ڕوویەکی تەواو جیاوازی خۆپیشاندانەکان ببينن!!!

پۆڵا رەئوف هەرچییەک ڕوودەدات دەبێت هەمووان ئەوەمان لە یاد بێت کە گرنگترین و بەنرخترین شت مرۆڤ بوون وبەهاکانمانە، ئەوانەی کە بۆ ئازادی ونان تێدەکۆشن نابێت بایەخ ونرخی بەهاکانیان لەیاد بکەن، میکاڤیللی یەکێ لە خراپترین قسەکانی ئەوەبوو کە ( ئامانج دەبێتە پاساو بۆ هۆکارەکان و تەبریری دەکات)  یەکێ لە هۆکارەکانی تێکچوونی ئەم هەسارەیەی ئێمەش هەرئەم جۆرە …

مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی دەفڕێندرێن

ئەمڕۆ ١-١٢-٢٠١٦ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند کە شەش مامۆستای ناڕازی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون. هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئاسایش لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی دەست بە خۆپیشاندان بکەنەوە و هاوڵاتییانی مەدەنیش لە خۆپیشداندانەکەدا بەشداربن. سەرەڕای دەستگیرکردنی مامۆستاییانیش لەو سنورە، هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنی خۆپیشداندانی مامۆستایان بڵاوەی پێکراوە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو هیزەی …

 لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلی مامۆستایانی ناڕازی دەسوتێنرێت

 ئۆتۆمبێلی دوو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی و ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکانی شاری سلێمانی لەبەردەم ماڵەکانی خۆیان سووتێنران. بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٧-١١-٢٠١٦ ئۆتۆمبێلی هەریەک لە ئاوات حەسەن و گوڵاڵە سدیق سوتێنراون و ناوبراون ڕایانگەیاند تا دۆزینەوەی تاوانبارەکان دەسەڵات تۆمەتبارە.    ئەمشەو ئاوات حەسەن لە پێگەی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاندە کە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی کوردسات لە شاری …

شانۆگەری ” شەمشەمە کوێرە” پێشکەش دەکرێت  و مۆڵەتی ١٠ رۆژ دەدرێتە حکومەت

خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ: ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢-١١-٢٠١٦ جارێکی تری مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی دەستییان کردەوە بە خۆپیشاندان و جەختییان لەسەر بەردەوام بوونی بایکۆت کردەوە. لە کاتژمێری ٩ ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کۆوبوونەوە و، دواتر بەرەو  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی یاداشتێک پێشکەش بە حکومەت بکەن و …

مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندان دەکەن و مامۆستایانی کەرکووک داواکارن ڕاژەکەیان بخرێتە سەر بەغدا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠-١١-٢٠١٦ دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتن و، سیستەمی پاشکەوتکردنی مووچە و گێڕانەوەی بڕی پاشکەوتی مووچەکانییان خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی زانکۆ هەمان داواکاری و درووشمی دوێنێی مامۆستایانی ناڕازی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئێدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بوو، …

بە وێنە: خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی

ئەمڕۆ ١٩-١١-٢٠١٦ مامۆستایان و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی جارێکیتر رژانەوە سەر شەقامەکان و دروشمی ئەمجارەشیان بەردەوامی بایکۆت و نەچوونەوە نێو هۆڵەکانی خوێندنبوو. خۆپیشاندانەکەش لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئەنجامدراو جگە لە مامۆستایانی قوتابخانەکان، مامۆستایانی زانکۆ، فەرمانبەران و هاوڵاتییانی چین و توێژە جیاوازەکان بەشدارییان تێداکرد. وابڕیاریشە خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایان لە چەند رۆژی داهاتووشدا بەردەوامی هەبێت و …

‌کەیسی مامۆستایانی ناڕازی دەچێتە دادگا

ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی لە بەردەم پەرەوەدەی سلێمانی  جارێکی دی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.  بڕیارە مامۆستایانی ناڕازی بە رێپیوان بچنە بەردەم  دادگای کارگێڕی سلێمانی و داوای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێمی وکوردستان تۆماربکەن و، کەیسی مامۆستایان بجوڵێنن لە بەردەم داواکاری گشی  و لەهەمان کاتیشدا سوورن لەسەر ئەوەی تاکو داواکانییان جێ بەجێ نەکرێت بایکۆت ناشکێنن و ناگەرێنەوە هۆڵەکانی …

مامۆستایانی ناڕازی داوا دەکەن شکۆ بۆ مامۆستایان بگەڕێندرێتەوە

پاش ئەوەی بە مەبەسەتی دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ گەڕانەوەی مامۆستایانی ناڕازی چەند هەوڵێک درا، مامۆستایان هێشتا بەردەوامن لە بایکۆت و دەڵێن ئەو هەوڵانە شکۆی ئەوانی لەکەدار کردووە. ئەمڕۆ ١-١١-٢٠١٦ مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی جارێکیتر رژانەوە سەر شەقامەکان و دروشمی ئەم جارەشیان بەردەوامی بایکۆت و گەڕانەوەی شکۆی مامۆستایان و هەڵوەشاندنەوەی سیتمی خوێندنبوو. لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان …

مامۆستایان بێ ئەوەی بەڵێن وەربگرن ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکەیان کۆتایی پێهێنا

  مامۆستايان و ده‌سته‌كانى ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵك, بێئه‌وه‌ى به‌ڵێنێكى ئه‌وتۆ وه‌ربگرن, ناڕه‌زايه‌تيه‌ فراوانه‌كه‌يان كۆتايى پێهێنا و ئێستا ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتيانيش چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوى داهاتوى رێكخه‌رانى خۆپيشاندانه‌كانن. ‌پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئيداره‌كانى راپه‌ڕين و گه‌رميان  رۆژێكى پڕ له‌ خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تيان به‌ڕێكرد, وه‌ك ئاماده‌كارانى چالاكيه‌ جه‌ماوه‌ره‌يه‌كان ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕاى فراوانێتى ناڕه‌زايه‌كان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ بێ خوێن رشتن كۆتايى پێهات …

لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدرا

ئەمڕۆش بۆ جارێکیتر لایەنگرانی رەوتی سەدر بە مەبەستی داواکردنی چاکسازی لەپەیکەری حکومەتدا رژنە سەر شەقامەکان و بێ گوێدانە بەرزی پلەکانی گەرما وەک هەموو رۆژانی هەینییەک خۆپیشاندانی ملیۆنییان ئەنجامدا. سەدان هاوڵاتی  لە گۆرەپنی تەحریری  شاری بەغداد کۆبوونەوە و  خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داواکاریی سەرەکیشیان  چاکسازی و دامەزراندنی حکومەتێکی تەکنۆکرات و چارەسەرکردنی کێشەی گەندەڵی بوو و دەستگیرکردنی گەندەڵ و …