١٠ وتەی جوانى بەختیارعەلی بخوێنەوە

پۆڵا ڕەئوف لەوانەیە ئێستا زۆربەتان بزانن کە شاعیر و نووسەری کورد بەختیار عەلی خەڵاتی )نیلی زاکسی( ساڵی ٢٠١٧ ی پێ بەخشرا، بۆ ئەوانەش کەدەربارەی خەڵاتەکە زانیاریان نییە و ئاگایان لەهەواڵەکە نەبووە، ئەوا ئەم خەڵاتە یەکێکە لە کۆنترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئەڵمانیا، ودەدرێتە نووسەرە ئەوروپیە هەرە بەناوبانگەکان وئەمەشیان یەکەمین جارە کە دەدرێتە نووسەرێک کە بەزمانی ئەوروپی نانوسێت، …

١٤ جوانترین وتەکانی گاندی سەبارەت بە ژیان

ئا: پۆڵا ڕەئوف موهانداس کرمچاند گاندی کە بە مەهاتما گاندی ناسراوە و مانای ” ڕۆحە مەزنەکە” دەگەیەنێت، یەکێ بووە لە سەرکردە ڕۆحییەکانی هندستان وجیهان، کە تا ئێستاش وتەکانی وڕێنماییەکانی لەنێوان خەڵکدا بەڕێزەوە سەیر دەکرێ، گاندی لەسەردەمی داگیرکردنی وڵاتەکەی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە بزووتنەوەی سەربەخۆیی هیندستانی دامەزراند کە باوەڕیان بە هێزی ئاشتی و بەکارنەهێنانی توندوتیژی هەبوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، …

چییان دەربارەی ئافرەت ووتوە!

ئا: پۆڵا ڕەئووف ژن ئەو بوونەوەرەیە کە تا ئێستاش لێکدانەوەی هەڵە بۆ هەست و بیيرکردنەوە و جوڵە وهەڵسوکەوتەکانی دەکرێت، ئەمانە چەند وتەیەکن سەبارەت بەژن، هەندێکیان هی پیاوانن و هەندێکیشیان هی ژنان خۆیانە، بزانن چییان گوتووە: ♦ دڵپاکی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ژن ” ئەرەستۆ” ♦ کاتێک ژنان داوای یەکسانیان کرد لەگەڵ پیاوان، مەبەستیان پیاوی خراپ نەبوو …