چوار هۆکار بزانە بۆ گوێ نەدان بە ڕای خەڵک بەرامبەر بە تۆ

هانا عبدالقادر کێشەی زۆربەمان ئەوەیە ژیانمان بە گوێرەی قسە و لێکدانەوەی خەڵکی دیکە بەڕێ دەکەین، نەوەک ئەوەی خۆمان دەمانەوێت، هەربۆیە زۆربەمان ڕەنگە ناڕازی و دڵگران بین بەم جۆرە ژیان كردنە، زۆرجاریش وای لێ دێت کە خەڵک بە ناوی ئامۆژگاری و یارمەتیدان، دەست لە ژیانمان وەربدەن. ئەمانە چەند هۆكارگەلێكن كە هانت دەدەن گوێ‌ بەڕای خەڵكی نەدەیت …

لە ساڵی نوێدا چۆن پابەندی ئامانجەكانت دەبیت؟

هانا عبدالقادر ئەگەر پلانت داناوە بۆ بەدەستهێنانی  چەند ئامانجێك لە ساڵی نوێدا، ئەوە پێویست دەکات کۆمەڵێک ستراتیژت هەبێت تاوەکو لەسەر رێڕەوی خۆت بیت و ساڵەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەیت. خوو دروست بکە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێک، پێویست دەکات کۆمەڵێك شت بکەیت بە خووی خۆت، بۆ نموونە، ئەگەر دەتەوێت فێری ژەنینی گیتار بیت، پێویست دەکات رۆژانە یان …

ماریا ئازاد: بەهرەكانتان مەشارنەوە جیهان پێویستی بەتواناكانتانە

داستان محمد جێگەی دڵخۆشییە کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەنجانی کورد زیاتر بەشێوەیەکی تەندروستانە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنن و لە ناو گەنجانیشدا چەندین کچی خاوەن بەهرە هەن کە پەرە بە خەون و ئامانجەکانیان  دەدەن. ماریا ئازاد كچە گەنجێکی شاری سلێمانییە  و  قوتابی بەشی IT   زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە ، ئەو لەگەڵ خوێندنەکەیدا پەڕەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام کردوەتەوە …

بۆچی ئیتر كاتی ئەوەیە كاری خۆت هەبێت؟

هانا عبدالقادر یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی خەڵک لە سەركارێك  بۆ ماوەیەكی  دوور و درێژ کە بە دڵیان نییە پارەیە، ئەوان قوربانی سەرکەوتنەکانی خۆیانن، بەهۆی ئەو موچە باشەی لە ماوەی ساڵانی کارکردن پەیدای دەکەن، خۆیان لەسەر شێوازێكی دیاری كراو لە ژیان ڕاهێناوە، بۆ نمونە خۆیان خستووەتە ژێرهەندێک قەرزی خانووبەرەوە، ئۆتۆمبێلێکی جوان و گەشتی گرانبەهاوە، دەست بەردار …

لە ساڵی نوێدا چی بکەین؟

شکار رەزا ساڵی 2017 کۆتایی هات و بە هاتنی ساڵی 2018 لاپەرەیەکی نوێ لە ژیانمان دەستی پێکرد، زۆرێک لە ئێمە لە سەرەتای ساڵەوە چەند ئامانجێک دیاری دەکەین و بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین، لەم بابەتەدا باس لەو چالاکیانە دەکەین کە وا دەکات ساڵێکی سەرکەوتوو و پر دەسکەوتمان هەبێت: 1- کات بەسەر بردن …

لە ساڵی نوێدا لاپەڕەیەکی نوێ مەکەوە!

پۆڵا ڕەئوف دەزانم هەموو جارێک کە ساڵێک تەواودەبێت و دەچینە ناو ساڵێکی نوێوە کۆمەڵێک پلان دادەرێژین و بڕیاڕدەدەین لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەینەوە، بەڵام زۆربەی شتەکانمان بەئەنجام ناگەن، تاوەکو پلانەکانت لە ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامیان هەبێت ئەم چەند هەنگاوە بکە ڕاستی: خۆت بەکەم مەزانە چیتر خۆت بە کەس بەراورد مەکە و مەڵێ من کەسێکی شكست خواردوو وبێ هێزم، …

بنەماکانى مامەڵەکردن لەگەڵ دەوروبەر

مێرکو سامان محمد                                                                                                   سەرەتا بە ووتەیەکى ( جۆزیف ئەدیسۆن ) دەست پێ دەکەین دەڵێت “ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتن بەدەست بێنیت لە ژیانتدا، کۆشش هاوڕێى دڵسۆزت بێت، و ئەزموونەکانت راویژکارت بێ” چۆن سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت لە ژیانى کۆمەلایەتى و پیشەیى و ئامانجەکانت لە نێوانیاندا بەدێ دەهێنى ؟ ئایا بۆ سەرکەوتن یاسا و ڕێسا هەیە هەنگاوى بۆ …

چۆن بە خەونەکانی ژیانمان بگەین؟

یوسف عەبدولڵا زۆربەمان دەزانین کە “هیوا” هێزی ژیانە، بەڵام هیوا بە چی ؟ بێ گومان وەڵامی ئەو پرسیارە کەمێک کاتی دەوێت بیری لێ بکەینەوە، بەڵام هیوا لە ژیانی هەریەکێکمان بە گشتی بەندە بە ئامانجەکانمانەوە، زۆربەمان نازانین خەونمان چییە؟ ڕەنگە بزانین بەڵام پێی ناگەین، بۆیە ئەم چەند خاڵەی باسی دەکەین یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بە خەونەکانی ژیانت …

شکستى ئارام لەئەشق، لەدایک بوونى بەهرەیەک وسى بەرگى کتێب

من “ئارام ئازاد” لەدایک بووی ٢٦/٢/١٩٩٥ شاری سلێمانیم، ئێستا نیشتەجێی شاری کەرکووکم، ئەو بەهرەییەی هەمە دەڕبرینی هەستە، ئەوهەستەی کەدڵ،ودەروون پڕدەکات. پێم وایە دەتوانم ئازارەکان ببینم وبخوێنمەوە،بنووسمەوە ، هیچ کەس سەرپەرشتی نەکردم جگە لەهەوڵدانی خۆم ، بەربەستیشم بۆ دروست بوو، ڕەخنەکانم قبوڵ کرد وخۆم پێ کامڵ کرد، ئەوەی بۆکەوتن وسەرنەکەوتنی من بوو، خستمە ژێر پێیەکانم،تاوەکو زیاتر …

وەک ژنێک گرنگە ئەم چەند وانەیە پەیڕەو بکەیت

ئا: ئەوین کەمال هەندێک وانە هەن کە پێویستە هەموو کەسێک لەژیانی خۆی پەیڕەویان بکات، ئەگەر تۆ ئەم پێنج وانەیە لە ژیانت پەیڕەوبکەیت دڵنیابە هیچ کات دڵت تەنگ نابێت: 1- پێناسەی خەڵک بۆ کەسایتیت ڕاست نییە: لەوانەیە کاتێکی زۆرت کوشتبیت بۆ ئەوەی ڕاو و بۆچوونی خەڵک بزانیت لەسەرخۆت و هەوڵی ڕازی کردنیانت دابێت بەوەی شتێک نەکەیت …