خوا کوڕێکى جوانت بداتێ! هەتا کەى؟

بینایی شۆرش لەگەل ئەوەى ئێمە لە سەدەی  بیست و یەکداین، بەڵام ئەوەندەی بە لەدایکبوونی کور دڵخۆش دەبین بۆ کچ بەو جۆرە نین ، هەمیشە هاتۆتە بەرگوێم دەڵێن خوا کوڕێکی جوانت باتێ، وقەت رۆژێ دوعای لەدایکبوونی کچیان نەکردوە ؟ هۆکارەکان زۆرن لەوانە: – پەروەردەی هەڵە: خێزان بەجۆرێک کچەکان پەروەردە دەکەن کە لاواز و ترسنۆک بن و …

کوا وێنەکەت؟

گوڵ هەنار سەعدی پێم وابێ کاتێکی زۆری دەوێت تا کچەکانمان لەوە تێدەگەن کە ئەوەی دەیکەن هیچ لە خزمەتی ئەواندا نییە، ئەم ئیزدیواجیەتەی تێی کەتووین کەم نییە، بەڵام با لەکچەکانمانەوە دەست پێبکەین. کچەکانمان لەسناپ ئازادن، دەمیان دەکەنە مراوی و ناسک ناسک پەنجەکانیان دەخەنە سەر کوڵمیان و لەگەڵ گۆرانییەکی ناخۆش لارولەنجە دەکەن و هەر لە مکیاژ و …

راستترین هەڵوێست لە کاتی دەستدرێژی سێکسیدا

کنێر عەبدوڵڵا دەستدرێژی سێکسی وه‌ک یه‌کێک‌ لە جۆرەکانی توندوتیژی لە هەموو کۆمەڵێکدا شێوە و جۆری  جیاواز بەخۆوە دەبینێت، وێڕای ئەوەی  سنوری جوگرافی، تەمەن، ئاین و رِەگەز و……هتد  دەبەزینێ . دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان، هەموو کردەوەیەکی جنسی دەگرێتە خۆ کە ببێتە هۆی بێزارکردنی ژنان یان خوڵقاندنی هەستێکی نائارام. به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی له‌ هه‌رێمی …

ئەم ڕینماییانەى پزیشک لەبارەى جوانى ڕوخسارەوە پەیڕەو بکە

لاڤە کوردە خانمان لە دێر زەمانەوە هەمیشە بەدواى ئەوە گەڕاون چۆن بتوانن ڕوخساریان بە گەنجى وجوانى بهێڵنەوە چ لەڕێی ماسک یاخود مەرهەم وگیراوەى تایبەت بە پێست ، بەڵام ڕەنگە هەندى بابەت یاخود کەرستە کە بەکارى دهێنن بە گرنگى ئەوە نەبێت کە چى دەخۆن ، یاخود چەن دەخەون وورزش دەکەن یا نا ؟ لو بارەیەوە دکتۆر …

بزانن شاجوانەكانی ( پیرۆ ) بە چی سەرنجی بەشداربوانیان ڕاكێشا!

ئا: پۆڵا رەئوف کۆماری پیرۆ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەمەریکای باشوور ولە ٢٥ ناوچە پێک دێت، ئەمساڵ پێشبڕکێی شاجوانی 2018 یان بەشێوەیەکی تەواو جیاواز پێشکەش کرد و ستەیجی پێشبرکێکە کرایە شوێنێکی جیاواز وپڕ لەپرسیار. سەرەتا ئاهەنگەکەیان تەواو ئاسایی بوو تا گەیشتنە دوایین بەشی ئاهەنگی کۆتایی و هەر ٢٣ کچی بەشداربووی پێشبڕكێکە هاتنە سەر ستەیج و لەحاڵەتی …

باوکە گیان ئاگات لە کچەکەت بێت

گوڵ هەنار سەعدی هەموو کاتێك کە باوکم دێتەوە یادم چاوەکانم پڕ دەبێت لە فرمێسک،  ئەو لە مێژە ڕۆێشتووە وتەمەنی درێژی بۆ ئێوە جێهێشتووە، بەڵام ئەگەر هەندێک لەو شتانەتان خوێندبێتەوە کە لێرە دەیانووسم دەزانن کە من هەموو کات بانگی کچان وژنان دەکەم کە خۆیان لە چنگی پیاو ڕزگاربکەن، بەڵام ئەی خۆم چی؟ خۆ باوکم پیاوێکی ئەم …

زوو بەشودانی کچان، ناسکى قوربانى چی دەڵێت لەو بارەیەوە!

لاڤە کوردە دیاردەی زوو بەشودانی کچان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بونی هەیە و بە ئێستاشەوە کچانی ئەم وڵاتانە گیرۆدەی ئەو دیاردەیەن، لە عیراق و کوردستانیش کچان بەدەرنین لەوەی ماڵە باوانیان مێردیان بۆ دیاری بکەن، هەربۆیە زۆربەی ئافرەتان ڕوبەڕوی کێشە دەرونییەکان بونەتەوە و توانای ئەو ژیانەیان نیە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەکات بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان دەبێت …

گەڕانەوە و پاشەکشەکردنی یاسا!

کنێر عه‌بدوڵڵا له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێداگیری له‌ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی منداڵ و بنه‌ما مرۆییه‌کان ده‌که‌ن، وێڕای خه‌باتی له‌مێژینه‌ی رێکخراوه‌کانی ژنان له‌ ئاست عێراق و کوردستان بۆ نه‌هێشتن وبنه‌بڕکردنی دیارده‌ باوه‌ نه‌شیاوه‌کان و جیاکارییه‌کانی وه‌ک، گه‌وره‌ به‌ بچووک،  به‌زۆر به‌شوودانی کچان، به‌شوودانی کچ له‌ ته‌مه‌نی منداڵی و پێش وه‌ختدا، فره‌ژنی و شیربایی و …

هاشتاگی# ” منیش” بۆ تۆیە

 گوڵ هەنار سەعدی ئەمشەو  کاتێ سەیری یەکێ لە ڤیدیۆکانی ” ئاشلی جود” م دە کرد، ئاشڵی خانمە هونەرمەندێکی هۆلیوودە، ومن زۆر حەز بە شێوازی نواندنی دەکەم، باسی لە بەرهەمهێنەرێکی بەناوبانگ دەکرد بەناوی ” هارڤی وێنستوون” و نامەیەکی ئاڕاستە کرد و گوتی : هارڤی، من خۆشم دەوێیت بەڵام تۆ کەسێکی نەخۆشیت و پێویستت بەوە هەیە کە …

خۆشەویستی پەمەیی هەیە؟

گول هەنار سەعدی تۆی ژن خەون بە خۆشەویستی دەبینیت و دەتەوێت کە ژیانێکی پەمەیی بەسەرببەیت لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت، وژیانێکی نموونەیی بژیت، بەڵام ئایا ژیانێکی لەم چەشنە بوونی هەیە؟  ڕاستییەکەی بەڵی بوونی هەیە بەڵام دەبێت خۆت درووستی بکەیت نەوەک کەسێکی تر بۆت درووست بکات، تۆ دەبێت فێری ئەوە ببیت کە حازرخۆر نەبیت و خۆت …