چی دەزانی دەربارەی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس (نامی) ؟

ئامادەکردنی : داستان محمد “ئەدەب وەسفێکە هەر بۆ مەرد ئەشێ نامــەرد ئەدەبی قــــەت لێ ناوەشێ دووربــە لەو کەسەی لە ئەدەب دوورە ماڵی بێ ئەدەب مــاڵی بێ نـــوورە” دەڵێن  مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس کە کۆچی دوای دەکات ، کێشی خۆی کەمتر بووە لە کێشی ئەو کتێبانەی بەچاپی گەیاندوون، ئەو پیاوێکی بە لاشە بچووک بوو بەڵام  بە هزر …

دووھەمین ژمارەی “كەلێن” بە پاشكۆی “ئەنتی گۆنە”ەوە دەرچوو !

ئامادەکردن: کارزان بەرزنجی لە كاتێكدا بەھۆی شڵۆقیی بارودۆخی ڕامیاری و خراپیی باری ئابووری و ئەو جەنگەی تووشی وڵاتەكەمان بووە لە ساڵانی ڕابردوودا چالاكییە كلتووری و ئەدەبییەكان بەرە بەرە بەرەو سستبوون چوون و كەلێنی گەورەیان تێكەوتووە، دەرچوونی “كەلێن” بەشێكی ئەم كەلێنە پڕ دەكاتەوە و ئومێد بەخشە. ئەم ژمارەیەی گۆڤاری (كەلێن ) كە گۆڤارێكی كلتووری و ئەدەبی …

کام لەم کتێبانەت خوێندۆتەوە؟

ئا: داستان محمد لە وڵاتانی پێشکەوتوودا  گرنگییەکی تایبەت بە کتێب و خوێندنەوە دەدرێت، چونکە پێشکەوتنی کۆمەڵگا لە گشت لایەنەکانەوە پەیوەستە بە ئاستی زانست و هۆشیاری تاکەکانیەوە، لەوانەیە لە کوردستاندا بیرۆکەیەکی هەڵە هەبێت دەربارەی کتێب خوێندنەوە بە و جۆرەی خەڵک پێی وایە تەنها ئەو کەسانە پێویستیان بە خوێندنەوەیە کە بەنیازی نووسین و قسەکردنن لە میدیاکانەوە، لە کاتێكدا …

دەتەوی سەرچاوەی گرفتەکانت بۆ ئاشكرا بێت ؟ کتێبی “٥ زمانەکەی خۆشەویستی بخوێنەوە “

ئا: ئەوین کەمال هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە بۆڵەبۆڵی نێوان هاوسەرانی نەبیستبێت، هەموومان ئەمە بەشتێکی ئاسایی دەبینین، تەنانەت هەموومان پێمان وایە ئەوانەش کە زۆر یەکتریان خۆش دەوێت دوای هاوسەرگیری خۆشەویستیان کەم دەبێتەوە و بۆڵەبۆڵکردن و کیشە و گرفت دەگاتە ئەوانیش، بەڵام ئەگەر تۆ بەختت باش بێت و کتێبەکەی )گاری چاپمانت( خوێندبێتەوە ئەوا دڵنیابە کە …

٦ ڕۆمان کە پێویستە هەموو ژنێکی هۆشیار بیانخوێنێتەوە

ئا: گوڵ هەنار سەعدی هەرچەندە ڕەگەز لە جیهانی کتێب کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە، بەڵام گێڕانەوە بە زمانی ژن بەتایبەتی ئەگەر یاداشت بێت زۆر زووتر دەگاتە ئەو خوێنەرانەی کە هەمان ڕەگەزیان هەیە و هەست دەکەن کە نووسەر باس لەوان دەکات، بێگومان ئەمەش زیاتر بۆ تایبەتمەندی دەروونی و هەستیاری ژنان دەگەڕێتەوە، هەر بۆیە ئەم ٦ کتێبەتان بۆ پێشنیار …

ئەو کتێبەی نهێنیەکانی ئاشکراکردم

گوڵ هەنار سەعدی ماوەیەک بەر لە ئێستا دەستم دایە خوێندنەوەی یەکێک لەو کتێبانەی کە لەلایەن هاورێیەکەم بە دیاری بۆم هاتبوو، ڕاستیەکەی دەمێک بوو دامنابوو ئەم کتێبە بخوێنمەوە بەڵام نەکاتم هەبوو،ونە ئارەزووی خوێندنەوەشم دەکرد، بەڵام یەکێک لە ڕۆژەکان هەستم کرد پێویستم بە بیرۆکەی نوێیە و کاتی ئەوە هاتووە شتێکی نوێ بخوێنمەوە. هەموومان دەزانین کە شیر (سپییە) …

دەتەوێ‌ بزانیت چۆن دەخوینیتەوە ؟ئەم بابەتە بخوێنەوە

ئەوین کەمال چۆن بتوانم بخوێنمەوە؟ بەر لە ٣ مانگ ئەمە پرسیاری یەکێک لەوانەبوو کە نامەیان بۆ ئینبۆکسەکەی یەڵڵا ناردبوو، ئێمەش بەڵێنمان دابوو کە بابەتێک لەسەر ئەمە ئامادەبکەین بەڵام بەر لەوەی فێری چۆنیەتی خوێندەوە بین سەرەتا دەبێت بزانین لەبەرچی دەخوێنینەوە؟ بۆ ئەمەش سوود لە کتێبی ” هونەری خوێندنەوە” ی ڕۆماننووس ئەلبێرتۆ مانگوێل وەردەگرین، هەرچەندە مانگوێل باس …

بەر لەوەی شوو بکەیت گرنگە ئەم کتێبە بخوێنیتەوە

شیریل ساندبرێج، خانمە نووسەرێکی ئەمەریکی و یەکەم ئافرەتە کە لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک کاردەکات و لەساڵی ٢٠١٠ لە لیستی ٥٠ ئافرەتی خاوەن دەسەڵات لە بواری بزنس هەژمارکراوە، ئەمە سەرباری ئەوەی شیریل هەڵگری ماستەرە لە بواری زانستی بەڕێوەبردن لە زانکۆی هارفارد. ئەم خانمە بەهۆی ئەزموونی زۆری لە بواری کارکردن و لەهەمان کاتیش بەهۆی …

١٢ سەیرترین ئەو وێنانەی لەگەڵ کتێبدا گیراون

ئێستا باوە کە خوێنەر بەشێوەیەکی جیاواز خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو کتێبانە دەرببڕێت کە بەدڵێیەتی. بۆیە بەشێوەیەک وێنە دەگرن لەگەڵ بەرگی کتیبەکان وەک ئەوەی بووبن بە بەشێک لەو کتێبانەی کە دەیخوێننەوە و هەموو هەفتەیەک کۆمەڵێک وێنەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە لەژێر هاشتاگی   #bookfacefriday . ئەمانە هەندێکن لەو وێنانەی کە خوێنەران لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردۆتەوە :

ئایا ئەندێشە دەمرێت؟

هەولێر-یەڵلا کتێبخانە و ناوەندی ڕۆشبیری ئەندێشە، لەبارودوخێکی ئابووری زۆر سەختدایە.  هەژار مەجید، بەرێوبەری کتێبخانە و ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە لە شاری سلێمانی، لە پێگەی ئەندێشە بڵاوکراوەیەکی دەربارەی ڕووداوەکە نووسیوە و، داخستنی ناوەندەکە و مەرگی ئەندێشە ڕادەگەیەنێت. بەرێوبەری کتێبخانە و ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە لە بڵاوکراوەکەی باس لەوە دەکات کە لەو کاتەی لە سلێمانی نیشتەجێ بووە هەستی بە …