داوایی هاوسەرگییریت لێكراوە؟ ئەمانە لەبەر چاو بگرە!

ڕێناس شابان كچێكی هاوڕێم داواكاری هاتبوو، خه‌ریك بوو پرۆسەكە به‌ره‌و كۆتاییه‌كانی ده‌ڕۆیشت،  داوای له‌ من كرد یارمه‌تی بده‌م، هاته‌ ماڵمان، وتی : ئه‌و كوڕه‌ باری دارایی مامناوه‌نده‌، بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه ده‌توانێت خانوویه‌كی كرێ دابین بكات، له‌گه‌ڵ 21 مسقاڵ ئاڵتوون وه‌كو ماره‌یی،  به‌ڵام من داوای ئاڵتوونی زیاتر ئه‌كه‌م، ئه‌زانی بۆ؟ چونكه‌ هه‌موو كچانی خێزانه‌كه‌ی ئێمه‌ 100 مسقاڵ …

نایەڵێت منداڵەکەم ببینم!

کنێر عه‌بدوڵڵا له‌ قۆناغی هاوسه‌رگیردیدا هه‌روه‌ک چۆن مافی بڕیاردان بۆ له‌دایکبوونی منداڵ له‌ نێوان هاوسه‌ره‌کاندا مافی دوولایه‌نه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ش په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ به‌پێی قۆناغه‌ جیاجیاکانی ته‌مه‌نی منداله‌که‌ ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی دوولایه‌نه‌یه‌، به‌ ئامانجی نه‌وه‌ خستنه‌وه‌یه‌کی دروست و ته‌ندروست، به‌ڵام کێشه‌که له‌کاتی جیابونه‌وه‌ی دایک و باوکه‌که‌دا روو ده‌دات کاتێک منداڵ  له‌ نێو خیزاندا بوونی ده‌بێت. “نایه‌ڵێت …

ئامادەی وتووێژ نییە!

کنێر عه‌بدوڵڵا ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌گه‌رچی زۆر جار ئارام به‌خشه‌ و ژینگه‌یه‌کی خۆشی جێگیربوونه‌؛ به‌ڵام هه‌ندێ جاریش پێچه‌وانه‌یه‌ و هاوسه‌ره‌کان تووشی بێزاری و ناڕه‌زایی ده‌بن. ئه‌وه‌یش کاتێک خاڵه‌ جیاوازه‌کان ده‌رده‌که‌ون و زه‌ق ده‌کرێنه‌وه‌ و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان فه‌رامۆش ده‌کرێن و کاڵ ده‌کرێنه‌وه‌؛ بۆیه‌ بۆ پاراستنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی هاوسه‌رگیری، گفتوگۆکردنی راشکاوانه‌ و راستگۆیانه‌ی ژن و مێرد ئامرازێکی …

جیابونەوه‌ وەک چارەسەر!

کنێر عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ک چۆن په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌زامه‌ندی و یه‌کترقبوڵکردن و یه‌کترناسین و خۆشه‌ویستی بونیاد ده‌نرێ، پرۆسه‌ی جیابونه‌وه‌ش گه‌ر هه‌ر هۆکارێکی له‌پشته‌وه‌ بێت په‌یوه‌ندییه‌که‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماکانی هاوسه‌رگیری به‌ڕێوه‌ بچێت. جیابونه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی ڕِێ پێدراوه‌ له‌ ڕووی ئاینی و شه‌رعی و یاساییه‌وه‌، له‌ هه‌مووی گرنگتر ده‌روازه‌یه‌کی مرۆییه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان …

درۆم له‌گه‌ڵ ده‌کات !

کنێر عه‌بدوڵڵا راستگۆیی کۆڵه‌که‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی لێکتێگه‌یشتن و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کانه‌، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ژن و مێرددا له‌پێش و پاش پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری؛ بۆیه‌له‌ده‌ستدانی ئه‌م کۆڵه‌که‌یه‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدییه‌بۆ سه‌ر ژیانی هاوسه‌ر‌گیری و نزیک بێت یان دوور کاریگه‌ری خراپ جێ ده‌هێڵێت. ” درۆم له‌گه‌ڵ ده‌کات !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌لة‌ئه‌نجامی ناڕاستگۆیی مێرده‌که‌ی بێزارو نائارام بووه‌و ژیانێکی هاوسه‌رگیری پڕ دڵه‌ڕاوکێ به‌سه‌ر …

بەزۆر بەشووم دەدات !

کنێر عه‌بدوڵڵا هاوسه‌رگیری له‌ ژیانی مرۆڤدا یه‌کێکه‌ له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیارانه‌ی ئاره‌زوو و ویست و ره‌زامه‌ندی دوولایه‌نه‌ی پێویسته‌؛ چونکه‌ ده‌ستتێوه‌ردان و فشارخستنه‌ سه‌ر هه‌رلایه‌ک ده‌بێته‌ مایه‌ی ئاڵۆزی و سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی خێزانی و مرۆیی جۆراوجۆر. ” به‌زۆر به‌شووم ده‌دات !” ده‌ربڕینی خوشکێکه‌ به‌رامبه‌ر به‌ براکه‌ی؛ چونکه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا و بۆ گه‌یشتن به‌و کچه‌ی حه‌زی لێکردووه‌، …

هەست بە پێواریی دەکەم !

کنێر عه‌بدوڵڵا هاوڕێیه‌‌تی راسته‌قینه‌و گه‌رموگوڕ به‌ گه‌لێک قۆناغی جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت له‌وانه‌؛  دوای پێکهێنانی خێزان، له‌دایکبوونی منداڵ، گۆڕینی شوێنی نیشته‌جێ بوون، فشاری کارکردن، نائارامی ده‌روونی و باری ته‌ندروستی. بێگومان تێپه‌ڕاندنی هه‌ریه‌ک له‌و  قۆناغانه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ی ده‌وێت له‌ پێناو پاراستنی هاورڕێتییه‌که‌دا؛ چونکه‌ زۆرجار فه‌رامۆشکردنی گۆڕانکارییه‌کان و به‌پیره‌وه‌چوونی پێداویستییه‌کانی هه‌ر قۆناغێک؛ ده‌بێته‌ هۆی …

پەیوەندیمان لە مەترسیدایە !

کنێر عه‌بدوڵڵا ده‌سته‌واژه‌ی “خۆپاراستن له‌ چاره‌سه‌رکردن باشتره‌” ووته‌یه‌ک نییه‌ ته‌نها بۆ به‌رگرتن له‌ نه‌خۆشی به‌کار بێت؛ به‌ڵکو بنه‌مایه‌کی باشه‌ بۆ رێگرتن له‌ ناکۆکییه‌کانی ژیانی هاوسه‌رگیری و په‌ره‌سه‌ندنیان به‌جۆرێک که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌و ژیانه‌ بکات. ” په‌یوه‌ندیمان له‌ مه‌ترسیدایه‌ !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مێرده‌که‌ی که‌ هه‌میشه‌ هه‌ست ده‌کات بێ هیچ هۆیه‌کی دیاریکراو ژیانیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌دایه‌؛ چونکه‌ …

مامەڵەم پێوە دەکات !

کنێر عه‌بدوڵڵا به‌هێزبوون و نوێکردنه‌وه‌ و به‌رده‌وامی به‌ په‌یوه‌ندی ژن ومێرد له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریدا په‌یوه‌سته‌ به‌ جۆری بڕیاری گرێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ که‌ باشتره‌ له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی بونیاد بنرێت له‌وانه‌؛ راستگۆیی و خۆشه‌ویتییه‌کی راسته‌قینه‌؛ نه‌ک مه‌رجدارکردن به‌ لایه‌نی دارایی و به‌رژه‌وه‌ندی و خشڵ و زێڕه‌وه‌ که‌ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی له‌ناوچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ یان گۆڕینی ئاڕاسته‌ی باڵانسی …

هه‌ست به‌ بێزاری دەکەم!

 کنێر عه‌بدوڵڵا ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌ی یه‌کترناسین پێش ژیانی هاوسه‌رگیری گرنگی خۆی هه‌یه‌ بۆ ئاشنابوونی مرۆڤه‌کان به‌یه‌کترو شاره‌زابوونی زیاتر له‌بیرکردنه‌وه‌و تێڕوانین و بۆچوونه‌کانی یه‌کتر، که‌چی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهەلاتی ناوەراست زۆر جار رواڵه‌تکارانه‌یه‌ و وه‌ک چاولێکه‌ری ته‌ماشا ده‌کرێت، بۆیه‌ دواتر نائومێدی و ره‌شبینی بۆ کچان ده‌خوڵقێنێت. “هه‌ست به‌ بێزاری ده‌که‌م ! “ده‌ربڕینی کچێکه‌ له‌ دواقۆناغی خوێندنی زانکۆدا سه‌باره‌ت …