كام جۆر لەخوێندنەوەت لا پەسەندترە، ئەلیكترۆنی یا كاغەزی؟

ئیدریس پاڵانی کتێب بەنرخترین کاڵای مێژوویی مرۆڤایەتیە کە لە هەموو سەردەمێکدا گرنگی خۆی هەبووە،  و بە چاوێکی پیرۆزەوە لێیان ڕوانیوە،  لەگەڵ بەرەوپێش چوونی کۆمەڵگاکان ژمارەی خوێنەرانی کتێبیش ڕوویان لە هەڵکشان کرد، کتێب ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە پێشکەوتنە جیهانیەکان. دە ساڵ لەمەو پێش تەنها کتێبی کاغەزی هەبوو،  بەڵام لەگەڵ كرانەوەمان لەسەر جیهان لەرێی ئەنتەرنێتەوە جۆرێکی تری …

ژنانی نوسەر لە نێوان بانگەشەکاندا

کنێر عه‌بدوڵڵا ئه‌ده‌بیاتی ژنان، هه‌میشه‌ كۆسپی‌ بۆ دروست ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش گرێدراوی ئه‌و ژینگه‌ و په‌روه‌رده‌یه‌یه‌ که‌ تاکه‌کان ژیانی تێدا ده‌گوزه‌رێنن، زۆربه‌یان دان به‌ سه‌رکه‌وتن و ده‌رکه‌وتنی ژناندا نانێن، له‌ زۆربه‌ی بواره‌کاندا، مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ و ناتوانن گوزارشت له‌ ویست و حه‌زی خۆیان بكه‌ن، زۆر جار ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ نوسه‌ره‌ ژنه‌کان،که‌‌ به‌رهه‌مه‌کانیان هی خۆیان نییه‌ …

چیرۆکی ئەو فۆتۆیەی ٢٢ هەزار شێری هەبووە

پۆڵا ڕەئوف چەندین ساڵە باس لەوە دەکرێت کە سەردەمی کتێب ئیدی تەواو کۆتایی هات و بەسەرچوو، زۆر جار هەندێک کەس ئەمە وەکو ئاماژەیەکی پێشکەوتن تەماشا دەکەن بەتایبەتی کە ئێستا سەردەمی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، و زانیاری و هەواڵ بەکەمتر لە چەند خولەکێک خێراتر لە پڕیشکی ئاگر بڵاودەبێتەوە و کەس تاقەتی کتێبی نییە، هەر ئەم کەسانە …

هەمیشە کات هەیە بۆ ئارەزوەکانت

داستان محمد لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆشەویست بۆ کارێک پێویست بوو سەردانی شاری کەلار بکەین، ڕۆژێک پێش گەشتەکەمان هاوڕێکەم باسی کوڕێکی گەنجی بۆ کردم  کە لە چێشتخانەیەک کاردەکات لە ڕێگای نێوان دەربەندیخان – کەلاردا، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو لەم کوڕە گەنجە ئەوەیە هەر ساتێک کاتی هەبێت لە نێو کارەکەیدا دەست دەکات بە خوێندنەوە، بۆیە هەمیشە ئەو …

شکستى ئارام لەئەشق، لەدایک بوونى بەهرەیەک وسى بەرگى کتێب

من “ئارام ئازاد” لەدایک بووی ٢٦/٢/١٩٩٥ شاری سلێمانیم، ئێستا نیشتەجێی شاری کەرکووکم، ئەو بەهرەییەی هەمە دەڕبرینی هەستە، ئەوهەستەی کەدڵ،ودەروون پڕدەکات. پێم وایە دەتوانم ئازارەکان ببینم وبخوێنمەوە،بنووسمەوە ، هیچ کەس سەرپەرشتی نەکردم جگە لەهەوڵدانی خۆم ، بەربەستیشم بۆ دروست بوو، ڕەخنەکانم قبوڵ کرد وخۆم پێ کامڵ کرد، ئەوەی بۆکەوتن وسەرنەکەوتنی من بوو، خستمە ژێر پێیەکانم،تاوەکو زیاتر …

ئەو فیلمەی پێویستە هەموو ژنێک سەیری بکات

  پۆڵا ڕەئوف لەژێر خۆری تۆسکانا، یەکێکە لەو فیلمانەی کە پێویستە هەموو ژنێک سەیری بکات، فیلمەکە لە کتێبیک وەرگیراوە ویاداشتی خانمە نووسەری ئەمەریکی فرانسیس مایزە وپاڵەوانی فیلمەکە کە خۆشی ناوی فرانسیسە خانمێکی نووسەر و ڕەخنەگرە  و( دایان لاین) ڕۆڵەکەی بینووە. سەرەتا زۆر ڕوون نییە بۆ من و تۆی بینەر کە بۆچی فرانسیس لە مێردەکەی جیادەبێتەوە،  …

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی “وەرە پێشەوە ” LEAN IN

نووسەری کتێب: شێریڵ ساندبێرک نوسینی: کنێر عەبدوڵڵا به‌ پڕفرۆشترین کتێبی ئەمریکا ناوزەند کراوە لە 370 لاپەڕە پێکهاتووە، باس لە واقعی  ژنان ده‌کات لە ئەمریکا وگرفتی کەمیی سەرکردایەتیکردنیان لە پۆستە باڵاکاندا دەخاته‌ڕوو، که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: 1-  هانی گەنجان دەدات بەرامبەر بەو شتانەی هەمانە سوپاسگوزار بن، بەڵام بە هەلومەرجی ئێستا ڕازی نەبن، چونکە ئەوەیە کە دەبێتە هۆی دروستکردنی …

هودا کازم: بۆ بە دیهێنانی ئاواتەکانت، ئاواتی هەڵۆ بخوێنەرەوە

ئامادەکردن: ئاشتی تەیموور  لە رۆژی ٧ی ئابی ٢٠١٧، هودا کازمی تەمەن ١٤ ساڵان یەکەم کتێبی خۆی بە ناوی ئاواتی هەڵۆ بڵاوکردەوە، ئاواتی هەڵۆ کورتە چیرۆکێکە باس  لە ژیانی کوڕێک دەکات کە بۆ گەیشتن بەو ئاواتەی هەیەتی بەردەوام هەوڵدەدات و هەرگیز کۆڵنادا تا پێی دەگات، ئەگەرچی لەپێناو گەيشتن بە ئاواتەکەی زۆر سەختی و دەردەسەری دێتە رێگەی، …

ئەگەر تا ئێستا ئەم دوو ڕۆمانەت نەخوێندووەتەوە ئەوا ئێستە دەسپێکە

ئا: دیار تەیمور ئەگەرچی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی کەم کتێب دەخوێننەوە بەڵام کۆمەڵێک کتێب هەیە کە خوێندنەوەیان بووە بە نەریت و زۆربەی خەڵک خوێندوونیانەتەوە، ئەم دوو ڕۆمانە لە ناو کورددا خوێنەرێکی زۆریان هەیە بەهۆی سەرنجڕاکێشی ڕووداوەکان و ئاستی بەرزی نوسینیان بۆیە پێشنیار دەکەین ئەگەر تا ئێستا نەتخوێندوونەتەوە ئەوا هەر ئێستا دەست پێ بکە: ١-حەمەدۆک: …