تیۆری “بەرپەرچدانەوەی فێربوون” باس لەوە دەکات لە کاتی خەوتندا نیۆکۆرتێکس – کە بەشێکی مێشکە، پێداچوونەوە دەکات بۆ هەستە دەمارە گەیەنکەکان و ئەو بەشە لەناودەبات کە پێویست نییە، بەبێ ئەم پرۆسەی لەناوبردنە کە لە ناو خەوەکانتدا خۆی نیشاندەدات، مێشکت داگیر دەبێت بە شتی بێ کەڵك و بێ سوود، کە کاریگەری دەبێت لەسەرت کاتێک بەخەبەریت،  چوونکە وادەکات مێشک بە شتی بێ کەڵکەوە سەرقاڵبێت.

٤- خەو دەبینین بە مەبەستی پرۆڤەکردن و مەشق کردن

زۆرجار لە خەوەکانماندا مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورە بوونی هەیە، هەندێک لێکۆڵەرەوە بڕوایان وایە ناوەڕۆکی خەوەکان مەبەستێکی گرنگی لە پشتەوەیە، بۆنموونە ئەگەر لە خەوتدا توشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر بووبیت بەهۆی ئەوەی کە چەند ورچێک بە دارستانێکی چڕوپڕی تاریکدا ڕاوت بنێن، یاخود توشی شەڕ هاتبیت لەگەڵ چەند نینجایەکی بەهێزدا لە شوێنێکی تاریکدا، ئەم جۆرە خەوانە یارمەتیت دەدات کە ئەزموونی غەریزەیەکت بکەیت کە ئەویش شەڕکردنە، بەمەبەستی ئەوەی کە پشت بەو ئەزموونەت ببەستیت لە حالەتێکدا ئەگەر لە ژیانی ڕاستیدا پێویستت پێ بوو بۆ بەرگری کردن لەخۆت.

بەڵام ئەزموون کردنی ئەم غەریزانە مەرج نییە تەنها لە شێوەیەکی مەترسیداردا خۆی نیشان بدات لە خەوەکاندا، بۆنموونە خەو بینین بە دراوسێ سەرنج ڕاکێشەکەتانەوە هەوڵدانە بۆ ئەزموون کردنی غەریزەیەکت، بەڵام ئەم خەو بینینە پرۆڤە کردنە بۆ ئەزموون کردنی غەریزەکەت لە ژیانی ڕاستیدا.

٥- خەودەبینین تاوەکو کێشەکانمان چارەسەر بکەین

هەندێک لە لێکۆڵەرەوەکان بڕوایان وایە کە خەو بینین ڕێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی ئەزموونە بە ئازارەکان و ساڕێژکردنی بە شێوەیەکی سایکۆلۆجی، بینینەوەی ڕووداوە ناخۆشەکان لە خەودا تێڕوانینێکی ڕوونترت پێ دەبەخشێت سەبارەت بە ڕووداوەکە، وە یارمەتیت دەدات ئەو ڕووداوە ناخۆشانە تێپەڕێنيت کە ئەمەش ساڕێژبوونی دەروونیە بە شێوەیەکی تەندرووست.

با لە دەرەوەى زیندان سزایان نەدەین! – بەشی یەکەم

زیندان شوێنێکە بۆ سزادان لە سەر هەڵەیک، هەرچەندە هیچ پاساوێک نیە بۆ دەست درێژى کردنە سەر خەڵک یاخود دزى وکوشتن وهەر تاوانێکى تر ،  بەڵام  هەندى جار دوور لەویستى خۆى ولە ژێر کاریگەرى بارودۆخى ژیان مرۆڤ دەکەویتە زیندانەوە، هەڵبەت لەوێش سزاى خۆى وباجى هەڵەکانى دەدات، بەڵام ئایە دواتر شایەنى ئەوەیە کە دەرچوو سزایەکى هەتا هەتایی وقورسترى ڕوبەڕوو بێت لە لایەن کۆمەڵگەوە یاخود دەبێت یارمەتى بدرى بۆ ئەوەى ژیانێکى تەندروستر بژى  وناچار نەبێت جارێکى تر ولە ژێر دۆخى دژوارتر هەڵە بکاتەوە؟

ئەم نوسراوە خاتوو “ئاڤان فارس” لە یەکێک لە زیندانەکان لە شارى هەولێر دەستى کەوتوە وبەدەستى زیندانییەکە نوسراوە، وگوزراشت لە ترس لە ڕوانینى کۆمەلگە دەکات دواى بە جێهشتنى زیندان.

“ئێستا هەستێکى زۆر خۆشم هەیە ، وهەست ناکەم کەمن ئێستا بەند کراوم ، ودلیشم زۆر خۆشە ،حەز دەکەم کاتێک کە چوومە دەرەوە خەڵکەکە بە چاوى سوک سەیرم نەکەن ،وهەر وەکو کەسێکى ئاسایی بن لەگەڵم ، چونکە هەموو هەڵە دەکات، وابزانم کەسێک کە کەوت دەتوانێ هەڵسێتەوە ،بەڵکو ئەوە بە ئیرادەى خۆى”

سوپاس

سەبەتەى کڕین لە ئۆنڵاین زوو دامەخە! پێشتر ئەم رێنماییانە بخوێنەوە

بیلال سەعید

رۆژگارى ئەمرۆمان گۆراوە، وزۆرێک لە ئێمە بەهۆى ئەوەى زۆر مەشغوڵین و کاتەکانمان بەشى کارەکانمان ناکات، بۆیە ڕیگاى ئاسان دەگەرێن، بۆ کڕێنى پێداویستییەکانى رۆژانەمان، بۆ نمونە لەجیاتى ئەوەى بڕۆینە بازارو کاتێکى زۆر تەرخان بکەین بۆ گەڕان بەدواى جل و بەرگ، بەشێوەیەکى ئۆنلاین بەشێوەیەکى ئاسان دەتوانین بگەینە زۆرترین بەرهەمى جل و بەرگى کۆمپانیا و بازارە گەورەکانى جیهان، بەڵام هەندێک لەئێمە کە جل و بەرگ بەشێوەى ئۆنلاین دەکڕین ڕووبەرووى گرفتى جیاواز دەبێنەوە.

 ئەمانە 10 ڕینمایین بۆ کڕینى جل و بەرگ بەشێوەیەکى ئۆنلاین:

١- ئەندازەى خۆتان وەربگرن

لەبەرئەوەى گەڕانەوەى جل و بەرگ لەکاتى کڕین بەشێوەى ئۆنلاین ئاسان نییە، هەروەها زۆرجار ڕوودەدات جل و بەرگەکان بەپى کۆمپانیا و مارکەکان دیزاین و ئەندازەکانیان دەگۆرێت، بۆیە واباشە خۆتان پرۆسەى ئەندازەکردنى خۆتان بەپى جەستەتان لە بەرزى و پانى و  هەروها کەمەر و بەشەکانى دیکە ئەنجام بدەن، جگە لەوە ئەگەر نەکرا ئێوە خۆتان ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن، هەوڵبدەن لەرێگەى بەرگدرویەک ئەنجامى بدەن و لاى خۆتان هەڵیبگرن.

٢- سەیرى سایتى کۆمپانیاى سەرەکى بکەن

فرۆشگا و بازارەکانى ئۆنلاین،  بەرهەمى کۆکراوەى چەندین کۆمپانیاى جیاوازى جیهانى نمایش دەکەن،  بۆیە زۆر گرنگە هەوڵبدەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەندازەى تەواوى بەرهەم و جل و بەرگەکانى کۆمپانیاى فرۆشیار، سەردانێکى سایتى کۆمپانیا بکەن و دڵنیاببنەوە لەئەندازەى جل و بەرگەکانى کۆمپانیا، تەنانەت دەکرێت دڵنیاببنەوە لەوەى ئایا پێشتر لەهەمان کۆمپانیا جل و بەرگتان لەبازارى ئاسایى کڕیوە بۆ ئەوەى بەراوردى ئەندازەیى خۆتانى بۆ جێبەجى بکەن.

٣- تیبینى و پیشنیارى کڕیاران بخوێنەوە

زۆرێک لە فرۆشگا و بازارەکان سود لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وەردەگرن بۆ نمایشى کاڵاکانیان یان لەخوارەوەى پۆستەکانیان تیبینى ئەوکەسانە وەردەگرن و بڵاودەکەنەوە کە سەیرى بەرهەمەکانیان کردووە، بۆ دڵنیابوونەوە لە جۆر و تایبەتمەندى و ئەندازەى جل و بەرگەکان زۆرجار کڕیارانى پێشوو لە کۆمینت دەنووسن یان پیشنیاردەکەن، بۆیە دەکرێت سودى هەبێت بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر.

٤- تایبەتمەندى جل و بەرگى خۆتان بزانن

زۆرێک لە جل و بەرگەکان، جۆر و تایبەتمەندییەکانى پێکهاتەکەى لەگەڵ نوسراوە ئایا چەندى لایلونە و چەندى کەتانە و هتد… بۆیە زۆر پیویستە و باشترە لەبەرئەوەى ڕاستەوخۆ لەکاتى کڕینى ئۆنلاین ناتوانن لەمسى جل و بەرگ بکەن، سەیڕیکى دۆڵابى جل و بەرگى خۆتان بکەن کە ئایا ئێوە لەکام جۆر جل و بەرگ زیاتر ئاسودەن، بۆئەوەى لەکاتى کڕینى ئۆنلاین لەبەرچاوى بگرن.

٥- سەیرى جل و بەرگى ئەوانە بکەن کە فاشیون ئەنجام دەدەن

بۆ دڵنیابوونەوە لە جۆرى جل و بەرگ و هەروەها بەکارهێنانى بەشێوەیەکى ئاسان و ناسێنەوەى ڕەنگەکان بەپى بەکارهێنەر، دەکرێت ئێوە یەکێک بن لەوانەى کەسەیرى ئەو ڤیدیویانە زۆر بکەن لە یوتوب کە جل و بەرگ نمایش دەکەن بەتایبەت ئەگەر بەرهەمى ئەو کۆمپانیایە نمایش بکەن کە تۆ دەتەوێت جل و بەرگى لى بکرێت زۆر باشتر و چاکترە.

٦- ئاگادارى ڕەنگى جل و بەرگەکان بن

زۆرجار ڕوویداوە لەکاتى کڕینى جل و بەرگ لە بازارى ئاسایى لە فرۆشگا ڕەنگەکان زۆر جوانترن بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر گلوپ بەکارهێنراوە لەکاتى نمایشکردن، بۆیە لەبازارى ئۆنلاین بەهەمان شیوە پیویستە ئەوەت لەبەرچاو بێت کە کاتى وێنەگرتنى جل و بەرگەکان بەرزترین تەکنەلوجیا بەکارهێنراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ڕوویدا داواى جلێکى ڕەنگ سورت کردبوو بەڵام ڕەنگێکى سورى کاڵ بوو دەکرێت بیگەرێنتەوە..

٧- شێوازەکانى گەڕانەوە و گۆرێنەوە بخوێنەرەوە

لەکاتى کڕین لەبازارى ئەلیکترۆنى پێش هەموو شتێک سەیرێکى ئەو بەشەبکەن کە تایبەتە بەچۆنیەتى گەڕانەوە و گۆرێنەوەى کاڵاکان ئایا شێوازەکانى بەچى شێوەیەکە؟ ئایا ماوەى گەرانەوە چەندە؟ ئایا ماوەى گۆرێنەوە چەندە و بەچى شێوەیەکە و کۆمپانیا مافى کڕیارى چۆن دیاریکردووە، چونکە زۆرجار ڕوودەدات جل و بەرگەکە کێشەى نییە بەڵام پەشیمانى لەکڕینى.

٨- یاداشتى کڕینەکانى ئۆنلاینتان بکەن

هەوڵبدەن ئەو جل و بەرگانى بەشێوەى ئۆنلاین کڕیوتانە، لە دەفتەرێکى رۆژانە یاداشتى بکەن لەڕووى جۆر و بەرهەم و کۆمپانیا و ئەندازە و زانیارییەکانى دیکە، لەبەرئەوەى لەقۆناغەکانى داهاتووى کڕین زۆر سودى دەبێت و دەکرێت سودى لى وەربگرن بۆ ئەوەى تووشى هەڵەکانى ڕابردوو نەبنەوە.

٩- جل و بەرگ ببەنە بەرگدروەکەى دراوسیتان

مەرج نییە تەنیا لەبەرئەوەى جل و بەرگەکە گەورە بووە بەکەڵکى ئێوە نەیەت، دەکرێت جل و بەرگەکە ببەنە بەرگدرویەکى گەڕەکى خۆتان و دەستکارییەکى بکەن، بەڵام ئەگەر بچوک بوو ئەوە شتێکى دیکە و دەکرێت بیگەڕیننەوە بۆ فرۆشگاکە.

١٠- سەبەتەى کڕین بەخێرایى بەکارمەهێنن

لەبەرئەوەى لەکڕینى ئۆنلاین جل و بەرگەکان لەمس ناکرێت، بۆیە پیویست ناکات لەکڕین پەلە بکەن و زوو سەبەتەى کڕین دابخەن، هەوڵبدە بیربکەرەوە ئایا جل و بەرگەکان بۆ من دەگونجێن؟ ئایا لەگەڵ جل و بەرگەکانى ماڵەوە تەنسیق ئەبن؟ ئایا لەو جۆر و ڕەنگەم لەماڵەوە نییە و هتد….

داوایی هاوسەرگییریت لێكراوە؟ ئەمانە لەبەر چاو بگرە!

ڕێناس شابان

كچێكی هاوڕێم داواكاری هاتبوو، خه‌ریك بوو پرۆسەكە به‌ره‌و كۆتاییه‌كانی ده‌ڕۆیشت،  داوای له‌ من كرد یارمه‌تی بده‌م، هاته‌ ماڵمان، وتی : ئه‌و كوڕه‌ باری دارایی مامناوه‌نده‌، بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه ده‌توانێت خانوویه‌كی كرێ دابین بكات، له‌گه‌ڵ 21 مسقاڵ ئاڵتوون وه‌كو ماره‌یی،  به‌ڵام من داوای ئاڵتوونی زیاتر ئه‌كه‌م، ئه‌زانی بۆ؟ چونكه‌ هه‌موو كچانی خێزانه‌كه‌ی ئێمه‌ 100 مسقاڵ زیاتریان بۆ كراوه‌، تۆ ئه‌ڵێی چی؟  

هه‌موومان ده‌زانین، ماره‌یی هه‌ر كچێك به‌ پێی یاسا، له‌ 21مسقاڵ زیاتر نییه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر ده‌كرێت ده‌توانین ناوی بنێین دیاری، هه‌ندێك كچ هه‌یه‌ داوای دیاری ده‌كات، هه‌ندێكی تریش چاوه‌ڕێن زاوا به‌ پێی توانای دارایی خۆی دیارییه‌كی زیادی بۆ بهێنێت.

با بابه‌ته‌كه‌ چڕ بكه‌ینه‌وه‌ سه‌ر وڵاتی خۆمان، لێره‌ كچ وه‌كو موگناتیزی ڕاكێشانی پاره‌ له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ سه‌یر ده‌كرێن، ده‌زانن بۆ؟ چونكه‌ كاتێك هه‌ر كوڕێك ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگییری بكات، ڕاسته‌وخۆ داواكارییه‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی بووكه‌ ده‌خرێتە ڕوو ، وئەمەش زۆر جار ئەستەمە زاوا بتوانێ‌ جێبەجێ‌ بكات.

به‌ پێی داواكارییان بۆ هاوسه‌رگیری، دوو جۆر لە كچان هه‌ن:

جۆری یه‌كه‌م

به‌ گشتی هه‌موو كوڕێكی ئێره‌ كچ به‌م شێوه‌ ده‌بینێت، ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی هاوسه‌رگیری وا ده‌زانێ دێوه‌كه‌ی عه‌لادین هاتووه‌ته‌ داوای، بۆ چاولێكه‌ری بێ، خه‌تای په‌روه‌رده‌ی ماڵه‌وه‌ی بێ، بییركردنه‌وه‌ی خۆی یان هه‌ر هۆكارێكی تر بێت، داوای خانوویه‌كی ڕازاوه‌، ئاهه‌نگی ناو گرانترین هۆڵ،وبڕێكی زۆر ئالتون دەكات  .

جۆری دووه‌م

ئه‌م جۆره‌ كچه‌ كاتێك كوڕێك دێته‌ داوای، بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كام ژیان ‌ بۆ ئه‌و ئاسانه‌، ئه‌گه‌ر ماڵی خۆی هه‌بێت ئاڵتوون داوا ناكات، له‌سه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك و ناوماڵێكی پوخت ماره‌ییه‌كه‌یان ده‌بڕن، خۆ ئه‌گه‌ر ماڵیشیان نه‌بوو، داوای ئاڵتوونێك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕۆژ بۆ ماڵ درووستكردنی بفرۆشێت،وبه‌ پێی زۆربه‌ی ئاماره‌كانی ئێره‌، كه‌مترین ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان، له‌ نێوان ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیریانه‌دا بووه‌، وابزانم خۆتان له‌ هۆكاره‌كه‌ی تێگه‌یشتن!

كچی ئازیز، ده‌زانین سناپ به‌ جلی بوكێنی، ئاڵتوون ،  له‌ هۆڵی فڵان پۆزێكی ئێجگار زۆری هه‌یه،‌ و خه‌ونی هه‌موو كچێكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ وه‌كو سه‌ندرێلا ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی فراوانتر بییر بكه‌یته‌وه‌، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت تۆ بۆ خۆده‌رخستن به‌سه‌رهاوڕێكانتدا هاوسه‌رگیری ناكه‌یت، تۆ ژیانێك درووست ده‌كه‌یت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ نموونه‌ بۆ نه‌وه‌كانت و زۆر كه‌سی تر.

هه‌وڵ بده‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن، خۆشه‌ویستی، متمانه‌ و مانه‌وه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌یت، ئه‌وه‌ی له‌ كاتی هاوسه‌رگییری بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه‌، با ئه‌م شتانه‌ بن، نه‌ك ماڵ و سامان و فیز لێدان، بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له‌ناو خوشك و هاوڕێكانتدا، كه‌مترین داواكاریت هه‌بێت و ڕێگه‌ بده‌ كاكی زاوا ئه‌وه‌ت بۆ دابین بكات، كه‌ به‌ شایه‌ نی تۆی ده‌زانێت، تۆ به‌م شێوه‌یه‌ بییر بكه‌یته‌وه‌، بێ‌ گومان ئه‌ویش تا دوا سنووری تواناكانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات باشترین بكاته‌ نسیبت.

سه‌رنج: ئه‌و ڕووداوه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌نیا چیرۆكێك بوو.

کێ دەڵێ گەمژە نیت ونەتزانیووە؟

 نینار سەروەر

هەر هەموومان ماشەڵڵامان لێ بێ خۆمان بە هەموو دونیا ناگۆڕینەوە، بەینی خۆمان بێ زۆربەشمان خۆمان پێ لەهەمووان ئاقڵتر و زیرەکترە، بەڵام ئایا وایە؟ کێ دەڵێ ئەمە گەمژەیی نییە و تۆ نەتزانیووە؟

ئەمانە هەندێک نیشانەی کەسە گەمژەکانن، تۆ بڵێی هیچیان لەتۆدا نەبێ؟

١-هەموو کات لەسەر هەقن:

ئەگەر لەگەڵ کەسێ هاوڕا نەبن ئەوا هەرگیز مساوەمە ناکەن، چونکە بێ هیچ موناقەشەیەک ئەوان ڕاستن، و ئەگەرگفتوگۆشیان کرد ئەوا تەنها بۆ ئەوەیە بیسەلمێنن کە ڕاکەی ئەوان قابیلی قسەلەسەرکردن نیییە، ئەم سیفەتەیە ڕێک پێچەوانەی کەسانی زیرەکە، چونکە هەرچەندە ئەوان متمانەیان بەخۆیان هەیە،  بەڵام ئامادەییان تێدایە کە گوێ بۆ ڕای جیاواز بگرن و چاو بە بۆچوون و بڕیاڕەکانیان بخشیێننەوە.

٢-ناتوانن کۆنتڕۆڵی هەڵچوونیان بکەن:

کاتێک کە گفتوگۆیەک دەدۆرێنن یان شتەکان بەدڵیان نابێت دەنگیان بەرزدەکەنەوە، مرۆڤی گەمژە هیچ کات کۆنترۆڵی خۆی پێ ناکرێ.

٣- خۆپەرستی گەمژەییە:

 خۆپەرستی سیفەتی کەسانی نەرجسییە، بەڵام ئەم دوو سیفەتە هەردووکی دەچێتە قاڵبی گەمژەییەوە! چونکە کەسی خۆپەرست تەنها بایەخ بە خۆی و پێداویستییەکانی خۆی دەدات و هیچ شتێک بێ بەرامبەر ناکات، ئەمە گەمژەییە چونکە لە کۆتاییەکەی خەڵکیش وەکو خۆت لەگەڵت مامەڵە دەکات.

٤-ئیرەیی بە سەرکەوتنی خەڵک دەبەن:

چونکە کابرای گەمژە هەموو کات پێی وایە باشترین کەسە ، بۆیە پێی خۆشە کە خەڵک سەرکەوتوو نەبن، کاتێک کەسێکی سەرکەوتووش دەبینێ سەرودڵی دەگیرێ، ئەو لەوە تێناگات کە دۆڕان وزەی خراپت بۆ دەگوازێتەوە و ئینێرژی کەسانی سەرکەتوو بۆ خۆیشی باشە.

٥- دان بە هەڵەکانیان نانێن:

تا ئێوارە قسەیان بۆ بکەیت لای ئەوان ماست  هەر ڕەشە و ئەگەر شاییش نەزانن خەتای ئەرزەکەیە، چونکە ئەوان هەرگیز دان بەهەڵەکانیان نانێن، هەر لە ئەساسەوە خۆیان پێ هەڵەنییە و دەبێ خەتاکە بخەنە سەر شان و ملی یەکێکی دی.

٦-حەزیان بە شتی خێرایە:

هەر بڕیاڕیک دەیدەن و هەر شتێک کە بەدڵیان دەبێ یان کەسێ کە دەیهێننە ناو ژیانی خۆیان، ئەوا حسابی دوورو درێژی بۆ ناکەن، چونکە ئەوان بیر لە خۆشی کاتی دەکەنەوە و پلانی درێژخایەنیان نییە.

هیوادارم هیچ یەکێ لەم نیشانانەت تێدا نەبێ،  چونکە ئەگەر وابێ ئەوا تۆ کەسێکی گەمژەیت و زیان بەخۆت دەگەیەنیت بێ ئەوەی خۆشت پێی بزانیت!

کوردە ناسراوەکانی ماڵپەری یوتووب ببینن

شکار رەزا

یوتووب یەکێکە لەو ماڵپەرە کۆمەڵایەتیانەی  کە توانیویەتی ببێتە جێی ڕەزامەندی بەکارهێنەرانی ، وژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا .

هەڵبەت لە کوردستانیش  یوتووب پێگەیەکی دیاری هەیە لەناو بەکارهێنەرانی ئێنتەرنێتدا،بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ژمارەی یوتووبەرە کوردەکانە کە‌ رۆژ بە رۆژ ڕو لە زیادبووندان.

یوتووبەر وشەیەکە بەو کەسانە دەووترێت کە بە بەردەوامی ڤیدیوی خۆیان لە کەناڵی تایبەت بەخۆیان لە ماڵپەری یوتووب بڵاو دەکەنەوە ، ڤیدیۆکانیش  زۆر بوار دەگرێتەوە بۆ نموونە  پەیوەندی بە ژیانی ڕۆژانەی کەسەکەوە‌ هەیە، یاخود باس لە جۆنیەتی ئەنجامدانی یارییەکی ئۆنلاین دەکات .

لێرەدا باس لە دیارترین یوتووبەرە کوردەکان دەکەین کە بە بەردەوامی ڤیدیۆ بڵاو دەکەنەوە :

– Kurdish Gamer کوردیش گەیمر

ئەم کەناڵە زیاتر لە 80 هەزار سەبسکرایبی هەیە و ڤیدیۆکانی باس لە ئەنجامدانی یاریە ئەلیکترۆنیەکان دەکات .

https://www.youtube.com/channel/UCpRXsJWGlJzKwcPgRxuAJ4w

-ANSKF

بەرێوەبەری ئەم کەناڵە زیاتر هەوڵی داوە ڤیدیۆی ژیانی ڕۆژانەی خۆی بگرێت کە بەمەش سەرنجی زۆرێک لە کوردەکانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە.

https://www.youtube.com/user/ANSKFZ

– Lriz

ئەم کەناڵە هەوڵی داوە لە زۆرترین بواردا ئیش بکات و زیاتر لە 45 هەزار سەبسکرایب کۆبکاتەوە

https://www.youtube.com/channel/UC5IxKhIgzXvwDRI-v2ViczQ

– Dylan TVz

ئەم کەناڵە بە تەواوی باس لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەکات و 21 هەزار سەبسکرایبی هەیە.

www.youtube.com/channel/UCe_mLbaLEWHgJMJAmjaYj5Q

– Avrin Hemo

 

ئەم کچە کوردە بەبەردەوامی ڤیدیۆی ژیانی ڕۆژانەی خۆی بڵاودەکاتەوە وتوانیویەتی 21 هەزار سەبسکرایب کۆبکاتەوە .

https://www.youtube.com/channel/UC37Yf3YCadO6kyKbdcBNp2A

دەزانى هەموو ئەو شتانەی دەوروبەرمان بۆ کەسانی چەپلەر درووست نەکراوە!

پۆڵا ڕەئوف

دەگوترێ گوایە کەسە چەپلەرەکان زیرەکن، جیاوازن، ئەنیشتاین و بێل گیتس و ئەنجلینا جۆلی و زۆرینەی چەپلەرەکان زۆر بەرگەی ناخۆشی دەگرن و بلیمەتن،  بەڵام بيهێنە بەرچاوی خۆت تۆ یەکێک بیت لەوان!

پێت وایە ئەوان هیچ گرفتێکیان نەبێ؟ ئەمە رێک هەمان هەستی ئەو کەسانەیە کە درێژیان لە ٢ مەترزیاترە یان سایزیان ئێکس ئێکس لارجە یاخود ژمارەی پێڵاوەکانیان لە چل وپێنجە!

ئایا ئێوە دەزانن کە هەموو ئەو شتانەی دەروبەرمان بۆ کەسانی چەپلەر درووست نەکراوە؟

بۆ نمونە کورسی هۆڵەکانی وانە گوتنەوە یان کوپی بەدەست یاخود مقەست؟ هەموو ئەم کەلوپەل وشتانە بە شێوەیەک درووست کراوە کە ئەوەی بەکاری دێنی دەستی ڕاستی بەکاردێنێ نەوەک چەپ.

ئەگەر پێت وایە کە ئێمە زیادەڕەوەی دەکەین، فەرموو سەیری ئەم وێنانە بکەن:

“عربة كردية” في شوارع الأنبار

أحمد حميد

في مشهد يعود لسنين طوال، حيث ملامح العيش المشترك بين مختلف الطوائف والقوميات والأديان، يكرر محمد حمزة ذات المشهد اليوم وهو الشاب الكردي المنحدر من محافظة دهوك، يكرر مشهد التعايش السلمي وإمكانية تجول الفرد العراقي أينما أحب في بلاده.

ويبلغ حمزة من العمر (29 عاماً) وهو شاب كردي من إقليم كردستان وحاصل على الشهادة الإعدادية، يمتهن بيع الحلويات والمكسرات الشمالية في مناطق الأنبار الغربية من البلاد.

“يلا” التقت بـ حمزة وبدأت معه هذا الحوار قائلاً “أني ورثت هذا العمل عن أبي، الذي كان يمتهن هذه المهنة من بيع الحلويات والمكسرات التي تنتجها المناطق الكردية وتصديرها إلى المناطق الغربية والجنوبية في مشهد يعزز رواج تلك المهنة منذ سنين”، مبيناً أن “والده ورثها أيضاً عن خاله وجده لأمه فنحن أسرة معروفة بهذه التجارة”.

وتابع حمزة قوله “بعد تحرير المناطق المحتلة من قبل تنظيم داعش الإرهابي، قصدت تلك المناطق بغية ممارسة مهنتي وتجارتي كجزء من عودة الحياة لتلك المدن المدمرة”، مشيراً إلى أن “اختياري لمدينة الأنبار كونها مدينة تعيش على العامل التجاري بمختلف صنوفه، فضلاً عن خوض تجربة نجحت حينما عرضت بضاعتي بعربة سيارة تطوف مناطق وأزقة مدينة الرمادي”.

وعن كيفية استقبال الأنباريون له، بين الشاب الكردي أن “الكثير من الناس هنا يعاملونني كشخص مثلهم ومنهم دون وجود لأية نوازع مذهبية أو قومية أو مناطقية”، فأنا لم أشعر بذلك قط”، لافتاً إلى أن “الأهالي هنا فرحون بي وببضاعتي، الأمر الذي جعلني  أشعر بأني واحداً منهم ولا أحمل بداخلي تجاههم سوى مشاعر المودة، ناهيك عن الكسب المالي المشروع من عربتي”.

وعن فكرة عربته السيّارة يوضح حمزة قائلاً “فكرة عربتي هذه جاءت من وحي صور عربة الوالد الذي كان له عربة يعمل بها في مدينتنا بمحافظة دهوك، حيث أحببت الفكرة بأن تكون العربة سيّارة لكي أتطلع لأكثر عدد من الناس، الأمر الذي يعود عليّ بالمنفعة المالية والشهرة الواسعة لبضاعتي”.

دەست بەرداری ئەم کارانە نەبین یەک بست ناچینە پێشەوە

کابرا هێشتا لە سەر قەبرانە مردووەکەی نەکردووە بە ژێر خۆڵەوە جارێ خەیاڵی لای ئەوەیە ئاخۆ کێ خێمەی هەڵدابێت ؟ کێ پیکابێک ئاوی جامی کڕی بێت ؟ ئاخۆ کام مزگەوت و کڵێسا و هۆڵ گیرابێت ؟ لافیتە لە کوێ و کوێ هەڵواسرابێت ؟ ناوی کێ و کێی لەسەر نوسرابێت ؟

کابرا هێشتا دڵی ئەکوڵێ باوکی مردووە، دایکی مردووە، مناڵی مردووە و پەیتا پەیتا یادگاری پەنجا ساڵی ڕابردووی دێتەوە بەرچاو کە چۆن توشی بەڵایەکی گەورە بووە، هەر بەڕاستی هیچ بەڵایەک بەقەد مردن کارەسات نیە، کابرا قوڕ کراوە بەسەریا هۆن هۆن فرمێسک بە چاویا دێتە خوارەوە.

ئیتر کاکە ئەوە یەکێک تەنکەرە ئاودەهێنێت، یەکێک بە شوێن کتری و قۆری گەورەیا دەگەڕێ، یەکێک سەماوەر پاک دەکاتەوە ، یەکێک مەنجەڵی گەورەی فافۆن دەکڕێ و، دانەیەک بتڵی غاز پڕ دەکاتەوە و، دانەیەکیش تەلەفۆن بۆ قەساب دەکات دوو مەڕیان بۆ پارچە پارچە بکات.

ئەڵێی برا مردووەکەیان بۆ جامیعەی هارڤارد ئەڕوا نەک بۆ ئەو دنیا، دەی برا کەمێک حەیسیەت و پیاوەتیتان بێت، جاران بۆیە ئەمە کراوە لە لادێیەک لە گوندێک هیچ شوێنێک نەبووە، ئێستا هەزاران مەتعەم و میوانخانە هەیە، تۆ پێنج هەزار بدەیت بە نانخواردن هیچ لەسەر تۆ ناکەوێت، وەلێ کابرا ئەگەر نانی سەد کەس بدات یەک دوو ملیۆن دینار لەسەری دەکەوێت.

دەی ئێمە هەتا زیندوو بووین هەر نەفرەت و بەڵابووین بۆ گیانی یەکتری با هیچ نەبێت مردنەکەمان کەمێک ڕەحمەت بێت، ئاخر مەعقول نیە قەبر بە ٣٠٠ هەزار و قورئان خوێن بە ٣٠٠ هەزار و خێمە بە پەنجا هەزار بێت!   

له ڕاستیدا پرسە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئاینیشەوە هەر ئەوەندە واجبە تا مردووەکە لە ماڵەوە دەبردرێتە سەر قەبران،  لەو کاتەش کە کابرا پێویستی بە تۆ هەیە هیچ کەسێک ئامادە نیە بچێت بەدەمییەوە، وەلێ کە پرسەکە دانرا برا ئیتر شاڵ ئوتو دەکرێ، بۆینباخ ئەبەسترێ و ڕیزە لێکزس و وەنەوشە سەرە دەگرێ، دەی برا تۆ منت لە تەنهایی و بێ کەسیدا جێهێشت نەتتوانی یارمەتیم بدەیت ئێستا لە قەرەباڵغی و ڕیاکاریدا بچیت و نەچیت خۆ سودێکی نیە!

خاوەن ماڵ دوو ڕۆژە فیزیکی و بایۆلۆژی هێز لە جەستەی بڕاوە ئەوەند بە پێیوە وەستاوە، تۆ کە ڕۆشتیت بۆ مزگەوت ماڵت ئاوا بێت هەر لەوێ کۆتایی پێبێنە، چ پێویست دەکات هەموو دەقەیەک خۆت بکەی بە خێمە و ماڵی کابرایا، کاکە خۆیان ماندوون، دراوسێ هەمووی ماندوو لێ گەڕێ باکەمێک ئیسراحەت بکەن.

ئەوە خێمەی ژنان هیچ کە زیاتر لە کۆنسێرتەکەی گورج و گۆڵ ئەچێ نەک پرسە چونكه هەر تەنها منداڵ چاوت دەرئەهێنێت، تۆ لەوە گەڕێ باس باسی خەنە و وەسمە و مەکسی قەیفە و زەمی هێوەر و دشە، بەخوا قەسەم یەک ژن بۆ خوالێ خۆشبوو ناگری هەمووی برینی خۆی کولاوەتەوە، جا دەڵێن کۆمەڵێک ژن لە تەعزیەکدا بە کوڵ دەگریان یەکێک لە ئەهلی ساحێب

تەعزیەکە گوتی “ڕەحمەتی خواتان لێبێت خوالێخۆش بوو وەسیەتی کردووە کەس نەگری”  ژنێکیش ئەمەنە داخ لە دڵیابوو بە دەم گریان و لاواندنەوە ووتی “خوالێخۆشبوو با** بخوا بەخوا ئێمە هەر ئەگرین”.

ئەم چیرۆكه چەند پێکەنیناویە ئەوەنەدەش مانادارە کە کەس لەبەر تەعزیه ناچێت هەر کەسە و مەبەستێکی هەیە.

بۆیە ڕاستیه كی تاڵ هه یه ده بیت هه موومان قبولی بكه ین ” شکستی سیاسیمان بە رەنجامی شکستی کۆمەڵایەتیمانە”  لە ماڵێکدا پێنج کەسن ، ئەگەر کەسێکیان یان دوو کەسیان هات بۆ پرسەکە، دە تۆ وا قبوڵی کە کە هەر هەموویان هاتوون، چۆن قبوڵی دەکەیت لە رێگەی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئەوە رابگەیەنیت کە کەسێکت وەفاتی کردووە، هەر بەو چەشنەش قبوڵیشی بکە کە بە تەلەفۆنێک یان نامەیەک یان ئیمەیلێک سەرەخۆشیت لێبکەن، هەتا ئەو کاتەی کە لە نزیکەوە دەگونجێ.

خەڵک هەیە ئەچێت بۆ هەولێر یان گەرمیان یان هەڵەبجە بۆ تەعزیە، تەلەفۆنی بۆ دەکەن خێرا بگەرێتەوە چونکە تەعزیەیەکی تر هەیە، ئەوەندە هاتووچۆیەتی لەڕێگای پرسە و تەعزیە و شارە و شاردا ڕۆژێک خۆشی دەکەوێتە ژێر سەیارەک و دەمرێت.

دەبێت دەست بەرداری بەشێک لەم عورف و نۆرمە کۆمەڵایەتیانە بین، ئەوە بۆ ئەتوانین لە کەمترین ماوەدا دەست بەرداری هەرچی ئایدۆلۆژیای خۆمان بین بۆ ناتوانین دەست بەرداری ئەم ڕەفتارانە بین؟

ئەوە بۆ لەسەر بیست وەرەقە یان دۆنمێک یان وەرەسەیەک ئەتوانین دەست بەرداری خوشک و برا و باوک و دایک بین بۆ ناتوانین شتێک لەم عورفە کۆمەڵایەتیانە تەنازول بکەین؟

هێزی بەهای کۆمەڵایەتی لە هێزی یاسا بە قوەترە، هەتا دەست بەرداری ئەم کارانە نەبین یەک بست ناچینە پێشەوە.

بعباءتها.. فاطمة تخترق عالم البرمجيات!

رفضت عرضاً مغرياً من الصين وبعباءتها حاربت الصورة النمطية! قصة نجاح فاطمة الـ IT من مدينة الحلة العراقية في هذا الفيديو