گەڕانەوە و پاشەکشەکردنی یاسا!

کنێر عه‌بدوڵڵا له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێداگیری له‌ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی منداڵ و بنه‌ما مرۆییه‌کان ده‌که‌ن، وێڕای خه‌باتی له‌مێژینه‌ی رێکخراوه‌کانی ژنان له‌ ئاست عێراق و کوردستان بۆ نه‌هێشتن وبنه‌بڕکردنی دیارده‌ باوه‌ نه‌شیاوه‌کان و جیاکارییه‌کانی وه‌ک، گه‌وره‌ به‌ بچووک،  به‌زۆر به‌شوودانی کچان، به‌شوودانی کچ له‌ ته‌مه‌نی منداڵی و پێش وه‌ختدا، فره‌ژنی و شیربایی و …