لەپاڵ بڕوا نامەكەت، دەتوانیت خەونەكانت بهێنیتە دی

محمد عمر موسه‌یی- كه‌له‌ك گەنجان حەزو وخولیایان زۆرە، زۆربەشیان چیرۆكی پڕلە كۆڵ نەدانیان هەیە، كەهاندانێكە بۆ هەموو گەنجێك كە خەونی هەبێت، بەوەی بەردەوام بیت لەكار كردن بۆ بەدیهێنانی. صلاح حسن سلیم یەكێكە لەو گەنجانەی كەباسی خەون وخولیاكانی خۆی كرد بۆ یەلڵا ووتی: خەڵكی كەڵەكم وتەمەنم 22 ساڵە ، دەرچووی کۆلێژی ئاداب، بەشی مێژوو، زانکۆی سەلاحەدینم، …

گەنجێكی شاری سلێمانی گرۆپێكی دامەزراندوە بۆ هاوكاری، لەوانەیە تۆش سوودمەند بیت!!

ئــاشتی تەیمور مارکۆ نەوزاد غەریب گەنجێکی ١٩ ساڵانی شاری سلێمانییە،  ئەو خوێندکاری بەشی یاسا و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنییە،  مارکۆ لەپاڵ خوێندن و کارکردنی بەردەوام گرنگی تەواو بە وەرزش و نووسین دەدات و یاریزانی (مەلە کردن، کۆنگ فۆ وتایکواندۆ)یە، نووسەری دوو کتێب و ئەندامی چەندین رێکخراوی مەدەنییە لە کوردستان، خۆبەخشانە بۆ پاراستنی ژن، منداڵ، گەنج، ژینگە …

گەنجێكی هەڵەبجە، لەدوای ڕوداوێكی سامناكەوە چۆن سەركەوتنەكانی دەست پێكرد!

ئاشتی تەیمور عەبدولڕەحمان گەنجێکی چالاک، راستگۆ، بوێر و بەهێزی شاری هەڵەبجەیە، لەئێوارەیەکی زستانی لە ساڵی ۱۹۹۹ لە شاری هەڵەبجەی شەهیــد چاوی بەدونیا هەڵهێناوە، بەهۆی شەهیدبوونی هاوڕێیەکی باوکی کە ناوی شەهید ڕاستگۆ بووە بە ناوی ئەوەوە بانگکراوە وئێستا بە راستگۆ بانگی دەکەن. ڕاستگۆ لەگەڵ باوکێکی پێشمەرگە و دایکێکی هەژار لەگوندێک بەقەدپاڵی شاخێکەوە ژیاوە، بەڵام دوای گۆڕانی …

رۆڵی گەنجان لە دروستکردنی داهاتوودا

کنێر عه‌بدوڵڵا له‌هه‌موو کۆمه‌ڵ و بارودۆخێکدا ململانێی نێوان نه‌وه‌ی‌ ( ڕابردوو ) و(  نوێ )  بوونی هه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ پێویستی به‌ گفتوگۆ و میکانیزمی گونجاو هه‌یه‌ بۆ لێکتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ر، بوونی ئیراده‌ی مرۆیی له‌ خراپترین دۆخی واقعدا، ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ له‌ هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا که‌ زۆر جار مرۆڤه‌کان پێیان وایه‌ ئیدی دۆخی خراپی کۆمه‌ڵ قابیلی …

هەمیشە کات هەیە بۆ ئارەزوەکانت

داستان محمد لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆشەویست بۆ کارێک پێویست بوو سەردانی شاری کەلار بکەین، ڕۆژێک پێش گەشتەکەمان هاوڕێکەم باسی کوڕێکی گەنجی بۆ کردم  کە لە چێشتخانەیەک کاردەکات لە ڕێگای نێوان دەربەندیخان – کەلاردا، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو لەم کوڕە گەنجە ئەوەیە هەر ساتێک کاتی هەبێت لە نێو کارەکەیدا دەست دەکات بە خوێندنەوە، بۆیە هەمیشە ئەو …

ئایا هەموکات ڕێک پۆشی سودی هەیە؟

شانیا ئیسماعیل جلوبەرگ و کاری مۆدە کاریگەری گەورەی لەسەر خەڵک دروستکردوە، ئایا ئەمە شتێکی باشە یاخود خراپ..؟ لە ڕاستیدا خەڵکی دانی پێدانانێن کە جلوبەرگ و مۆدە بووەتە بەشێک لە ژیانی هەر یەکە لە ئێمە بەتایبەت گەنجەکانمان کە زۆر گرنگی دەدەن بەم لایەنەو کاریگەری زۆری هەیە لە سەریان و چاودێریکردنی دواین مۆدێلە باوەکان بۆتە خولیای زۆربەی …

شکستى ئارام لەئەشق، لەدایک بوونى بەهرەیەک وسى بەرگى کتێب

من “ئارام ئازاد” لەدایک بووی ٢٦/٢/١٩٩٥ شاری سلێمانیم، ئێستا نیشتەجێی شاری کەرکووکم، ئەو بەهرەییەی هەمە دەڕبرینی هەستە، ئەوهەستەی کەدڵ،ودەروون پڕدەکات. پێم وایە دەتوانم ئازارەکان ببینم وبخوێنمەوە،بنووسمەوە ، هیچ کەس سەرپەرشتی نەکردم جگە لەهەوڵدانی خۆم ، بەربەستیشم بۆ دروست بوو، ڕەخنەکانم قبوڵ کرد وخۆم پێ کامڵ کرد، ئەوەی بۆکەوتن وسەرنەکەوتنی من بوو، خستمە ژێر پێیەکانم،تاوەکو زیاتر …

تا چەند گەنج لەم وڵاتەدا گەنجن؟

ئا : بینایی شۆرش گەنجێتی قۆناغێکە لە قۆناغەکانی تەمەنی مرۆڤ و دەکەوێتە نێوان منداڵی و پیریەوە و بە کەسانی 20 بۆ 40 ساڵ دەوترێت گەنج ، بەگشتی ئەو تەمەنە بە لوتکەی هێزو ووزە و توانای بەرگەگرتن و پڕ چالاکی هەژماردەکرێت بە بەرچاو قۆناغەکانی تری مرۆڤ . ئەم قۆناغە بە گرنگترین قۆناغی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت لەبەر …

گەنجە خۆبەخشەكەی كەلار بناسە

ئا: دلشاد سەید عەلی له‌هه‌ر شارو ناوچه‌یه‌ك كۆمه‌لیك كه‌س، حه‌ز به‌كاری خۆبه‌خشی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌ویت هاوكاری ئه‌وكه‌سانه ‌بكه‌ن كه‌چاویان له ‌ده‌ستی خیرخوازان و خۆبه‌خشانه‌، بۆئه‌وه‌ی پیداویسته‌كانیان دابینبكه‌ن، له‌ئیستاشدا به‌هۆی ئالۆزیه‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتوو كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خۆبه‌خش له‌زۆربه‌ری شاره‌كانی كوردستان هاتونه‌ته‌‌ پیشه‌وه‌و، هاوكاری كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یگه‌یه‌نه‌ ئاواره‌كان ، بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت كه‌مێك له‌ ئازاریان كەمبكەنەوەو پێداویستییەكانیان …

ئاسمان موڵکی ئەستێرەکانە، بەڵام زەوی موڵکی تۆیە!

گوڵ هەنار سەعدی دەزانم ئێستا کاتی ڕەخنەگرتن نییە ولەوانەشە ئەم بابەتەم بە باش نەزانرێت بۆ بڵاوکردنەوە، بەڵام ئەگەر من و تۆ ڕەخنە نەگرین ئەی کێ بیگرێت؟ کاتێک کە من زانیم تۆ هەڵەیت و هیچم نەووت کەواتە من تۆ هەڵدەخەڵەتێنم و لەبری ئەوەی ڕاستت بکەمەوە بەشدار دەبم لەوەی زیاتر هەڵەبکەیت. من نەڕەش بینم ونەدەشمەوێت کە تەنها …