من خزمەتکاری ئێوەم!

 پۆڵا ڕەئوف ئەمڕۆ یەکێ لە برادەرانم فۆتۆیەکی بۆ ناردم، من باش لێی وردنەبوومەوە و سەرپێی سەیرم کرد بەڵام ئاگام لێبوو کە برادەرەکەم زۆر تووڕەبوو، ئەو دەیگووت بێ ڕێزی خەڵک گەیشتۆتە ئەو ئاستەی گاڵتە بە پێشمەرگەش دەکەن. ناچاریکردم کە بچمەوە سەر فۆتۆکە، ئەوکات تێگەیشتم کە ئەو بۆچی واتووڕەیە، خۆ من هیچ گومانم نییە کە ئەوانەی ئەم …

چی لەبارەی ئەم فیلمەوە دەزانیت؟

 ئاشتى تيمور فیلمی پێشمەرگە فیلمێکی دیکۆمێنتاریە، باس لە قارەمانێتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش، دەرهێنەری ئەم فیلمە دەڵێت ئەم فیلمە ديکۆمێنتاریەیان سەبارەت بە پێشمەرگە وەکو رێزگرتنێک لە خەباتی پێشمەرگە بەرهەم هێناوە. ستافی ئەم فیلمە، فیلمەکەیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک سنورەکانی شەنگال، لەو کاتەی داعش کۆنتڕۆڵیان کردبوو تۆمارکردووە، …

هێزێکی تایبەتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڕوانامەی نێودەوڵەتیان پێ دەبەخشرێت

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە و فێربوونی تەکنیک و شێوازی نوێ لە پارێزگاریکردن وهێرشکردن، هێزەکانی زێرەڤانی ڕاهینانیان لەسەر چەند چالاکییەکی سەربازی ئەنجامدا. ڕاهێنانەکان لەسەر دەستی چەند ڕاهێنەرێکی ئیتاڵی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان کە ئەندامی هێزی تایبەتی ئیتاڵیان ئەنجامدرا و نزیکەی ٩٨ ئەندامی زێرەڤانی بەشداری خولەکەیان کرد کە تایبەت بوو …

٨ شوێنی پیرۆزی ئایینەکان لە کوردستان کە شایەنی سەردانی کردنن (بەشی دووەم)

ئامادەکردنی : لێڤی کلانسی وەرگێڕانی : داستان محمد بەشی دووەم لێڤی کلانسی کە دانیشتوویەکی بیانی هەرێمی کوردستانە بە زمانی ئینگلیزی بابەتێکی دەربارەی چەند مەزارگە و شوێنێکی ئایینی لە کوردستان بڵاو کردۆتەوە کە بە شایەنی ئەوەی دەزانێت سەردانیان بکرێت. لێڤی پێی وایە هەشت شوێنی پیرۆز لە کوردستان هەیە کە پێویستە سەردانیان بکەیت، بۆ ئەوەی لە بایەخی …

ئەو کاتەى سوپای عیراق تێکەڵ بە هێزى پێشمەرگە بوو

ئا: محمد عمر موسەيی هەرگیز لە باوەڕى دوژمنانى عیراق وکوردستان نەبوو کە رۆژێک لە ڕۆژان سوپاى عیراق لەگەڵ پێشمەرگە لە یەک شوێن ولەیەک سەنگەر بجەنگن بۆ یەک ئامانج ویەک مەبەست ،ئەویش لە ناوبردنى داعش وگەڕانەوەى ئاشتى وئارامییە بۆ موسڵ . هەموو جیهان چاوەڕێى شەڕى ئازادکردنەوەى موسڵى دەکرد ،بەڵام نەیاندەزانى ئەو شەڕە چ کاتێک وچۆن دەکرێت! پرسیارەکە …

فەرماندەی میحوەری دوزخورماتوی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ یەڵا: ناهێڵین داعش تەنیا هەنگاوێکیش بێنە پێشەوە.

داعش لە سنوری قەزای خورماتو چەندین شێوازی جیا بۆ پەلاماردانی پێشمەرگە بەکار دێنێت و فەرماندەکانی پێشمەرگەش دەڵێن ڕاستە داعش ناو بەناو هێرشمان دەکاتە سەرو پێشمەرگەش شەهید دەبێت بەڵام ناهێڵین تەنیا هەنگاوێکیش بێنە پێشەوە. عەبدوڵا بۆر فەرماندەی میحوەری دوزخورماتوی هێزەکانی پێشمەرگە بە یەڵای راگەیاند درەنگانێکی شەوی ٢٩/٧ لە نزیک گوندی زەرگە لە سنوری قەزای خورماتوو لەکاتێکدا …

کێ هەیە بەگەڕانەوەی سەید ئەحمەد دڵی خۆش نەبووبێت؟؟ بەڵام!

گوڵ هەنار سەعدی لەچەند ڕۆژەی ڕابردوو هەموومان هەواڵی ڕزگارکردنى پێشمەرگە دیلەکەی دەستی داعش سەرنجی راکێشاین و زۆریش دڵمان پی خۆش بوو،جا پێشوازیکردن ودڵخۆشی خەڵکی بە گەڕانەوەی پێشمەرگەیەک بۆ ناو ماڵ و منداڵەکەی دڵێ کێ خۆش ناکات؟ دڵنیام زوربەتان وەکو من ئەو پرسیارەتان لا دروست بوو، ئایا ئەم پێشمەرگەیە بۆچی بەم شێوەیە قسە دەکات؟ لە ترسان …

لە سنووری کەرکووک هێرشێکی داعش تێکشکێندرا

لەبەرەبەیانی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە بەرزاییەکانی گەڕاوی قەزای دووبزی کەرکووک داعش هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە و هێرشەکەیان لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندرا. فەرماندەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە رایانگەیاندووە کاتژمێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش هێرشەکەیان دەستپێکردووە و ماوەی یەک کاتژمێر شەڕوپێکدادان بەردەوام بووە و پێشمەرگە توانیویەتی بەر بە هێرشەکەی داعش بگرێت و ناچاری …

ئەم هەفتەیەی جیهان لە چەند وێنەیەکدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک وێنە هەن زۆر بەخێرایی بڵاودەبنەوە. چالاکوانانی ئەم تۆڕانە کاردانەوەی زۆریان بەرامبەریان دەبێت، ئەمانە هەندێکن لەو وێنانەی هەفتەی رابردوو مشتومڕ و قسە و باسی زۆریان هەڵگرت. ١- سەرخەوشکاندنێکی دوو منداڵی بۆیاخچی ٢- شوێنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کەمدەرامەت لە بەنگلادیش ٣-بەختیار حەداد ئەو وەرگێر و رۆژنامەنووسە کوردەی کە لە رۆژی ١٩ی ئەم …