چیرۆكی تاریق خەمیسە، باوەڕ ناكەی! ئەوەیە نموونەی لێبوردەیی!

داستان محمد لە چەند ڕۆژی ڕابردوو وێنەی کچێکی کوژراوی  تەمەن 20 ساڵ لە کۆیە  کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە دواداهات، ئاشکرایە لە کۆمەڵگای ئێمەدا هێشتا کەسانێک ماف بە خۆیان دەدەن بە ناوی پاراستنی شەرەف و نامووس سڵ لە کوشتنی خوشک و کچ  و ژنەکانیان نەکەنەوە. بەڵام پێویستە بپرسین ئایا تەنها کوشتن تاکە چارەسەرە ؟  …

چیرۆكی ئەم ماسی گرە بخوێنەوە

محمد عمر موسه‌یی  به‌شه‌و كار ده‌كات و به‌ڕۆژ به‌رهه‌می كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام ده‌فرۆشیت، ئه‌مه‌ چیرۆكی كاسبی ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ كه‌ پیشه‌كه‌ی ماسی گرتنه‌. (ئه‌میرخدر ئیبراهیم)ی ته‌مه‌ن 30 سال خه‌ڵكی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی سه‌ربه‌ پاریزگای دهۆكه. ئەو خێزانداره‌ وخاوه‌ن چوار منداڵه‌، بۆ یەلڵا باسی چیرۆكی خۆی ده‌كات وده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ داراییەی‌ كه‌ ڕووی له‌هه‌ریم كرد ‌نه‌متوانی به‌رده‌وام …

چیرۆكی كچی كافرۆش لەم فیلمەوە ببینە

ئاشتی تەیمور فیلمی سینەمایی کچی کافرۆش بە بەشداری هونەرمەندانی ناوداری کوردستان بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتنی تابلۆی کیژی کافرۆش کە بە مۆنالیزای کورد ناسراوە بەرهەم هێندراوە، ئەم فیلمە یەکەمین فیلمی مێژوویی کوردیە کە باس لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە دەکات. چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە کچێکی کورد لە سەدەی بیستەمی ڕابردوو دەکات، ئەو کاتەی کە بەریتانیا کوردستانی داگیرکردبوو، …

چیرۆكی زارۆكان، چ بەڵایەكی بەسەر منداڵەكانمان هێناوە!

  گوڵ هەنار سەعدی دەنکە هەنارە و سەندرێلا و سنۆ وایت و ئەحمە دۆکە.. خۆ چیرۆکی زارۆکان لە سەرجەم کولتورەکان لەیەکتری دەچن، کچێکی شۆخ و جوان کە جوانییەکەی شەوقی  مانگ و ڕۆژ دەبڕێت و دێوێکی ناحەز کە خەریکی سیحر و جادووە لەگەڵ شازادەیەکی قۆز و دەوڵەمەند کە بێگومان کوڕی پاشایە وهەموومان چاوەڕوانی دەکەین تابێت و …

لە باداوەی هەولێر، بە ڕۆمانی زەیتون فرۆش ئاشنا بن !!

محمد عمر موسه یی- یه للا –هه‌ولیر ڕەنگە هیچ رۆمانێكتان نەبیستبێت بەوناوەوە  پێشتر،  بەڵام چیرۆكی ئەم زەیتون فرۆشە پڕە لە بەرەنگاريی وسەركەوتن، وكاتێك قسەی بۆ كردم  زۆر سەرنجی ڕاكێشام بە شێوەیەك گەشبینی وئاسودەیی پێ بەخشیم. ئەو بەكەسێكی ئاسایی نەدەچوو كەتەنها زەیتون بفرۆشێت لەسەر شەقام ، وكە كەوتمە گفتو گۆ لەگەڵ ئەم گەنجە  بۆ یەلڵا وتی: …

دووھەمین ژمارەی “كەلێن” بە پاشكۆی “ئەنتی گۆنە”ەوە دەرچوو !

ئامادەکردن: کارزان بەرزنجی لە كاتێكدا بەھۆی شڵۆقیی بارودۆخی ڕامیاری و خراپیی باری ئابووری و ئەو جەنگەی تووشی وڵاتەكەمان بووە لە ساڵانی ڕابردوودا چالاكییە كلتووری و ئەدەبییەكان بەرە بەرە بەرەو سستبوون چوون و كەلێنی گەورەیان تێكەوتووە، دەرچوونی “كەلێن” بەشێكی ئەم كەلێنە پڕ دەكاتەوە و ئومێد بەخشە. ئەم ژمارەیەی گۆڤاری (كەلێن ) كە گۆڤارێكی كلتووری و ئەدەبی …

چی لەبارەی هەزار و یەک شەو دەزانیت؟

کە باس دێتە سەر چیرۆک یەکێک لەو ناوانەی کە بیرمان بۆی دەچێت زنجیرە چیرۆکە بەناوبانگەکانی هەزار و یەک شەوەن. لە ناو ئینگلیزدا ئەم کتێبە بە شەوانی عەرەبی ناسراوە و چیرۆکەکانی بە درێژایی چەندین سەدە لەلایەن چەندین نوسەری جیاوازەوە کۆکراونەتەوە ، بۆیە تا ئێستاش ئەم کتێبە یەک نوسەری دیاریکراوی نییە. بنەڕەتی ئەم چیرۆکانە دەگەڕێتەوە بۆ چیرۆکە …