“بەڵێ ئەتوانین بیکەین”خانمی ئەو پۆستەرە بەناوبانگە گیانی لەدەستدا!

بینایی شۆرش لەم ڕۆژانەدا لە ماڵپەرێک ئەم وێنەیەم بەرچاوکەوت لە ژێر ناونیشانی خانمی پۆستەرە بەناوبانگەکە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد . زۆرێک لە ئێمە گەر بۆ جارێکیش بووبێت وێنەی ئەو خانمەمان بەرچاوکەوتووە بەڵام ئەو خانمە کێیە ؟ “نەئۆمی پارکەر فرالی” ئەو خانمەیە کە لە ڕێگەی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لە ساڵی 1942 ناوبانگی دەرکرد بەمەبەستی …

هاوڵاتیان چۆن باس لە ئاشتی دەکەن؟

لاڤە کوردە ئاشتی دۆخێکی ئارام و هێمنی دوور لە شەڕ و ئاژاوە و دڵەڕاوکێیە، لە سیاسەتی جیهانیدا چەمکی ئاشتی بەکاردێت وەکو پێچەوانەی چەمکی جەنگ و توندوتیژی و ترس. هەرچەندە کاتی هەبوونی ئاشتی و ئارامی ئەوە ناگەیەنێت کە هیچ کێشەیەک لە نێوان گەل و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا نەماوە و هەموویان بە تەواوی تێکەڵی یەکتر بوون و …

زەرەرمەندی یەکەم لە جەنگدا کێیه‌؟

کنێر عه‌بدوڵڵا ئه‌زموونه‌کانی ووڵاتانی دونیا به‌گشتی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ بوونی جه‌نگ له‌ هه‌ر ووڵاتێکدا هێنده‌ی ماڵوێرانی و داڕوخان و پاشه‌کشه‌کردن به‌ هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان دێنێته‌ ئاراوه‌ له‌ کۆمه‌ڵدا، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هێنانه‌کایه‌‌ی جۆره‌کانی توندوتیژی و ئازاردانی مرۆڤه‌کان و  چاندنی تۆوی تۆڵه‌ و ڕق و ئازاری مرۆڤه‌کان. له‌پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ژنان و گه‌نجان به‌ پله‌ی یه‌که‌م …

ئەشکەنجەدان هێشتا بەردەوامە و قوربانییانی ئەشکەنجەش لە زیادبووندان

لە یادی ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتیکردنی قوربانییانی ئەشکەنجەدا، دەزگای ژیان پشتگیری خۆی دوپات دەکاتەوە بۆ قوربانیانی ئەشکەنجە و خێزانەکانیان، داواکارە لە کاربەدەستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری جدی بکەن بۆ بنیاتنانی جیهانێکی دوور لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە. دەزگای ژیان هەموو ساڵێک یادی ئەم ڕۆژە دەکاتەوە و بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی قورباننیانی ئەشکەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق …

گرووپی منداڵانی هەتاو شادی بۆ ڕۆحی منداڵانی کورد دەگەڕێیننەوە

دوێنێ دەرهێنەر بەهمەن قوبادی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرای کرد کە ئێستا کار لەسەر پرۆژەیەکی نوێ دەکات بەناوی منداڵانی هەتاو و، پرۆژەکەش بۆ یارمەتیدانی سەرجەم منداڵانی کوردە و ئاماج لێی بایەخ دانە بەلایەنی ڕۆحیی منداڵانی کورد لە بارودۆخی جەنگ و یارمەتیدانیانە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە دونیای منداڵی خۆیان. پڕۆژەکە تایبەتە بە کۆکردنەوەی هۆنراوە و …