چیرۆکی پیاڵە چاکەی ٨ مارس

گوڵ هەنار سەعدی   ئێستا هەشتی مارسە و خانمان جلی کوردی دەپۆشن و دڵیان خۆشە بەم ڕۆژە، ئەمە تا بڵێی کارێکی چاکە بەڵام ئاخۆ ئەم خانمە دڵخۆشانە ئەوەشیان لەیادە کە ژنانی نیویۆرک کاتێ لە ساڵی  ١٨٥٦ ڕژانە سەر شەقام بەدەستێک لەتە نانێکی رووتیان گرتبوو و بەدەستەکەی تریشیان گوڵ، ئەو کات خانمان کاتێکی زۆرتر لە پیاوان کاریان …

کوردە ناسراوەکانی ماڵپەری یوتووب ببینن

شکار رەزا یوتووب یەکێکە لەو ماڵپەرە کۆمەڵایەتیانەی  کە توانیویەتی ببێتە جێی ڕەزامەندی بەکارهێنەرانی ، وژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا . هەڵبەت لە کوردستانیش  یوتووب پێگەیەکی دیاری هەیە لەناو بەکارهێنەرانی ئێنتەرنێتدا،بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ژمارەی یوتووبەرە کوردەکانە کە‌ رۆژ بە رۆژ ڕو لە زیادبووندان. یوتووبەر وشەیەکە بەو کەسانە دەووترێت کە بە بەردەوامی ڤیدیوی خۆیان لە …

ماریا ناوچەی پیشەسازی هەڵبژارد بۆ کارکردن!

ئــاشتی تەیمور ماریا فوئاد، یەکێکی دیکە  لە خانمە بەهرەمەند، بە توانا، بوێر و لێهاتووەکانی کوردستانە، دە‌رچووی به‌شی میكانیكە له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی، و له‌ ئێستادا خوێندكاری قۆناغی دووە له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیك. ماریا وەک یەکەم خانم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی کاری میکانیکی ئۆتۆمبێل دەکات و توانیویەتی شان بە شانی …

١٠ وتەی جوانى بەختیارعەلی بخوێنەوە

پۆڵا ڕەئوف لەوانەیە ئێستا زۆربەتان بزانن کە شاعیر و نووسەری کورد بەختیار عەلی خەڵاتی )نیلی زاکسی( ساڵی ٢٠١٧ ی پێ بەخشرا، بۆ ئەوانەش کەدەربارەی خەڵاتەکە زانیاریان نییە و ئاگایان لەهەواڵەکە نەبووە، ئەوا ئەم خەڵاتە یەکێکە لە کۆنترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئەڵمانیا، ودەدرێتە نووسەرە ئەوروپیە هەرە بەناوبانگەکان وئەمەشیان یەکەمین جارە کە دەدرێتە نووسەرێک کە بەزمانی ئەوروپی نانوسێت، …

چەند جیاوازییەکی زاراوەیی لە باشوری کوردستان

ئیدریس پاڵانی وەکو هەموومان دەزانین زمانی کوردی بە یەکێك لە زمانە زیندووەکانی جیهان دادەنرێت، وە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەس قسەی پێدەکات. جیاوازی لە نێوان شێوەزار و زاراوەکان کێشەیەکی گەورە بووە لەبەردەم دامەزراندنی زمانێکی ستانداردی کوردی، جگە لەو جیاوازییەی لە نێوان شێوەزارەکان بەدی دەکرێت، تەنانەت لە ناو یەك شێوەزاریشدا جیاوازی هەیە. ئەم جیاوازییانە تەنها شێوازی …

من خزمەتکاری ئێوەم!

 پۆڵا ڕەئوف ئەمڕۆ یەکێ لە برادەرانم فۆتۆیەکی بۆ ناردم، من باش لێی وردنەبوومەوە و سەرپێی سەیرم کرد بەڵام ئاگام لێبوو کە برادەرەکەم زۆر تووڕەبوو، ئەو دەیگووت بێ ڕێزی خەڵک گەیشتۆتە ئەو ئاستەی گاڵتە بە پێشمەرگەش دەکەن. ناچاریکردم کە بچمەوە سەر فۆتۆکە، ئەوکات تێگەیشتم کە ئەو بۆچی واتووڕەیە، خۆ من هیچ گومانم نییە کە ئەوانەی ئەم …

کورد هەموو برانە

گوڵ هەنار سەعدی من تا ئێستاش هەستێکی ڕۆمانسیم بەرامبەر بەخاک هەیە، خۆشم دەوێ  وسەرباری ئەو هەموو شکست و مێژووە خوێناوییەی هەمانە ناتوانم لێی تووڕەبم، هەرچەندە هەزار جار گەیشتوومەتە بەردەم وتەکەی ماغوت کە لە داخ و قینا گووتبوی ” هیچ شتێک بەم خاکەم نابەستێتەوە جگە لەپێڵاوەکانم” بەڵام دوای هەر تووڕەبوونێک ناتوانم چاوەکانی باوکم لە یاد بکەم …

کورد بوون وەکو قەرزاری وایە

ئەو قەبیلانەی کە لە دارستانەکانی ئەمازۆن و بیابانەکانی ئەفریقا ئەژین و تا ئێستاش بە دەوری ئاگردا ئەسوڕێنەوە کاتێک وورچێک یان پڵنگێک هێرشیان بۆ ئەهێنێت دەست بەجێ هەر هەموویان یەک ئەگرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان، بەڵام ئێمەی کورد (حەشد) هات یەکمان نەگرت (داعش) هات یەکمان نەگرت ئەنفال کراین یەکمان نەگرت کیمیاوی باران کراین یەکمان نەگرت ئاوارە کراین، …

چیرۆكی كچی كافرۆش لەم فیلمەوە ببینە

ئاشتی تەیمور فیلمی سینەمایی کچی کافرۆش بە بەشداری هونەرمەندانی ناوداری کوردستان بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتنی تابلۆی کیژی کافرۆش کە بە مۆنالیزای کورد ناسراوە بەرهەم هێندراوە، ئەم فیلمە یەکەمین فیلمی مێژوویی کوردیە کە باس لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە دەکات. چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە کچێکی کورد لە سەدەی بیستەمی ڕابردوو دەکات، ئەو کاتەی کە بەریتانیا کوردستانی داگیرکردبوو، …