بەبێ ڤیزا سەردانی روسیا بکە.

ئاراس محەمەد ئاژانسی ئەنتەرفاکسی روسی بڵاویکردەوە، حکومەتی روسیا بڕیاریداوە لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی موندیالی ٢٠١٨ هەموو کەسێک وەک هاندەر دەتوانێت بەبێ ڤیزا سەردانی روسیا بکات. ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە بەپێی بڕیارێکی حکومەتی روسیا ساڵی داهاتوو و لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی موندیال کە لە روسیا بەڕێوەدەچن هەر کەسێک بیەوێت بۆ بینینی یارییەکان سەردانی روسیا بکات هاوڵاتی هەر وڵاتێک بێت دەتوانێ …

شێوەی ٧ سەیرترین دوورگە لە جیهان

ئا: داهات زرار لە زەویدا چەندین دوورگەی سەرنج ڕاکێش هەن کە سروشتیانە دەچنە سەر شێوەی شتێک وەکو دەموچاوی مرۆڤ یاخود شێوەی ئاژەڵان، ئەمە وای لێرکردوون کە سەرنج ڕاکێشتر دەربکەون و وساڵانە هەزاران گەشتیار بۆلا خۆیان ڕا بکێشن. ئەمانە وێنەی ئەو دوورگانەن کە بەهۆی سەیری شێوەیانەوە گەشتیارانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە: دوورگەی دۆلفینی: ئەم دوورگەیە دەکەوێتە …

٥ مەزارگەی ئاینی لە کوردستان کە دەکرێت ببنە شوێنی گەشتیاری

ئا: مێگر ئازاد یەکێک لە بنەما گەشتیارییەکان هەبوونى مەزارگە و شوێنەوارە کۆن و ئایینیەکانە. لەوانەیە ئێمە زۆر بایەخی ئەم شوێنانە نەزانین بەڵام شوێنە ئاینییەکان بەتایبەتی پەستگا کۆنەکان جێگەی سەرنج ڕاکێشانی گەشتیارانە. بەتایبەتی ئەو ئاینە کۆنانەی کە دەگمەنن و تا ئێستاش کەشە ئاینییەکانیان پەیڕەو دەکرێن. خۆشبەختانە لە کوردستان ژمارەیەک شوێنی گەشتیاری هەیە کە دەکرێت بە کەمێک دەسکارییەوە …

٨ شوێنی گەشتیاری لە کوردستان کە جوانییەکەی سەرسامت دەکەن

ئا: ئاشتی تەیمور لەوانەیە هەندێکتان پلانتان دانابێت لەم جەژنە گەشت بۆ دەرەوەی کوردستان بکەن بۆ سەردانیکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی وڵاتانی تر، لە کاتێکدا چەندین گوند و شوێنی گەشتیاری لە کوردستانەکەی خۆمان هەیە کە تا ئێستا نەمانبینون و سەردانمان نەکردوون، بەڵام ئەگەر موڵکی هەر وڵاتێکی دیکە بوایان ئێستا ساڵانە بە ملیۆنان گەشتیاری بۆ دەچوو. ئێمە پێشنیاری ١٠ …