سلــێــمــانی” کــچانی یــارانی مێخەک” کۆدەکاتەوە

ئا:karwan kck کچانی گەرمیان چوارەمین پێشانگای خۆیان لەشاری سلێمانی کردەوە ، کە تایبەت بوو بە کاری دەستی و کارەکانیش بریتیی بوون لە مێخەک و کڵاوزەر و کاری دەستی بەبەرد و تابلۆی هەمە جۆر . ئەم گروپە لە ڕێی ئەم پێشانگایەوە دەیانەوى بیسەلمێنن کە ژنان توانیان زۆر لەوە زیاترە کە بەڕواڵەت دیارە ،شتى زۆر جوان وناوازە …

تۆ شەرەفی منی !

کنێر عه‌بدوڵڵا چه‌مکی شه‌ره‌ف تێروانین و لێکدانه‌وه‌‌ی جۆربه‌جۆری بۆ ده‌کرێت، گرفتی گشتیی کۆمه‌ڵگه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌کان ئه‌وه‌یه‌ شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌، پیاو، خێڵ و خێزانه‌کان گرێدراوی شه‌ره‌فه‌ی ژنان ده‌که‌ن و بگره‌  ئه‌وه‌شیان له‌ به‌شێکی  چه‌ند سانتیمه‌ترێکی جه‌سته‌ی ژناندا قه‌تیس کردووه‌ که‌ له‌که‌دارکردن و ده‌ستێوه‌ردان و بڕیاردانیش لێی مافی ژنه‌که‌ نییه‌. ده‌رئه‌نجام کاره‌ساتی جۆربه‌جۆری وه‌ک؛ توندوتیژی  تا ئه‌وپه‌ڕی  کوشتن و …

” بریار له‌ چارەنووسم دەدات !”  

کنێر عه‌بدوڵڵا بڕیاردان له‌ چاره‌نووسی مێینه‌ی ناو خێزانه‌کان له‌ لایه‌ن نێرینه‌کانه‌وه‌و زه‌وتکردنی ئیراده‌یان بۆته‌ سیمای زۆربه‌ی خێزانه‌کان، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کانی ئاڵۆزترو گرفته‌کانی قوڵتر کردۆته‌وه‌و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مێینه‌کان هه‌میشه‌ ببنه‌ قوربانی و چاره‌نووسێکی نادیارو خراپ چاوه‌ڕوانیان بکات و دواجار توندوتیژی خێزانی لێ بکه‌وێته‌وه‌. ” بریار له‌ چاره‌نووسم ده‌دات !”  کێشه‌ی کچێکی لاوه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی …

لە تالیبانەوە بۆ هەلبژاردەی دانیمارک !

شکار رەزا چیرۆکی نادیا نەدیم زیاتر بە چیرۆکێکی ناو فیلمەکانى هۆلیوود دەچێت تاوەکو چیرۆکێکی راستەقینە . یەلڵا لەم بابەتەدا باس لە ژیانی کچێکی پاکستانی دەکات کە توانی ببێتە یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارک : نادیا نەدیم هەر لە منداڵیەوە خولیای تۆپی پآ بوو و هەمووکات یاری بەو تۆپە دەکرد کە باوکی بۆی کڕیبوو ،باوکی ژەنەرالێکی دەوڵەتی پاکستان …

پەرۆش عەبدوڵڵا:  با کچانی کوردستان پەرە بە فاشنی حیجاب بدەن

پەرۆش عەبدوڵلا، کچێکی ١٦ ساڵانە و لە شاری سلێمانی دەژی. ئەو کچێکی باڵا پۆشە بەڵام باڵاپۆشێکی جیاواز، پەرۆش حەز و خولیایەکی زۆری بۆ فاشن هەیە و باڵاپۆشییەکەی رێگرنەبووە لەوەی پەرە بە خولیاکەی بدات و ئێستا ئەو فاشنە بەڵام فاشنی حیجاب. ئەم کچە کوردە ئەکاونتێکی ئینستاگرامی بۆخۆی کردووەتەوە و رۆژانە وێنەی خۆی لە ئەکاونتەکەی دادەبەزێنێت. ئەو …

مامەڵەم پێوە دەکات !

کنێر عه‌بدوڵڵا به‌هێزبوون و نوێکردنه‌وه‌ و به‌رده‌وامی به‌ په‌یوه‌ندی ژن ومێرد له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریدا په‌یوه‌سته‌ به‌ جۆری بڕیاری گرێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ که‌ باشتره‌ له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی بونیاد بنرێت له‌وانه‌؛ راستگۆیی و خۆشه‌ویتییه‌کی راسته‌قینه‌؛ نه‌ک مه‌رجدارکردن به‌ لایه‌نی دارایی و به‌رژه‌وه‌ندی و خشڵ و زێڕه‌وه‌ که‌ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی له‌ناوچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ یان گۆڕینی ئاڕاسته‌ی باڵانسی …

هه‌ست به‌ بێزاری دەکەم!

 کنێر عه‌بدوڵڵا ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌ی یه‌کترناسین پێش ژیانی هاوسه‌رگیری گرنگی خۆی هه‌یه‌ بۆ ئاشنابوونی مرۆڤه‌کان به‌یه‌کترو شاره‌زابوونی زیاتر له‌بیرکردنه‌وه‌و تێڕوانین و بۆچوونه‌کانی یه‌کتر، که‌چی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهەلاتی ناوەراست زۆر جار رواڵه‌تکارانه‌یه‌ و وه‌ک چاولێکه‌ری ته‌ماشا ده‌کرێت، بۆیه‌ دواتر نائومێدی و ره‌شبینی بۆ کچان ده‌خوڵقێنێت. “هه‌ست به‌ بێزاری ده‌که‌م ! “ده‌ربڕینی کچێکه‌ له‌ دواقۆناغی خوێندنی زانکۆدا سه‌باره‌ت …

 بەخشینی پچڕ پچڕ لە خۆشەویستی چییە؟

پۆڵا رەئوف  ئەگەر تۆ لەو خانمانەیت کە هەست دەکەیت لەناو پەیوەندییەک دایت کە سەرت لێی دەرناچیت و نەدەتوانیت دەست بەرداری بیت و نەدەشتوانیت دڵت پێی خۆش بێت ئەوا ئەم بابەتە ڕێک بۆ تۆ دەست دەدات. دەمەویت پێت بڵێم کە بەشێک لە پیاوان شێوازێکی سەیر پەیڕەودەکەن لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکانیان، ئەم شێوازە بە گوێرەی شیکاری دەروونی بە …

ئەو کێشانەی کە تەنها کچە قژدرێژەکان لێى تێدەگەن!

ئا : هێڤار عادل هەموومان هاوڕێیەکمان هەیە کە ناتوانێت بێ قژە درێژەکەی بژی، ئەوەندەی کاتی تەرخان کردووە بۆ قژی ئەوەندە کاتی تەرخان نەکردووە بۆ هاوڕێکانی وە لە هەموو شتێک زیاتریش گرنگە بۆی لە ژیانیدا. سەرەرای هەموو ئەو خۆشەویستییە بۆ قژە زۆرەکەیان توشی کۆمەڵێک شتیان دەکات کە بەتەواوی ژیانی لێ تاڵکردوون، بەڵام ئێمە هەرگیز هەستمان بەو …

تۆ کچێکی زۆر باشیت بەڵام!

گوڵ ھەنار سەعدی کاتێک کچۆڵەیەکی بچووک بە ھەنسکەوە دەچێتە لای دایکی تاوەکو ئەوەی بۆ بگێڕیتەوە کە یەکێ لە منداڵە کوڕەکان قسەی ناخۆشی پێ گوتووە، وەڵامی دایکی ئەوە دەبێت بۆ کچەکەی ” دەزانی ئەو کوڕە بۆ واقسەی ناخۆشت پێ دەڵێت؟ چونکە ئەو تۆی خۆشدەوێت و تۆی بەدڵە بۆیە عەزیەتت دەدات” لەژێر ئەم ڕستەیە دا خەتی سوور …