لە ڕۆژی خۆشەویستیدا دەڵێمەوە، تۆم خۆشدەوێت،‌ ئەی تۆ!

کنێر عه‌بدوڵڵا خۆشه‌ویستی سنوورو ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زو ئاینه‌ جیاوازه‌كان ده‌به‌زێنێت، ئه‌گه‌رچی جۆره‌کانی خۆشه‌ویستی زۆرن وه‌ک، خاک، نیشتمان، دایک و باوک، منداڵ و….هتد،  به‌ڵام  بێگومان خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز یه‌کێکه‌ له‌و جۆرانه‌ی هه‌میشه‌  گفتوگۆ و مشتۆمڕی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه‌ و بۆته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژێکی تایبه‌ت و چیرۆکی زۆری تر. جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌ یه‌كێك له‌ جه‌ژنه‌كانی ڕۆمانه‌ …

موستەهەق نەبوو

نینار سەروەر دەزانم لەوانەیەی تۆش تووشی ئەو شتە هاتبیت، یانیش لەوانەیە یەکێکی نزیکت تووشی ئەمە بووبێ، باس لە “جیابوونەوە دەکەم”، وردتر لە حاڵەتی دوای جیابوونەوە، ئایا چۆن ئەو کەسە لەیادبکەیت کە بێ هیچ هۆیەکی مەنتیقی جێت دەهێڵێت و لەیادت دەکات؟ زۆر خەڵک بۆ ماوەیەکی زۆر لە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدا دەبن، بەڵام لەپڕێک یەکێکیان گێڕی دەگۆڕێت وهەندێک …

عاشق بووین، داماننا بوو قەناعەتی حاکمی بگۆڕین!

لێتان ناشارمەوە، کە ئەمن و دەست بەخەنە عاشقی یەک بووین و هێشتانەکە هێلانەمان درووست نەکرد بوو، دنیامان زۆر بەجوانی دەبینی، ئەوە وای لێ کردبووین داهاتوومان لەسەر بنەمای “عەشق” بنیات بنێین، نەوەك “ماددە ” ڕامان وا بوو کە نەك هەر دەبی ژیانمان لەسەر خۆشەویستی و ڕێزگرتن، و وەفا بی، بگرە هیچ نەش دەچووینە بن باری بنەما …

بۆیە من ناوم نا هاوسەرگیری تەلەفزیۆنی!

بۆچی زۆرینەی هاوسەرەکان لە سەرەتای پرۆسەکەدا توشی کێشە و سارد بوونەوە دەبنەوە ؟ ئایا ئێوە خەڵەتێنراون ؟ گرفتەکە لە کوێ دایە ؟ کچەکە بە دیار درامایەکی تورکیەوە خەیاڵی ڕۆیشتووە ولەواقیع دابڕاوە، پاڵەوانی دراماکە کوڕێکی جوان و ڕۆمانسیە و هەمیشە خۆشەویستەکەی یان هاوسەرەکەی بە “گیانەکەم و دڵەکەم و هەناسەکەم و ئازیزەکەم و مانگەکەم ” بانگ دەکات،  …

ئەم ئامۆژگاریيانە وەکو ئەڵقە بخەنە گوێتان

نینار سەروەر ئەوانەی لە پەیوەندی خۆشەویستیدان جاروبار شەڕ و عاجزبوونێک لەنێوانیان هەر ڕوودەدات بێ‌ گومان، ئەگەر پەیوەندییەکەشیان ماوەیەکی باشی خایاندووە، بەڵام هیچ شەڕ و تووڕەبوونیان نەبووە ئەوا بادڵ  خۆش نەبن، چونکە ئەمە نیشانەی ساردوسڕییە.    شەڕتان دەبێت یان نا ئەمە بابەتەكەی ئێمە نیە ، بەڵکو دەمانەوێت بڵێین کە ئەو کەسەی دەمەقاڵێ و کێشەت لەگەڵی دەبێت …

نیشتمانێتی بەواتای چی دێت؟

كنێر عەبدوڵڵا ئینتمابوون بۆ نیشتمان گرنگترین ئەو بەها مرۆییانه‌ن كە به‌ پله‌ی یه‌که‌م دەبێت دامەزراوە پەروەردەییەكان بەتەنگ دروستبوون و گەشەكردنییەوە بن‌؛  له‌ڕێ داڕشتنی  پلانه‌وه‌‌، به‌شێوه‌یه‌ک نه‌وه‌کان بتوانن لێی سوودمه‌ند بن،  ئیدی ئه‌و مرۆڤانه‌ سه‌ربه‌خۆ یان سه‌ر به‌هه‌ر حزبێک بن ، گرنگ هاوڵاتی ئه‌و  ووڵاته‌ بن،  جگە له‌ گرنگی راگه‌یاندن و خێزانەكان كە پێویستە رۆڵ بگێڕن …

لێبوردە بە وبزانە سوودەکانى بۆ تۆ چیە؟

لاڤە کوردە چەند هۆکارێک زۆر گرنگە بۆ ئەوەی کەسێک بیت کە هەموو کات ببەخشیت و هەندێک شت هەیە لەبیریان بکەیت. بەخشین یاخود لێبوردن بەو واتایە نایەت کە چی هەبوە دڵخۆشت بکات یاخود باش بوبێت، بەڵکو بەخشین هەموو کات گرنگە و تایبەتمەندی خۆی هەیە، کاتێک بە کەسێک ئەوترێت زۆر لێبوردەیە ئەوا کەسایەتییەکی جوانی بۆ خۆی خوڵقاندوە، …

ئەو کاتەی سروود بۆ ئاشتی دەڵێیت

کنێر عه‌بدوڵڵا هه‌مووان وشه‌ی ئاشتیمان بیستووە، به‌تایبه‌ت له‌ سه‌روبه‌ندی بیستنی هه‌واڵی ڕووداوه‌کانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌نێوان زۆرێک له‌ وڵاتان و میلله‌تاندا، یان زۆرجار له‌ زمانی سه‌رکرده‌ و سیاسییه‌کانه‌وه‌ له‌ کاتی ململانێ و ناکۆکییه‌کاندا ئەو وشەیە دەبیستن، یاخود کاتێک قسه‌ له‌سه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌کانی ئاشتی ده‌کرێت، له‌و کاتانه‌دا جیهان سروود بۆئاشتیی ‌ده‌ڵێت، وه‌ک مانایه‌کی بڵند و ‌به‌رز لە واتاکانی …

خۆشەویستی بە واتا مرۆییەکەی بناسە!

کنێر عه‌بدولڵا خۆشه‌ویستی، ماناگه‌لێک ده‌به‌خشێ و به‌پێی جۆری په‌یوه‌ندییه‌که‌، جیاوازی به‌خۆوه‌ ده‌بینێ که‌ ده‌شێت جۆره‌که‌ی خۆشه‌ویستی مرۆڤ بێت بۆ گه‌ل، نیشتمان، وڵات یان پله‌ یه‌که‌کانی خزمایه‌تی، یاخود بۆ هاوڕێ، خۆشه‌ویست و هاوسه‌ر بێت. به‌ دیوێکی تردا بناغه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کی مرۆیی، هه‌موو تازه‌گه‌ری و بوونێک، هه‌موو داهێنان و گه‌شه‌کردنه‌کان، له‌ بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌گ وڕیشه‌ی بۆ چه‌مکی خۆشه‌ویستی …

کێ لەسەروو مرۆڤەوەیە؟

کنێر عەبدوڵا مرۆڤەکان کێن و بەکێ دەوترێت مرۆڤ؟ ئایا مرۆڤەکان دروستکەری ناسنامەی خۆیانن یان کەسێکی تر دروستکەرێتی؟ خاوەنی دید و کەسایەتی خۆیانن یان ئەویدی؟ بڕیاردەرن یان بڕیاربۆدراو؟ ئاڕاستەکەرن یان ئاڕاستەبۆکراو؟ سەربەستن یان بەڕێوەبراو؟ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە لە مێژووی کەسێکەوە بۆ ئەویدی دەگۆڕێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تێڕوانینێک بەدیدەکرێت لەوەی کەمینەن ئەو مرۆڤانەی دەتوانرێت بە مرۆڤ ناوزەند …