کورد هەموو برانە

گوڵ هەنار سەعدی من تا ئێستاش هەستێکی ڕۆمانسیم بەرامبەر بەخاک هەیە، خۆشم دەوێ  وسەرباری ئەو هەموو شکست و مێژووە خوێناوییەی هەمانە ناتوانم لێی تووڕەبم، هەرچەندە هەزار جار گەیشتوومەتە بەردەم وتەکەی ماغوت کە لە داخ و قینا گووتبوی ” هیچ شتێک بەم خاکەم نابەستێتەوە جگە لەپێڵاوەکانم” بەڵام دوای هەر تووڕەبوونێک ناتوانم چاوەکانی باوکم لە یاد بکەم …