بزانە ڕۆڵگێڕان لەفیلمەكان چی پێ‌ كردوون!!

هانا عبدالقادر کریس هێمسفۆرت، Thor کەم ئەکتەرهەن کە هێندەی (کریس هێمسفۆرت ) توانیبێتی گۆڕانگاری گەورە لە خۆیدا بکات لەپێناو فیلمەکەیدا، بۆ یەکەم فیلمی Thorئەم ئەکتەرە هەستا بە راهێنانێکی چری لەشجوانی و وەرزشی بۆ دروستکردنی لەشێکی ماسولکەیی، ئەو لە ماوەیەکی کەمدا 10 کیلۆی زیادکرد و گەیشتە ئەو ئاستەی کە پێویست بوو بۆ رۆڵگێڕانەکەی. کریستیان بەیل، The …

ئەستەمە بیانناسیتەوە!

هانا عبدالقادر ماکیاژ ودەستکاری هونەریی ڕووخسار لە ناو سینەمادا زۆر باوە،  بەڵام هەندێک لەو کارە هونەرییانە بە جۆرێکن کە دەم وچاوە ڕاستییەكە ناناسرێتەوە، دڵنیابە تۆش زەحمەت دەتوانیت هەموو ئەودەم وچاوە ناسراوانەی هولیوود بناسیتەوە ئەگەر بەم شێوەیە دانەنرێن هەردوو وێنەكە! رالف فیەنس وەکو لۆرد ڤۆلدەرمۆرت (Harry Potter) نەوامی گرۆسمان وەکو پیپەر (لە زنجیرە ترسی ئەمەریکی) مێریل …

چیرۆكی كچی كافرۆش لەم فیلمەوە ببینە

ئاشتی تەیمور فیلمی سینەمایی کچی کافرۆش بە بەشداری هونەرمەندانی ناوداری کوردستان بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتنی تابلۆی کیژی کافرۆش کە بە مۆنالیزای کورد ناسراوە بەرهەم هێندراوە، ئەم فیلمە یەکەمین فیلمی مێژوویی کوردیە کە باس لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە دەکات. چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە کچێکی کورد لە سەدەی بیستەمی ڕابردوو دەکات، ئەو کاتەی کە بەریتانیا کوردستانی داگیرکردبوو، …

چی لەبارەی ئەم فیلمەوە دەزانیت؟

 ئاشتى تيمور فیلمی پێشمەرگە فیلمێکی دیکۆمێنتاریە، باس لە قارەمانێتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش، دەرهێنەری ئەم فیلمە دەڵێت ئەم فیلمە ديکۆمێنتاریەیان سەبارەت بە پێشمەرگە وەکو رێزگرتنێک لە خەباتی پێشمەرگە بەرهەم هێناوە. ستافی ئەم فیلمە، فیلمەکەیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک سنورەکانی شەنگال، لەو کاتەی داعش کۆنتڕۆڵیان کردبوو تۆمارکردووە، …

ئەو فیلمەی پێویستە هەموو ژنێک سەیری بکات

  پۆڵا ڕەئوف لەژێر خۆری تۆسکانا، یەکێکە لەو فیلمانەی کە پێویستە هەموو ژنێک سەیری بکات، فیلمەکە لە کتێبیک وەرگیراوە ویاداشتی خانمە نووسەری ئەمەریکی فرانسیس مایزە وپاڵەوانی فیلمەکە کە خۆشی ناوی فرانسیسە خانمێکی نووسەر و ڕەخنەگرە  و( دایان لاین) ڕۆڵەکەی بینووە. سەرەتا زۆر ڕوون نییە بۆ من و تۆی بینەر کە بۆچی فرانسیس لە مێردەکەی جیادەبێتەوە،  …

زاگرۆس لە دوو فێستیڤاڵدا سێ خەڵاتی بەدەستهێناوە

یەکەم فیلمی درێژ و نوێترین فیلمی سینەمایی سەهیم عومەر خەلیفە، سینەماکاری کورد بەناوی “زاگرۆس”، لە دووەم بەشدارییكردنی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا، دوو خەڵاتی گرنگی بەدەستهێنا. ئەم بەرهەمە سینەماییە، لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاڕەس بەشداربوو و خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لەلایەن لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە، پێبەخشرا.  جگە لە دەرهێنەری …

ئامۆژگاریت ئەکەم بەتەنیا سەیری مەکە

بینایى شۆرش کات درەنگی کردووەو دونیا وا تاریک دەبێت (جانیس) دەیەوێت بخەوێت بەڵام گوێی لە دەنگێک دەبێت بۆیە دەڕواتە ژوورەکەی تر ئەو ژوورەی کە ئاگادارکراوەتەوە نابێت بچێتە ناوی تا بزانێت ئەو دەنگە چییە ،وکە دەچێتە ژوورەکە دەرگایەک دەکاتەوەو بوکەڵەیەکی سەیر دەبینێت و زۆر دەترسێت بۆیە دەرگاکە دادەخات و تەماشای کەلوپەلی ژوورەکە دەکات، بەڵام کتوپڕ بوکەڵەکە …

ئەگەر خوێنكاری، سەیری ئەم شەش فیلمە بكە

ئا:داهات زرار کەسایەتی و بییری قوتابی تەنها لەڕێی وانەو فێربوون لە قوتابخانەدا پێش ناکەوێت، بەڵکو پێویستە حەزو ئارەزوویان هەبێت بۆ فێربوون، هەندێک جار پێوێستیمان بە تەکنیکە نوێیەکان دەبێت بۆ هاندانی زانست و فێرکاری و ئیلهامی قوتابیان. ڕەنگە قوتابیان لە چیڕۆکی کەسایەتیە سەرکەوتوو، و مرۆڤە گەورەکانەوە ئيلهام وبیرۆكەیان بۆ بیت، بەڵام لە ئێستادا هەندێک ڕێی کاریگەرترو …

بە سەیرکردنی فیلم چارەسەری خۆت بكە.

ئا: ئەوین کەمال زۆربەمان فیلم بۆ کاتی دەست بەتاڵی و پشووەکان هەڵدەگرین، واتە هەندێكمان فیلم وەکو شتێکی جدی سەیردەکەین کە پەیوەندی هەبێت بە خودی خۆمان و بتوانین لەڕووی دەروونیەوە سوودی لێ ببینین، بەڵام ئەگەر بزانیت کە دەمێکە شارەزایانی دەروونناسی سەیرکردنی هەندێک فیلم وەکو چارەسەربەکاردێنن بەلاتەوە چۆن دەبێت؟ چارەسەرکردن لەڕێگەی فیلم، دەستەواژەیەکە لەساڵ ١٩٩٠ وە بەکارهاتووە …

(فیستڤاڵی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ فیلم) دەستپێدەکات.

ئا:رەنجدەر رزگار “لە 46 فیلمی فیستڤاڵ، 35 فیلم لە پێشبڕکێ دائەبن” ئامادەکارییەکان بۆ (فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ فیلم) لەهەموو بەشەکانی بەڕێوەبردنی فیستڤاڵ کۆتایی هات ،و بڕیاریشە لەرۆژانی 26 تا 30 ئەم مانگە لە هۆڵەکانی (ئیمپایەر سینەما)ی هەولێری پایتەخت بەڕێوە بچێت. لەچوارچێوەی ئەو ئامادەکارییانەی کە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لەرێگەی بەش و لیژنەی جیاجیاوە بۆ …