چی لەبارەی ئەم فیلمەوە دەزانیت؟

 ئاشتى تيمور فیلمی پێشمەرگە فیلمێکی دیکۆمێنتاریە، باس لە قارەمانێتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش، دەرهێنەری ئەم فیلمە دەڵێت ئەم فیلمە ديکۆمێنتاریەیان سەبارەت بە پێشمەرگە وەکو رێزگرتنێک لە خەباتی پێشمەرگە بەرهەم هێناوە. ستافی ئەم فیلمە، فیلمەکەیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک سنورەکانی شەنگال، لەو کاتەی داعش کۆنتڕۆڵیان کردبوو تۆمارکردووە، …

زاخۆ کوردە تاقانەکەی تۆپی پێی عێراق

ئیلیان قەرەداغی تۆپی پێی یانەی زاخۆ لەم وەرزەی خولی نایابی عیراقدا تاقانەیە، چونکە هیچ یانەیەکی کوردستان لە خولەکەدا نییە جگە لەوان نەبێت، بەڵام لەم وەرزەدا تائێستا نوێنەرایەتییەکی خراپی کردوە. زاخۆ بەنیازی چییە؟ تائێستا دوو هەفتەی سەرەتای وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق تێپەڕیوە، بەڵام زاخۆ هەردوو یارییەکەی دۆڕاندوە و هەردووکیشی بە یەک ئەنجام بووە، …

دەوڵەمەندەكانی ئەوان ودەوڵەمەندەكانی ئێمە

نووسین: د. سەڵاح عەزیز وەرگێڕانى: کنێر عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌ی “فوریس” لیستێک ناوی بڵاوکردۆته‌وه‌، تایبه‌ت به‌ ناوی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی پاره‌یان بۆ کاری خێرخوازی به‌خشیوه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2016 دا. له‌کاتی خوێندنه‌وه‌م بۆ بابه‌ته‌که،‌ تێبینی ئه‌وه‌م کرد که‌ 10 که‌س له‌وانه‌  بڕی 8،267 ملیۆن دۆلاریان به‌خشیوه، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌خشینه‌کانیان ساڵانه‌ به‌رده‌وامه‌، پرسیارێکم لا دروست بوو، به‌وه‌ی …

کۆیە: ئەو پیاوە خۆبەخشە بناسە کەشایەنى ئەوەیە ناوى بچێتە کتێبى گینسەوە

شاوێن نەوزاد – یەڵڵا مەبەستمە چیرۆکى کەسێکتان پێ ئاشنا بکەم لە کۆیە کە ماوەى 9 ساڵە کارى خۆبەخشى ئەنجام دەدات، و رۆژانە خۆی و کامێرا بچوکەکەى خۆبەخشانە سەرقاڵن بە وێنەگرتنى ژیانى رۆژانەى قەزاکە کە بە شێوەیەکى سروشتى ڕوو دەدەن بەبێ جیاوازى کردن لە نێوان ئاین و نەتەوە وداب و نەریتە جیاوازەکان کە لەم ناوچەیە نیشتەجێن، …

زاگرۆس لە دوو فێستیڤاڵدا سێ خەڵاتی بەدەستهێناوە

یەکەم فیلمی درێژ و نوێترین فیلمی سینەمایی سەهیم عومەر خەلیفە، سینەماکاری کورد بەناوی “زاگرۆس”، لە دووەم بەشدارییكردنی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا، دوو خەڵاتی گرنگی بەدەستهێنا. ئەم بەرهەمە سینەماییە، لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاڕەس بەشداربوو و خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لەلایەن لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە، پێبەخشرا.  جگە لە دەرهێنەری …

ئەو کچە کوردانەی جیهان لەرێگەی ئینیستاگرامەوە دەیانناسێت کێن؟

ئاشتى تەيمور ئیڤۆن وەهاب:  ئیڤۆن وەهاب ئەو کچە کوردەیە کە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار فۆڵۆوەری هەیە لە ئینیستاگرام،  ئەو بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری کەرکوکە و لە منداڵییەوە لە ئەمریکا ژیاوە،  ئیڤۆن یەکەم کوردە کە بووەتە خاوەنی ئەم رێژە زۆرە فۆڵۆوەرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەرێگەی گرتەی ڤیدیۆییەوە فۆڵۆوەرەکانی فێری نوێترین شێوازی مکیاژ کردن دەکات http://instagram.com/evonwahab …

گەنجێکى عەرەب چۆن باسى هەولێر دەکات!

محمد عمر موسەیی- یەڵڵا- هەولێر حەیدەر عبدالکریم ئەو گەنجە تەمەن بیست ساڵەى لە دایکبووى شارى بەغدایە و ئێستا لە خانەقین ژیان دەکا، دەرفەتى بۆ ڕێککەوتبوو کە لە گەڵ هاوڕێ و خزمەکانى گەشتێک بۆ هەولێر بکا کە پێشووتر بارودۆخى ژیانى بوارى نەدابوو هەولێر ببینێت. وەک پەیامنێرى یەڵڵا بە ڕێکەوت ئەم گەنجەم بینی لە باغى شار خەریکى …

چیرۆکى ئەو بنەماڵە عەرەبەى کە زیاتر لە 150 ساڵە لە هەولێر دەژین

محمد عمر موسەیی- یەڵڵا- هەولێر دەمەو ئێوارەیەک بەرەو بازاڕى هەولێر بەڕێکەوتم بەڵام ئەمجارەیان بەڕێگایەکى جیاواز، بە پیادە بەنێو کۆڵانە کۆنەکاندا ڕۆیشتم و گەیشتمە کۆڵانێک ناسراوە بە کۆڵانى عەرەبان، بەڕێکەوت پیاوێکم بینى سیماى بە عەرەب دەچوو سۆندەى بەدەستەوە بوو بەردەرگاى ماڵە کۆنەکەى دەشۆرد ماڵێک بەو ئەندازەیە کۆن مەترسى ڕووخانى هەبوو لە هەندێک شوێن، چوومە لاى و …

دوو چارەنووس بۆ هەمان بڕیاڕ

ئا: ئیدریس پاڵانی سەرەنجام کورد و کەتەلۆنییەکان بڕیاڕی خۆیان سەبارەت بە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی بە ئەنجام گەیاند ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر لە سەرەتاوە کۆمەلگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتییەکەی فراوانی بۆ ئەم دوو میللەتە دەرنەبڕیبوو، بەڵام لە ئێستادا بڕیاڕی ئەم دوو نەتەوەیە بووەتە سەردیڕی زۆربەی میدیاکانی جیهان ، سەڕەڕای ئەوەی هەردوو نەتەوەی کورد و کەتەلۆنیا خاوەنی …