ئەتەکێتی یەکەم ژوان دەزانیت؟

ئا: ئەوین کەمال ئەم بابەتە بۆ ئەوانە دەشێت کە دەیانەوێت پەیوەندییەکی تۆکمەیان هەبێت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر، واتە ئەوانەی کە دەیانەوێت یەکتر بناسن بەڵام بۆ یەکەم جارە یەکتر دەبینن یاخود یەکتریان ناسیووە بەڵام بۆ ژوانکردن و یەکترناسین یەکەم جارە لەگەڵ یەکتر دادەنیشن. لەوانەیە هەست بکەیت کە پێویست ناکات لەم جۆرە بینینانە ئەتەکێت هەبێت چونکە لەهەموو حاڵەتەکان …

سڵم لێ دەکاته‌وە ‌!

کنێر عه‌بدوڵڵا زۆرێک له‌ پیاوان نه‌رم ونیانی، مێینه‌بوون و روخساری جوانی ژن ده‌که‌نه‌ پێوه‌ری سه‌ره‌کی بۆ پێکهێنانی هاوسه‌رگیری، بێ گرنگیدان به‌ هۆشمه‌ندی و ئاستی رۆشنبیری ژنه‌که‌، ئه‌و ئیشکالییه‌ته‌ هۆکارێکه‌ بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ له‌ ژنی هۆشیارو خاوه‌ن تێڕوانین، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌ هاوڕێیتیدا، به‌ڵکو له‌کاتی هاوسه‌رگیریشدا؛ چونکه‌ پێیان وایه‌ پێکهێنانی خێزان له‌گه‌ڵ ژنی رۆشنبیردا سه‌خته‌ و …

هەوڵدەدرێت ئەو کچە ئێزیدیە رفێندراوانەى براونەتە دەرەوەى عێراق بگەڕێندرێنەوە

حکومەتى عێراق لەهەوڵدایە ئەو کچ و ژنە ئێزیدیانەى چەکدارانی داعش بردویانن بۆ دەرەوە، بیانگەڕێننەوە. ڤیان دەخیل ئەندامی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، لە هەوڵ و کۆششی بەردەوامدان ئەو رفێنراوانە بگەڕێننەوە نێو کەسوکارەکانیان، کە لەلایەن داعشەوە رفێندراون،بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبونەتەوە و ئەو پرسەیان لەگەڵ ئەوان تاووتوێ کردوە، چونکە بەپێی …

با کچۆڵەکانمان وەکو ئێمە نەبن

لەش ولاری رێک و تەندرووست یەکێکە لەو شتانەی هەموومان دەمانەوێت خاوەنی بین، بەڵام کاتێک جوانی نمونەیی بووە پێوەرەی خۆشبەختی و زیادەڕەوی کرا لە هەبوونی کەمەری باریک و سمتی بەرز ئەوا لەوکاتەوە بزانە کە تۆ وکۆمەڵگەش لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدان. دەبێت ئەوەش بزانین کە هەر لەمنداڵییەوە ئەم جۆرە بیرکردنەوانە دەئاخنینە ناو مێشکی کچەکانمان. ئەمانە چەند رێگەیەکن یارمەتیمان …

کچان وژنانى ئێزدى هاوکاریى دەکرێن

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق و لیژنەی باڵای لێقەوماوان و حەوانەوەی ئاوارەکان بڕیاریان دا، بڕی یەک ملیۆن دینار تەرخان بکرێت بۆ هەر کچ و ژنێک لە دەستی رێکخراوی داعش رزگارکرابێت. ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند:ئەو دوو وەزارەتە ناوبراوە هەماهەنگ دەبن بۆ هاوکاری کردنی ئەو ژن وکچە ئێزدیانە. بەپێی دوایین حسین …

رۆستەم ئاغالە کۆمەڵێک تابلۆ پێشکەش بە کچە یەزیدییەکان دەکات

رۆستەم ئاغالە شێوەکارێکی بەناوبانگی شاری کۆیەیە  و لەدایک بووی ساڵی ١٩٦٩ یە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی بەشی وێنە کێشانە. ئەم  هونەرمەندە ماوەی ١٢ ساڵە خاوەنی گەلەری ” زاموایە ” لە شاری سلێمانی    و لە ئیستاشدا سەرقاڵی درووستکردنی مۆزخانەیەکی نیشتیمانییە بە ناوی “مۆزەخانەی ئاغالە” لە شاری کۆیە. فیگەری ئافرەت لەکارەکانی ئاغالەدا زاڵە  و …