لەهەولێر ئەم بازاڕە چووى؟ هەفتەى یەک ڕۆژ کراوەیە

شاوێن نەوزاد – یەڵڵا شارى هەولێر خاوەن گەلێک بازاڕە هەندێکیان کۆن و هەندێکیان نوێ هەریەکەیان بە جۆرێک کەل و پەلەکانیان تێدا نمایش دەکەن، بۆ ئەمجارەش بە چیرۆکى ئەو بازاڕەتان ئاشنا دەکەین، کە رۆژگارێکى زۆرە لە هەولێر کەل و پەلى نوێ و دەستى دووى تێدا نمایش دەکرێ.   بەیانى زووە و رۆژى هەینی بوو ڕووم لەم …

لەم ڕێگایانەوە لەکاتى بازاڕى کردن، خەرجییەکانت کەم دەبێتەوە!

بیلال سەعید ئەگەر کارمەندى حکومەتى یان کۆمپانیایەکى کەرتى تایبەتى، بەڵام مووچەکەت کەمکراوەتەوە یان پاشەکەوت کراوە، سەیرى داواکاری و پیویستییەکانت دەکەیت لەگەڵ پارەکەت یەکناگرێتەوە، پێویست بەوەدەکات پلانێک دابنێت بۆ ئەوەى بەکەمترین پارە زۆرترین پێویستیت بکڕیت.. ١. لیستى کڕین ببە لەگەڵ خۆت زۆرجار ڕوویداوە لەماڵەوە تەنیا داواى یەک کیلۆ تەماتەیان کردووە، بەڵام لە دوکانێکى میوە فرۆشی لاتداوە …

ئەو کۆمپانیا جیهانیانەی بازاڕی ئۆتۆمبێلیان قۆرخکردووە کامانەن؟

ئاشتى تيمور لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە بازاڕەوە و خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا هەیە، زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای جۆراوجۆر ساڵانە جوانترین بەرهەمەکانیان دەخەنە بازاڕەوە، بەڵام ئەو بەرهەمانەی لەلایەن هەندێک لە کۆمپانیاکانەوە دەر دەچن زۆرترین خواستی کڕینیان لەسەرە و تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە ١٧ ملیۆن ئۆتۆمبێل دەفرۆشرێن. …

لە بری كۆنسێرتی مۆسیقا، سەردانی ئەم بازاڕەی هەولێر بكە

محمد عمر موسه‌یی هەر كەدەگەیتە ئەم بازاڕە، وەكو ئەوە وابێت لەكۆنسێرتێكی مۆسیقا بیت، وهەر میوزك ژەنێك بەجۆرێك دەژەنێت، ئەوەی باسی دەكەین بازاڕی باڵندەكانە لە سەیداوەی شاری هەولێركە ڕۆژانە جۆرەها باڵندە تێیدا دەكڕێت ودەفرۆشرێت. دیمەنی زۆر جوانتریش دەبینیت، هەندێكیان باڵندەیان لەسەر دەستیان داناوە وەكو ئەوەی دوو هاوڕێ‌ بن. یەللا لەم بازاڕە لەگەل چەند كەسێك قسەی كرد: …

پێشنیارێک لە هاوشێوەی هەینی ڕەش

کنێر عەبدوڵڵا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژێک دوای چەژنی سوپاس، هەینی ڕەش دێت کە بە کۆتا هەینی مانگی تشرینی دووەم دادەنرێت، لەم ڕۆژەدا خه‌ڵکی ڕوو ده‌که‌نە بازاڕه‌کان، چونکه‌ گەورەترین داشکاندنی ساڵ ده‌کرێت کە دەکاتە 90% له‌ زوربه‌ی پێداویستی بواره‌کانی ژیان. گرنگی چه‌سپاندنی ئه‌و رۆژه‌ له‌ مێژووه‌که‌یدا و له‌ هه‌مان کاتدا به‌رده‌وامیه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێزانینی خه‌ڵک …

هەینی ڕەش چییە؟

بینایی شۆرش ڕۆژێک دوای چەژنی سوپاس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەینی ڕەش دێت کە بە کۆتا هەینی مانگی تشرینی دووەم دادەنرێت ، لەم ڕۆژەدا دوکانەکان لە کاتژمێر 4ی سەر لەبەیانییەوە دەکرێنەوەو پێشوازی لە کڕیاڕەکانیان دەکەن، سەرئەنجامی گەورەترین داشکاندنی ساڵ کە کردویانەوە کە دەکاتە 90% ی داشکاندن خەڵکی دیاری دەکڕن بەبۆنەی نزیکبوونەوەی سەری ساڵی تازەوە و …

ڕاستی ئەو وێنەیەی لەدوێنیوە هەرای ناوەتەوە!

محمد عمر موسەیی ئەمە وێنەی هونەرمەند فەیسەل موحەمەدە، وەكو لە وێنەكە دەردەكەوێت ئەم هونەرمەندە پێڵاوی خەڵك بۆیاغ دەكات، ولەدوێنێوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بەربڵاو بڵاوبوەتەوە ،وگوایە مامۆستا لە بەر ئەو قەیرانە داراییەی هەرێمی گرتۆتەوە ،ئەمە بوە بە پیشەی. یەلڵا بەدواداچوونی بۆ ئەم وێنەیە كرد وپەیوەندی بەهونەرمەند فەیسەل موحەمەدە وە  كرد وتەئكیدی كردەوە كە ئەو تەنها …

ئەم بازاڕەی هەولێر بۆ یەكەم جار بەم شیوەیه‌ بە چۆڵی دەبینریت

محمد عمر موسه‌یی- یه‌للا – هه‌ولیر لەهەر وڵاتێک شەڕ و ناکۆکی رووبدات ئەوە زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی سڤیل و کاسبکاران دەبن. وەک پەیامنێری یەڵڵا چومە ناو بازاڕی لەنگە، ئەو بازاڕەی کە بەدرێژایی رۆژ جمەی دێت لەخەڵک و بەزەحمەت هاتووچۆی تێدادەکرێت لەبەر زۆری خەڵک. بەڵام سەردانی ئەم جارەم زۆر جیاوازبوو، بۆ یەکەم جار ئەم بازاڕە گەرموگوڕە هاتوچۆی …

هۆشیارى بازارکردن چۆن دروست دەبێت؟

بیلال سەعید،رۆژنامەنووسى ئابوورى پلان و بەرنامەرێژى گەورە کۆمپانیا و بازارەکانى جیهان لە چوارچێوەى مارکیتینگ و بەبازارکردنى کاڵاکانیان گەیشتوەتە ئەندازەیەک کە بەشێکى زۆرى داهاتەکانیان بۆ فرۆشى کاڵاکانیان خەرج دەکەن، دواجار ئەم پرۆسەیە کاریگەرى ڕاستەوخۆى لەسەر هەست و تێروانێنى زۆرێک لە کڕیارەکان داناوە بەئەندازەیەک زۆرجار ڕووکارە سلبییەکانی کاڵاکان بە کڕیاران بە دیوێکى ئیجابى دەفرۆشنەوە. بۆیە ئەگەر قۆناغى …

١٠ خاڵ سەبارەت بە ئەتەکێتی بازاڕیکردن

گوڵ هەنار سەعدی زۆربەمان کاتێک دەچین بۆ بازاڕیکردن بێ ئەوەی ئاگامان لێبێت هەندێک خاڵ هەن ڕەچاویان ناکەین، بازاڕیکردنیش وەکو هەر چالاکییەکی تر ئەتەکێتی هەیە، ئەم چەند خاڵە ئەتەکێتی بازاڕیکردنت پێ دەلێت بەڵام تەنها بۆ سوپەرمارکێت و مۆڵەکان دەست دەدات نەک بازاڕی میللی: ١ – نابێت لەکاتی هاتنە ناو سوپەرمارکێت خواردن و خواردنەوەت پێ بێت و …