چی دەبوو ئەگەر ئەوان لە جێگەی ئێمە بوونایە؟

 عەبدوڵڵا عومەری، یەکێکە لەو هاوڵاتییە ئاوارانەی لە سوریاوە بەرەو ئەڵمانیا بەرێکەوتوون بۆ ئەوەی بتوانن دوور لە جەنگ ژیانێکی ئاسایی دەست پێ بکەن. وەکو هەر ئاوارەیەک عومەری تووشی ناخۆشی و دەردەسەری زۆر دەبێت و هەست بەو ستەمە دەکات کە بەهۆی جەنگەوە تووشی هەزارانی وەکو ئەو دێت، بەڵام وادیارە عومەری خاوەن بەهرەیەکی تایبەتە و نیگارکێشە، هەر بۆیە …

دامەزرێنەری ئاژانسی هه‌واڵی ئەعماقی سه‌ربه‌ رێكخراوی داعش کوژرا

یەڵڵا-هەولێر دوێنی چوارشەممە ٣١-٥-٢٠١٧ ڕەیان مەشعەل دامه‌زرێنه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئەعماقی سه‌ربه‌ رێكخراوی داعش لە هێرشێکی هاوپەیمانان بۆ سەر شاری مەیادین لە نزیک سنووری سوریا- عێراق کوژرا. بەگوێرەی زۆربەی ئەو پێگانەی فەیسبوک کە سەر بە چالاکوانانی سوریان، مەشعەل خۆی و کچەکەی لە هێرشی هاوپەیمانان بۆ پارێزگاری دێر ئەلزور کوژراون، لەهەمان کاتدا برای ڕەیان مەشعەل لە یەکێک …

شەڕڤانە بەریتانییەکەی رەقە خۆی کوشتووە بۆ ئەوەی بەدیلی نەکەوێتە دەستی داعش

گەنجێکی بەریتانی کە وەک خۆبەخش لە سوریا دژی داعش دەجەنگا بە دەستی خۆی خۆی دەکوژێت بۆ ئەوەی وەک  دیلی جەنگ نەکەوێتە دەستی ئەو رێکخراوە. رایان لوک، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵە  و خەڵکی شاری چێچستەری  باکوری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرایە،  رۆژی ٢٠ی دیسەمبەری ٢٠١٦ لە شەڕێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەقە کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی کەوتە دەست چەکدارانی …

دەقی نامەی منداڵێکی ئەمەریکی  بۆ باراک ئۆباما

“ئەزیزم سەرۆک ئۆباما…ئایا ئەو منداڵەت لە یادە کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە سوریا ڕزگاری کرد؟ دەکرێت ئەو منداڵە بهێنیتە ماڵی ئێمە؟” . ئەمە بەشێکە لەو نامەیەی کە منداڵێکی ئەمەریکی بۆ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای ناردووە، ئەم نامەیە لەم چەند ڕۆژە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بەخێرایی بڵاو بۆوە و بووە جێگای سەرسامی هاوڵاتیانی ئەمەریکا، بەتایبەتی دوای ئەوەی …

نەتەوە یەکگرتووەکان: رێکخراوی داعش بەردەوامە لە کوشتنی یەزیدییەکان

  AFP/ يەڵلا   لیژنەی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکرایکرد کە رێکخراوی داعش بەردەوامە لە کوشتن و لەناوبردنی هاوڵاتیانی کوردی یەزیدی لە عێراق و سوریا. پاولۆ بینێرۆ لە بەیانێکدا گوتی ” پێویستە لیژنەی ئاسایشی نێودەوڵەتی دۆسییەی یەزیدییەکان بگوازێتەوە بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی تاوان و رێو شوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی گیانی ئەو …

خۆشییەک کە وەسف ناکرێت: ئەو چرکەساتەی کە ژنانی سوریا پەچەکانیان فڕێدەدەن

چەند دیمەنێکی خۆشحاڵیی ژنانی سوریا کە هەرگیز بە ووشە وەسفناکرێت کاتێک دەگەنە بازگەکانی پشکنینی ناوچەی تەل ئەبیەز لە باکوری سوریا کە لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە پارێزگاری لێدەکرێت و پەچەکانیا فڕێدەدەن کە رێکخراوی داعش بە زۆر سەپاندبووی بەسەریاندا ئەمە ڤیدیۆیەکە کە پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەستی کەوتووە کاتێک  ژنانی سوریا دەگەنە بازگەکانی پشکنین کە لە …

مانگی رەمەزان دەستی پێکرد و گوزەرانی هەندێک خێزانی عێراقیی و سوریش لە رەوشێکی خراپدایە

AFP/ يلا رۆژی دووشەمە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ئاسیایی و ئەفریقیدا، بێگومان رەمەزانی ئەمساڵیش هاوکاتە لەگەڵ دۆخی سەخت و ناهەمواری وڵاتانی عێراق و سوریا. لە ئوردونیش سەرەتای مانگی رەمەزان بە کوشتنی پێنج ئەندامی دەزگای هەواڵگری لە هێرشێکی تیرۆریستیدا کە نوسینگەکانیانی کردە ئامانج لە باکوری پایتەختی عەمان دەستی …

بە تۆمەتی دەست درێژی کردنە سەر منداڵانی ئاوارەی سووریا  ١٠٨ ساڵ زیندانی بە سەر تورکێک سەپێنرا

  رۆژی شەممە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا رایانگەیاند کە دادگایەکی تورکی زیندانی ١٠٨ ساڵیان سەپاند  بەسەر پیاوێک کە لەکەمپێکی ئاوارەکانی سوریا کاری دەکرد، بەتۆمەتی دەست درێژی کردنی سێکسی بۆ سەر ٨ منداڵی ئاوارەی سوریا. ناوبراو بەرپرسی یەکێک لە ئاودەسەکانی کەمپی نەسیب بووە  کە نزیکە لە سنووری سوریاوە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵەکانی دۆغانی تورکی ئەم پیاوە تۆمەتبارە بەدەست …

سەد ساڵ بەسەر رێککەوتننامەی سایکس بیکۆدا تێپەڕی

سلام زيدان – يڵڵا / بغداد ئەمڕۆ سەد ساڵ بەسەر ریککەوتننامەی سایکس بیکۆدا تێپەڕ دەبێت کە لە ساڵی ١٩١٦ لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا بە مەبەستی دابەشکردنی وڵاتە عەرەبییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی ئیمزاکرا و سنوری ئیداری لە نێوان ئەو وڵاتانە دیاریکرا و تا ئێستاش ئەو سنورانە بەردەوامە. لە رێککەوتنەکەدا فەڕەنسا بووە خاوەنی سوریا و …