ئەشكەوتە سەرنجڕاكیشەكانی كوردستانت بینیوە؟!

ئاشتى تەيمور‎ کوردستان وەکو ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان بەهۆی بوونی کۆمەڵێک ناوچە و شوێنەواری مێژوویی بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران و ساڵانە ژمارەیەک گەشتیار بەهۆی ئەم شوێنەوارانەوە سەردانی دەکەن، گرنگترین ئەو شوێنەوارانەی کوردستان کە بوونەتە جێی سەرنجی گەشتیاران کۆمەڵێک ئەشکەوتی دێرینن کە مێژووی دروستبوونیان بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، لێرەدا یەڵڵا ژمارەیەک زانیاری …

١٠ جوانترین شارەکانی جیهان ببینە!

ئاشتى تيمور جوانی شارێک چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ لەوانەیە لەسەر هونەری ئەو شارە یاخود بوونی شوێنی گەشتیاری و چیاکان و کەنار دەریاکانی ئەو شارە بێت کە دروست کراون، هەندێک شار هەن لە بنەڕەتدا خۆیان بە جوانی خوڵقاون و هەندێکیشیان مرۆڤەکان وا خۆشیان کردوون، جا هیچ جیاوازییەکی نییە ئەگەر خۆیان لە بنەرەتدا وابن یاخود وایان لێکرابێت گرنگ ئەوەیە …

ئەو وڵاتانەی گەشتیاریان كەمە.‎

ئاماده‌كردن: شكار ڕه‌زا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ حه‌ز و ئاره‌زووی جیاوازمان هه‌یه‌ لە چۆنییه‌تی به‌سه‌ربردنی كاته‌كانمان له‌ گه‌شتەکانماندا، بە جۆرێک کە بۆ گەشت و گوزار هه‌ندێكمان ده‌ریا هه‌ڵده‌بژێرین و هه‌ندێكی دیكه‌ دارستان و شاخه‌كان ده‌كه نه‌ ئامانج، هه‌ربۆیه‌ هه‌رشوێنێک كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گەشتییاری هه‌بێت،  ئه‌وا ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆر شوێنی سه‌ڕنجراكێش …

پردێکی جیاواز لە کوردستان، لەوانەیە تۆش بتەوێت وینەیەكی لەسەر بگریت

ئامادەکردنی: ئیدریس پاڵانی لە ناحیەی سێگردکان پردێكی جیاواز دروست دەکرێت لەسەر زێی بچوك، کە تەنها شوێنی پەڕینەوەی پیادەیە، یەکەم جار ئەم پردە لەلایەن خەڵکی ناحیەکەوە بە خۆبەخشی دروست کرا و زۆربەی پێکهاتەکەی تەختە بوو، بەڵام لە ئێستادا نۆژەن کراوەتەوە و بە شێوەیەکی تۆکمەتر دروست کراوە. ئەم پردە سەرەتا بەمەبەستی پەڕینەوەی خوێندکارانی گوندەکانی ناوچەی شێخ بزێنی …

٨ شوێنی پیرۆزی ئایینەکان لە کوردستان کە شایەنی سەردانی کردنن (بەشی دووەم)

ئامادەکردنی : لێڤی کلانسی وەرگێڕانی : داستان محمد بەشی دووەم لێڤی کلانسی کە دانیشتوویەکی بیانی هەرێمی کوردستانە بە زمانی ئینگلیزی بابەتێکی دەربارەی چەند مەزارگە و شوێنێکی ئایینی لە کوردستان بڵاو کردۆتەوە کە بە شایەنی ئەوەی دەزانێت سەردانیان بکرێت. لێڤی پێی وایە هەشت شوێنی پیرۆز لە کوردستان هەیە کە پێویستە سەردانیان بکەیت، بۆ ئەوەی لە بایەخی …

چەند شوێنێکی جوانی ئاکرێ کە ئەگەر ڕێت کەوتە ئەم ناوچەیە لەبیرت بێت سەردانیان بکەیت

ئا:داهات زرار هەرە ئاکرێ ببینە وەک زەریەک پڕ ئەڤینە کەزی بەر دان سەر ملا بیکا چیایێ شرینە کەلهو سیپە و کانی زەرک گازیدکەن من ببینە ئایا هەرگیز سەردانی شاری ئاکرێت کردووە؟ ئەگەر نەچوویت، هەر ئەم جەژنە پلانی بۆ دابنێ سەڕەڕای جوانی دیمەنی ئەم شارە تامی هەنجیرو هەناری ئاکرێ لەبیرنەکراوە. ئاکرێ شارێکی باشووری کوردستانە و سەر …

تەقتەق شارێکی گەشتیاری و ئابوری

ئامادەکردنی: ئیدریس پاڵانی فۆتۆ: بۆتان حاتەم، عەلی سەعدون ، ئامانج جومعە شارۆچکەی تەقتەق یەکێکە لە کۆنترین شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٨ی زایینی، بەهۆی سروشتە جوگرافیەکەیەوە بۆتە شارێکی گەشتیاری بەناوبانگ کە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕووی تێدەکەن بە تایبەت لە وەرزی بەهار و هاوین،  وە هەروەها بوونی کێڵگەی نەوتی، …

١٤ شوێنی گەشتیاری دڵت لە لێدان دەوەستێنێت

ئا : هێڤار عادل زۆرێک لەوکەسانەی کە عاشقی فیلمە ترسناکەکانن حەز بە ئەنجامدانی گەشتێکی سەرکەشی دەکەن کە تیایدا ئەوە ئەزموون بکەن کە لە فیلمەکاندا بینیوویانە. ئەمانەش کۆمەڵێکن لە ترسناکترین ناوچە گەشتیارییەکان لە جیهاندا : ١- دوورگەی بوکەڵەکان (ئیسلا دێ لا مونێکاس)، مەکسیک چیرۆکی دورگەی بوکەڵەکان بەم شێوەیەیە ، ڕۆژێک کچێکی بچکۆلە لە دورگەکەدا دەخنکێت و …

توونی بابا عەمرە ! باوەڕ دەکەیت لە کوردستان شوێنێکی وەها هەبێت !

ئامادەکردنی : داستان محمد هەرێمی کوردستان خاوەن ژمارەیەکی زۆر لە شوێنی سەرنج ڕاکێشی گەشتیاری و گرنگە ئەگەر ئاوڕێکیان لێبدرێتەوە، (توونی بابا عەمرە) ناوی دۆڵێکی تەنگ و باریکە و لە شوێنێكی تاریکی ناوچەی دەربەندیخانە، بۆ ماوەی سەدان ساڵ ئەم توونە ببووە ئەفسانەیەکی نهێنی ئامێز بۆ خەڵکی ناوچەکە و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانیش دەنگی داوەتەوە. بەهۆی ئەوەی …

چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی سەردانی شارە جوانەکەی ڕواندز بکەیت. 

ئا: داهات زرار  ڕواندز یەکێکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان- عێراق، لە ناوچەیەکی شاخاوی هەڵکەوتووە، لە بەری ڕۆژهەڵات بەسەر خەرەند دا دەڕوانێت و لەبەری ڕۆژئاواش خارەڕەش، بە چیاکانی زۆزک و هەندرێن و ئارموشە و کۆڕەک دەورە دراوە، بە دووری (104)کم دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێ، بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ئەم شارە لە سەردەمی (ئۆراتوو)یەکاندا بنیاتنراوە، لە سەدەی(8پ.ز) …